سبەی نورەی ئێوەیە: داهاتووی تاریک بۆ ئازادی ڕاگەیاندن لە کوردستانی ئێراق

  • ۶ مانگ پێش

بە تۆمەتی ڕامیاری و دادگایی ڕووکەشی، دەسەڵاتی هەرێم سەرکووتی چالاکان و ڕۆژنامەنووسانی توندتر کردووتەوە بۆ ئەوەی دژبەران بێدەنگ بکات. چوونکە سنووری نوێی دانراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی چاودێر لەزاری عەرەب نیوزەوە، لە دادگایەکی هەولێر کاتێک کە دادوەر سزای چوار ساڵی بە سەر ڕۆژنامەنووسی کورد شرڤان ئەمین شرڤانی سەپاند، شەپۆلێک لە هاوارە تووڕانەکانی گرتەوە. ماڵبات و لایەنگانی بە دەنگی بەرز ئەم سزایەیان ئیدانە کرد. تیمی پارێزەرانی بێ هیوا دیارن. ئەندامی هێزەکانی ئاسایش لەکاتێک کە کڵاشینکۆف بە شانیانەوە بوو، هۆڵی دادگاکەیان لەخەڵکی چۆڵ کرد. شرڤان لەکاتێکدا کە لەگرتووخانە بە تووڕەوەیەوە دەیگووت: “بۆ منتان گرتووە؟ چوونکە من وەک ئێوە مایەپووچ و گەندەڵ نیم”.

لەم دانیشتنەدا کە لەلایەن ئەلعەربییەی نووییەوە بەدواداچوونی بۆ کراوە، تیمی پاراستنی ناوبراو دەڵێن کە بەرپرسانی گرتووخانە تاوانێکی بچووکیان کردووتە بیانوو بۆ ڕاگرتنی لە گرتووخانە. ئازادی بەیان لە هەرێم کەمی کردووە. لەکاتێکدا کە سەردەمانێک وەک خاڵی ڕوون بۆ میدیاکان بوو لە بەراورد لەگەڵ درواسێیەکان.

شرڤام ڕەخنەگری بەناوبانگی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم کە لەسەرەتای ئۆکتۆبەری 2020ەوە لە کاتی سەرکووتی ناڕزایەتییەکان لەسەرەتای ئەو ساڵە لە دهۆک لەدژی ڕامیاریەکانی ئابووری هەرێم و نەدانی مووچەی فەرمانبەران دەستگیر کرا. ناوبراو لە سۆباتی 2021 لە گەڵ زێباری ڕۆژنامەنووس و چالاکی وەک شیوان سەعید، هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەم بە تۆمەتی “ناسەقامگیر کردنی ئاسایش” لە ناو کوردستان سزا دران. گروپی مافی مرۆڤ ئەم دادگایی کردنەی وەک حەزی ڕامیاری ناودێر کرد و سەرکۆنەی کرد. لەکاتێکدا کە دەوڵەتانی بیانی و ڕێکخراەوکانی نێودەوڵەتی بە توندی ڕەخنە لە کەمبوونی ڕەوتی یاسایی بەدواداچون بۆ ئەم دۆسیە دەکەن. ئەم سێ چالاکە لە 16ی ئاداری ئەمساڵ دوای داشکانی سزاکەیان لەلایەن نێچیروان بارزانییەوە ئازد کران. بەڵام شێرڤان و زێباری بە هەندێک تۆمەتەوە هێشتا لە گرتووخانەن. لە دەرەوەی دادگا، ڕۆژنامەنووسان هیوایەکی لەرزۆکیان هەیە و لەکۆنفرانسێکی ڕاگەیاندنی دا ئەمەیان سەرکۆنە کرد.

هەڵکشانی سنورداریەکان، توندبوونەوەی خراپ بەکارهێنانەکان

دۆسیەی ساڵی 2021 لەدژی شێرڤان و هاوکارانی زۆرێک لە چاودێرانی دەرکی واق کرد و لەگەڵ ئەم ڕاستییە ڕووبەڕوو بوون کە ئازادی بەیان لە هەموو هەرێم خەریکە دادەبەزێت. ناوچەێک کە سەردەمانێک برووسکێک بوو بۆ میدیاکارەکان لەمەڕ جیرانەکانی. بە قسەی چاودێرانی ناوەندی مێترۆ بۆ مافی ڕۆژنامەنووسان و سەرپەرشتیاری، لەساڵی ڕابردوودا 431 سزا لەدژی 301 ڕۆژنامەنووس تۆمار کراوە. ئەم ئامارە پیشان دەری مام تێکرای زیاتر لە هەشتیانە لە دژی پەیامنێران لە هەفتەیەک دا و هەڵکشانی لەچاو 353 کردار لەساڵی 2021 ، 231 سەرپێچی لەساڵی 2019ەیە. هێزەکانی ئاسایشی پارتی کە کۆنترۆڵی هەولێر و دهۆکیان بەدەستەوەیە، بەرپرسی زۆرترین پێشلکاری مافی پەیامنێرانن، بەڵامی یەکێتیش لە هێرش کردنە سەر ڕۆژنامەنووسان چالاک بووە. بە پێی چاودێر تەباخی ڕابردوو، ئاسایشی یەکێتی لانی کەم 26 رۆژنامەنووسی کە خەریکی ڕۆماڵی هەواڵی ڕێپێوانەکان بوون دەستبەسەر کرد. چالاکەکان نیگەرانن کە لەوانەیە ئەم سنورداریە بۆ پێشگرتن لە سەرکووتی بەربڵاوی ڕۆژنامەنووسان بێت. پارتە دەسەڵاتدارەکانیش بۆ بێدەنگ کردنی میدیا سەربەخۆەکان و مەترسیدار پیشان دانی ڕەخنەکان، کەڵک لە بەرپرسان وەردەگرن. لە 22ی مەی، وەزارەتی گەنجان و چاند لە هەرێم کۆمەڵێکی نوێی یاسای بڵاو کردەوە کە دەسەڵاتێکی زۆرتر بۆ دەسنیشان کردنی ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکان یا هەناردنیان بە شێوەی ئۆنڵاین دەداتە دەوڵەت.

هەروەها ئەم ڕێسانە بریتین لە یاسای نوێی لەبارەی تۆمار کردنی میدیایی کە درێژرکردنەوەی مۆڵەتی بۆ کەسانێک کە پاڵپشتی دەوڵەمەندیان نییە، زۆر پرتێچوو کردووە. جگە لەمە، زۆرێک لە بەشەکانی ئەم ڕێسایە بە زمانێکی ناڕوون نووسراوە لە ناکرێت لێکدانەوەیان بۆ بکرێت. بۆ نمونە، ئەم ڕێسانە یاسای میدیایی لەبارەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک کە “زیان بە ئاسایشی نەتەوەی و بەرژەوەندی گشتی بگەینێت، چالاکی وا ئەنجام دەدات کە دەبێتە هۆی قەیرانی ئابووری یا تێکچوونی بازار، بڕوای دەروونی تێکدەدات، یا بۆ چاند و کۆمەڵگای کوردی سەیر و سەمەر و زیانبارە، قەدەخە دەکات”.

ژمارەیەک چالاکی نیگەرانن لەوەی کە لەوانەی ئەم سنورداریە پێش لە بەربڵاوی ئیشی ڕۆژنامەنووسی بگرێت لەوانە لێکۆڵینەوە لەبارەی گەندەڵی، خراپ بەکارهێنانی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە، یا هەڵسووکەوت لەگەڵ کۆمەڵگا  LGBTQI+   کاریان پێدەکرێت. یاسای نوێ کە لەمانگی تەباخەوە جێبەجێ دەکرێت، لەئاستی یاسا و ڕێسای ڕاگەیاندن دان. ئەو میدیانەی کە تاوانبارن بەوەی کە تاوانی چەند لایەنەیان ئەنجام داوە لەوانەی لەلایەن دەسەڵاتەوە بخرێنە نێو لیستی ڕەشەوە.

شەریف مەنسوور هاوئاهەنگ کەری بەرنامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقیا لە کۆمیتەی پارێزوانی لە ڕۆژنامەنووسان وتی :” بەرپرسانی کوردی ئێراق دەیانەوێت خۆیان پیشان بدەن تا بە جیهان بڵێن کە دەتوانن لە دژی ڕۆژنامەنووسان خراپترین کرداریان هەبێت”.

ڕێڕەوێکی زۆر هەڵە

کامران ئۆسمان کە بۆ ڕێکخراوەکانی دەرەوەی دەوڵەتی مافی مرۆڤ “تیمەکانی ئاشتی هێنەری کۆمەڵگا” ئیش دەکات بە ئەلعەربییەی وت کە درێژەی بەدواداچوونی یاسای شرڤانی بۆ هەناردنی ئەم پەیامە داڕێژراوە کە نمایشی گشتی دژبەران هەڵنگرێت. ئۆسمان بە بەکارهێنانی وشەیەک بۆ چالاکان و ڕۆژنامەنووسانی دەستگیر کراو لەهەولێر و دهۆک وتی: “دەستبەسەرکراونی بادینان کراونەتە ئامانج، زۆری ڕامیاری لە هی دادوەری زۆرترە کە دەیەویت شرڤان زۆرتر لە گرتووخانە ڕابگرێت”. دوئین دۆسیە لەدژی شرڤان بە پێی داواکاریەکی دەسنوس دراوەتە بەشی مافزانی گرتووخانەی چاکسازی گەورەساڵانی هەولێر. شرڤان و چوار تاوانبار دیکە لە داوا لەدادگا دەکەن تا داواکاریە بەریەکەیان لەمەڕ ئازادی بە مەرج ڕابگرێت چوونکە پێیان وایە کە بەناچار رەت دەکرێتەوە.

