چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی یۆنس ڕۆستەمی دا قسەی کردووە

  • ۲ ساڵ پێش

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی یۆنس ڕۆستەمی دا قسەی کردووە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

دەقی دیمانەکە:

یۆنس زۆر ئارام بوو و هیچ کات بێ رێزی نەدەکرد.

بەڵام بەداخەوە ئەو کێشانەی کە باوەژنی لەگەڵی هەیبوون بووە هۆی ئەوەی کە لە ماڵ بڕوات هەڵبەت مافی هەیە ئەو ژنەی من هیچ کات هەڵسووکەوتێکی گونجاوی لەگەڵ کۆڕەکەم نەکرد.

تەنانەت کاتێک کە منداڵ بوو لەترسی ئەوەی کە ئەو ژنە شتێکی لێ بکات لەنێو ماشینەکە دەمخەواند.

هەر جۆرێک بوو گەوڕەم کرد و هەناردمە سەربازە کاتێک کە گەڕایەوە دژایەتییەکانی باوەژنی لەمەڕ بوونی لەو ماڵە دەستی پێکردەوە بۆیە یۆنس جارێک پێی وتم کە پێم خۆش نییە ڕێزتان لە ژێر پێ بنێم بۆیە لەم ماڵە دەڕۆم.

هەرواش بوو و بۆ جارێک ون بوو، لەو کاتەە کە ون بووە و ماڵی بە جێ هێشتووە سەردانی هەر شارێکم کردووە و وێنەکەم پیشانی هەموو کەس داوە بەڵام کەس هیچی لێ نازانێت، لەکۆتایی دا قەت بیرم لەوە نەدەکردەوە کە یۆنس تەڤلی پارتێک بووبێت و زۆر بە دوورم دەزانی وەک ئاخرین بەخت ڕۆشتم بۆ ئێراق تا لەوانەیە لەوێ بیبینمەوە.

ڕۆشتمە بنکەکانی کۆمەڵە و دێمۆکرات و وێنەکەم پیشان دان وتیان لێرە نییە بۆیە ڕۆشتم بۆ بنکەی پەکەکە لە قەندیل بەڵام بە پێچەوانەی ئەو دوو پارتەوە ئەندامانی پەکەکە هیچ وڵامێکیان نەدامەوە.

بە پێی ئەو بەدواداچوونانەی کە ئەنجامم دابوو دەمزانی کە تەڤلی پەکەکە بووە بەڵام بۆ هیچ وڵامێک نادەنەوە؟ نە دەیانگووت زیندووە و نە مردووە.

من ئەم کۆڕەم بە چەرمەسەری گەورە کردووە و ئێستا بیست ساڵە کە ئاگاداری نیم.

لە هەموو ڕێکخراوەکان، خەڵک و هەرکەسێک کە ئاگادارە کۆڕەکەم لەکوێی داوا دەکەم کە ئاگادارم بکەنەوە.

بۆ پەکەکە و پەژاک منیان بێ بەش کرد لە بینینی کۆڕەکەم؟ بۆ دوای بیست ساڵ هێشتا وڵامدەر نین؟

چاودێر لەبارەی ئەو کەسانەی کە بەدواداچوونەکانیان تا گەیشتن بە ئەنجامی دیار لەبارەی چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد کە گیریان خواردووە لە نێو ئەم گرووپانەدا درێژە پێدەدات.

پدر یونس رستمی: ۲۰سال است که هیچ خبری از پسرم نداریم

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک