پێویستی هەنگاوی بەپەلەی مرۆڤ دۆستانەی هەرێمی کوردستان

  • ۱۰ مانگ پێش

پارتە کوردیەکانی دژبەری ئێران لەماوەی ئەم چوار دەیەدا، بنکە و بارەگاکانیان لە هەرێمی کوردستان دایە کە جگە لە چالاکی ڕامیاری، باڵی سەربازی و چەکدارانەشیان هەیە و لەناوچە سنووریەکان، پێکدادانەکان و کرداری سەربازیان هەبووە لەچوارچێوەی تێرۆر لەناوخۆی ئێران دا.

جیا لە پرسی ڕامیاری و ئەو ئاڵۆزیانەی کە لەم بوارەدا هەیە، دەوڵەتی ئێرانیش هەوڵی داوە لە دەرفەتە یاسایی و ڕامیاریەکان کەڵک وەربگرێت و بوونی دژبەرە چەکدارەکان سنووردار بکات. ئەم کەشە ئاڵۆزە بۆتە هۆی ڕوودانی پێکدادانی دژوار، لەمانگانی ڕابردوودا دەوڵەتی ئێڕان ناوەندی کۆبوونەوەی ئەم ملیشیانەی بە مووشەک کردووتە ئامانج و ئەوەی کە لەم مانگانەدا درکاوە، بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم قسەلۆکانە بەهێزتر بن کە دەوڵەتی ئێران دەیەوێت لەڕێگای سەربازیەوە، بنکە و بارەگاکانیان بکاتە ئامانج و بوردمانیان بکات.

بە پێی دوئین هەواڵ کە گەیشتۆتە دەستمان، سەرکردەی حدکا، کۆمەڵە و پاک لەشوێنەکانیان دەرچوون و خۆیان حەشار داوە. بەڵام شەپۆلێکی نیگەرانی لەنێو هێزەکانیان دا بوونی هەیە. ئەم هەواڵانە باس لەوە دەکەن کە زۆرێک لەو کەسانە منداڵ و ژن کە ئەم پارتانە تەڤلیان کردوون.

بە پێی چالاکی چەند ساڵەی چاودێر، زۆربەی ئەم ژن و منداڵانە و تەنانەت گەنجانە، بە هۆی کیشەی هەژاری، زیانە کۆمەڵایەتییەکان،  گیروودەبوون بە مادە هۆشبەرەکان و جیایی و… ڕوویان لەم بنکانە کردووە و گەر دەرفەتێکیان بۆ بڕەخسێت، ئەوە بنکەکان بە جێ دەهێڵن. لێکدانەوەکان بۆمان دەردەخەن کە لەبواری یاسایشەوە، دەکرێت یارمەتی ئەم ژن و منداڵانە بدرێت. بۆیە داوا لە بەرپرسانی ئێران بەتایبەت وەزارەتی دەرەوە دەکەیەن تا بە هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان، زەمینەی دەرچوونی ژنان و گەنجان و بەتایبەت منداڵان بڕەخسێنن. بەدڵنیایەوە ئەم هەنگاوە مرۆیانە دەبێتە  هۆی کەم بوونەوەی زیانی  مرۆیی بەتایبەت لەبواری ژنان و منداڵان.

پێشنیازی ئێمە بۆ پارتە دژبەرەکانی دەوڵەتی ئێران کە زۆربەیان ڕایانگەیاندووە نایانەوێت لەدژی ئێران شەڕ بکەن، ئەمە کە بیانووەکان لەناو ببەن و بە فەرمی ڕابگەینن کە چەکیان داناوە و بەمجۆرە وەک ڕەوتێکی ئۆپۆزسیۆن و دژبەر، چالاکی ڕامیاری بکەن. گەر ئەم هەنگاو ئەرێنییە لەلایەن پارتە کوردەکانی دژبەرەوە پەسەند بکرێت، ئەوە زۆرێک لە ئالنگاریەکان دەڕەوێنەوە. ئەم پارتانە باش دەزانن کە بە شێوەی چەکداری هیچیان پێ ناکرێت، بەس کەشی کوردستان ملیتاریزە دەکەن و هیچ دەسکەوتێکیان دەس نەکەوتووە.

وتووێژ لەگەڵ زۆرێک لەوانەی کە دابڕوان لەم پارتانە و هەروەها ماڵباتەکانیان کە منداڵەکانیان ساڵانێکە لێیان دابڕاون و لەم کەشە ملیتاریزیەدان، پیشان دەدات بەستێنی کۆمەڵگەی کوردیش لەم دۆخە وەرەسە و زیانی بەرکەوتووە.

لزوم اقدام عاجل بشردوستانه در اقلیم کردستان عراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک