شەپۆلێکی نوێی خۆکۆژی ئیزدیەکان کۆمەڵگای ئیزدیەکانی لەباکووری ئێراق گرتۆتەوە. لەسەرەتای ۲۰۲۱ تائێستا ۱۲ گەنجی ئیزدی خۆیان کوشتووە. نەبوونی یارمەتی گونجاوی دەروونی کۆمەڵایەتی، بێ ئیشی، بێ هیوایی و نیزیکەی ۵ ساڵ ژیان لە کەمپ دەتوانێت هۆکارە سەرەکییەکانی شەپۆلی نوێی خۆکۆژی بێت. درێژەی سیاسەتی نێوان پارتە جیاوازەکان بە ئارمانجی کۆنترۆڵی شنگال واتە گەڕانەوەی کەسانی کەمتر بۆ ئەم […]