بەرپرسانی گرتووخانە ناوبراو تاوانبار دەکەن بەوەی کە ئەم نووسراوە لەلایەن زێباریەوە کە لەکاتی هەناردنی لە یەکەی تاکەکەسی دا بووە، واژۆ کراوە و مۆرکی ئەوەی لەسەرە: “گەر کەسێک لەمە بەدواوە وتار پێشکەش بکات، دەتوانێت لە سیستمی مافزانی و دادوەری لەدژی کەڵک وەربگیردرێت کە دەبێتە هۆی لەناوچوونی متمانە لەنێوان خەڵک و کۆمەڵگای سڤیل و دەزگای داد لە کوردستانی ئێراق”.

زێباری و عیسا و سەعید لە دادگای 20ی ژووئیە وتیان کە ڕێکارێکی سەقامگیریان هەیە کە بە هەر یەک لە ئەندامانی ئەم گرووپە ڕێگا دەدات تا لەلایەن کەسانی دیکەوە لەبارەی دۆسیە هاوبەشەکەیانەوە هەنگاو بنێن چونکە زۆربەیان لەنێو گرتووخانە لێک دادەبڕێن. ئێمەش هاوڕا بووین. تەنانەت گەر شروانی لەلایەن ئێمەشەوە واژۆی کردبێت، هەموومان پەژراندوومانە”. ئەو لەوڵامی دادوەردا وتی کە ئایا شروانی سکاڵای هەیە یا نا؟ وتی: نا.

سەعید کە مەلایە و چالاک لەتەباخی 2020 دوای ڕێخکرانی ڕێپێوان لەدهۆک دەستگیر کرا. ماوەیەک دوتر ئازاد کرا. دوو مانگ دوای دەستگیرکرانی و دو ساڵ و نیوی لە گرتووخانە تێپەڕاند. فیلمی گریانی کچەکەی لە دادگای لەساڵی 2021 لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا بڵاو کراوەتەوە.

شرڤانی لەکاتی باسکردنی لە 20ی ژووئیە دا وتی کە بەرپرسانی گرتووخانە بۆ ئەوەی کە بە هۆی ڕامیاریەوە لەنێو لیستی گرتن دا دابنێن کەڵکیان لە سەرپێچییەکی بچووک کردووە کە هیچ زیانێکی بە هاوڕێیانی و بەرژەوەندی گشتی نەگەیاندووە.

شروانی لەمبارەوە دەڵێت: “ئەمە بەس دەسنووسێکە. گرێبەستی نەوتی نییە. بەڵگەیەکی زۆر نافەرمییە کە هیچ کاریگەریەکی لەسەر گرتووخانە نییە. ئەوان بەس دەیانەوێت سناریۆیەک دروست بکەن”. لەئەنجامدا دادوەرەکان لە تەنیشت دادیاەوە وەستان و ناوبراویان بە هۆی پێشلکاری مادەی 295ی یاسای سزادانی ئێراقی بە دوو ساڵ و نیو گیران و بە هۆی مادی 298 و پێشلکردنی بە ساڵ و نیوێک گیران سزا دا کە هەردووی ئەمانە کەڵک وەرگرتن لە بەڵگەی ساختە بوو. بڕیار بوو ناوبراو لە سێپتەمبەر دا ئازاد بکرێت بەڵام دوئین سزاکەی تا ساڵی 2027 خستیەوە گرتووخانە. پارێزەرانی داوای بەدواداچوونیان کردووە. شروانی هاوار دەکات ئاسنەکانی گرتووخانە دەهەژێنێت و هێزەکانی ئاسایش هۆڵی دادگا لەخەڵکی چۆڵ دەکەن و سەعید لەکاتێک دا کە فرمێسک دەڕێژێت بێدەنگ لە سرەی پشتەوە دانیشتووە. ئۆسمان وتی: “ناوچە کوردنشینەکانی ئێراق لە ڕێڕەوێکی زۆر زۆر هەڵەدایە لە مەڕ ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤ و ئازدی بەیان”.

ناوبراو وتی: “گەر کەسێک لەمە بەدواوە وتار بڵێتەوە، دەتوانرێت لە سیستمی مافزانی و دادوەری لەدژی کەڵک وەربگیردرێت کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی متمانە لەنێو خەڵکی، کۆمەڵگای سڤیل و دەزگای داد لە کوردستانی ئێراق”. وینترۆپ راجرز ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری دانیشتووی سلێمانییە کە لەبارەی ڕامیاری، مافی مرۆڤ و ئابووری ڕامیاری ئیش دەکات و ورد دەبێتەوە.

فردا نوبت شماست: آینده‌ای تاریک برای آزادی مطبوعات در کردستان عراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک