دەزگای پاراستنی یاسای بنەڕەتی ئەڵمانیا: پەکەکە هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی ئەڵمانیایە

  • ۶ مانگ پێش

دەزگای فیدراڵی پاراستنی یاسا بنەڕەتییەکەی ئەڵمانیا لە نوێترین ڕاپۆرتی دا لەبارەی هەڕەشە ناوخۆییەکان لە وڵاتە، لەمەڕ توندڕەویی دەرەکی و هەڕەشەی گرووپە جیاوازەکان بە ڕژدی ئاگاداری دا.

ئەم دەزگایە لە ڕاپۆرتەکەیدا نووسی: “ئەو تاوانانەی کە پێشینەی توندڕەوی دەرەکیان هەیە بۆ دووەمین ساڵ زیادی کردووە. لەساڵی 2022 ئەم جۆرە تاوانە و هەروەها تاوانە توندوتیژییەکان لەهەڵکشان دابووە”.

ئەم ڕاپۆرتە لەبارەی گرووپە بیانییەکان و کاریگەریەکانی لەسەر ئاسایشی ئەڵمانیا نووسیوەیە:

“پەکەکە، بەرەی ئازدی گەلی شۆڕشگێڕی مارکسیست – لنینیست –  (DHKP-C) و بزاڤی ڕاستی توندڕەوی گورگە خۆڵەمێشییەکان، گرنگترینی ئەو گرووپە مەترسیدارانەن کە هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی ئەڵمانیا”. لەدرێژەدا هاتووە: “پەکەکە بە هۆی چالاکی توندڕەوانە لەناوچە نیشتەجێ بووەکانی کوردان دا، پارتی توندڕەوی چەپ –  (DHKP-C)لە چوارچێوەی تێکۆشانی شەڕی چەکداری لەتورکیا و بزاڤی گورگە خۆڵەمێشییەکان بە هۆی نکۆڵی کردنی بەردەوام و هەندێک جاریش هێرش بۆ سەر کۆڵەکەی یەکسانی، گرنگایەتییەکی تایبەتیان بۆ ئاسایشی ناوخۆیی ئەڵمانیا هەیە. توندڕەویی ڕاستی تورکیاش لەدژی جووەکان ئیش دەکات”.

پەکەکە

لە ئەرووپا، پەکەکە ساڵانێکە کە تێکۆشان دەکات تا وێنەیەکی بێ توندوتیژی لە خۆی پیشان بدات. لەگەڵ ئەمەش، ڕووداوە گشتییەاکن زۆرتر برووسکی پێدادانی توندوتیژ لەگەڵ پۆلیس و نەتەوەپەرەست یا توندڕەوە ڕاستەکان کە بەڕەچەڵەک تورکن، دەورووژێنێت. لەساڵی 2022 پەکەکە توانی لەڕێگای ڕێکخستنی ڕووداوە گەلێریەکان کە بەدڵی لایەنگرانی بوو، ژمارەیەک زۆر پێش لە کۆڕۆنا بۆ لای خۆی ڕاکێشێت. بۆ نموونە 17000کەس لە ڕێپێوانی گەورەی فرانکفورت لە ئاداری 2022 بە بۆنەی نەورۆزەوە بەشداریان کرد. لەم کاتەدا پەکەک ڕێپێوانی یەک لەدوای یەکی لە هەموو ئەڵمانیا بەتایبەت لەدژی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لەناوچەکوردیەکان ڕێکخست.

گوشاری لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی یاسایی لەلایەن ڕێکخراوەکانی جێبەجێکاری یاسا لەسەر بەرپرسانی پەکەکە لەئەڵمانیا، هێشتاش زۆرە. لەساڵی 2022 وەک ساڵی ڕابردوو، چەندین ئەندامی سەرکردایەتی پەکەکە بە تۆمەتی پاڵپشتی یا ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی دەرەکی دا، دەستگیر کران. پەکەکە لەساڵی 2022 لەڕێگای کەمپەینی کۆکردنەوەی داهاتی ساڵانەی، تەنیا لە ئەڵمانیا نێزیکی 16 بۆ 17 ملیۆن یۆرۆی کۆکردووتەوە کە دەکرێت بگوترێت وەک ئەوەی ساڵی پێشووە.

بەرەی ئازادیخوازی گەلی شۆڕشگێری مارکسیست – لنینیست

هەروەها لە ساڵی 2022 –  (DHKP-C) هەوڵی دا چالاکی تێکۆشانی خۆی لە ئەڵمانیا بپارێزێت و لە پلەی یەکەم دا لەسەر بابەتی یەکگرتنی گیراوان ورد ببێتەوە. لەگەڵ ئەمەش، بەشداری لایەنگران لە چالاکییە بانگەشەیەکان دا وەک کۆبوونەوەی ناڕازیەتی، ڕێپێوان و دانیشتنی ناوخۆیی، کەمی کرد. لەمانگی مەی 2022 سێ بەرپرسی پەلەبەرزی ئەم ڕێکخراوە لەوانە ژنێکی فەرمانبەر لە ئەڵمانیا لەپەیوەندی لەگەڵ سێ لێکۆڵینەوەی دۆسیەی کۆشتن لەلایەن دادیاری گشتی دادگای فیدراڵەوە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بیانی دەستگیر کرا. ئەمە بۆوە هۆی کز بوونی پێکهاتەی سەرۆکایەتی ئەم ڕێکخراوەیە لە ئەڵمانیا کە پێشتر ئازاری ئەمبوونی فەرمانبەر و ئەندامی دەچێژا و پاڵپشتەکانی بێ هیوا دەکرد. یەکێک لە گرنگترین کەرەستەکانی بانگەشە کردنی ئەم گرووپە هێشتاش گرووپی یۆرۆمە. حەزکراوی ئەم گرووپە مۆسیقایە دەرفەتی دەسپێڕاگەیشتن بە پاڵپشتە بە هیزەکانی زیاتر لەکەسانی ئاساێی دەڕەخسێنێت. جگە لە گردبوونەوە چکۆڵەکان لە ڕێپێوانەکانی ئەم گرووپەدا لەساڵی 2020 تا ئێستا نەیانتوانیەوە کۆنسرتێکی گەورە لەئەڵمانیا بەڕێوە ببەن.

بزاڤی ڕاستی توندڕەوی گورگە خۆڵەمێشییەکان

لە 12100 پاڵپشتی ئەم بزاڤە کە لەئەڵمانیا دەژین، نێزیکی 10500یان لە سێ ڕێکخراوی جیاوازن ک وەک باڵی ئایدیۆلۆی ئەم گرووپەن. ئەم ڕێکخراوە هەوڵ دەدات تا لەڕێگای پیشان دانی وێنەی هاوسەنگ، ئایدیۆلۆژی ڕاستی توندڕەوی خۆی لە ناوخۆ، لەنێو ئەنجوومەنەکانی گرێدروی بانگەشەیان بۆ بکات. لەئەنجامدا، لایەنگرانیشی لەڕێگای بەشداری لە ڕێپێوان و کۆبوونەوە و پیشان دانی هێمای گورگە خۆڵەمێشییەکان لە بەرچاوی گشتی، زۆر خۆیان دەگرن. لەگەڵ ئەمەش، لایەنگرانی دەرەوەی ڕێکخستن زۆرتر و بەڕاشکاوی لەدژی جووەکانن بۆ نموونە لە میدیا کۆمەڵایەتییەکان دا، هەڵبەت لە پێکدادانی ئاشکرا لەگەڵ دژبەرانی ڕامیاری خۆیان، بانگەشە دەکەن، وەک لایەنگرانی پەکەکە. پێکدادان لە پەراوێزی ڕێپێوانەکان، وزەیەکی زۆری توندوتیژی لە گۆڕەپانەکەدا پیشان دەدات.

دژایەتی لەگەڵ جووەکان دەورێکی گرێدراوی لەگەڵ توندڕەوی بیانی لەئەڵمانیا، بەگشتی لە توندڕەوی ڕاستی تورکیا دایە کە لەنێوانیان دا ورووژاندنی دژ بە جووەکان بەگشتی لەباگراواندی پێکدادانە وشکانییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ڕوو دەدات. لەگەڵ ئەمەش زۆرتر بەس بە هۆی هاوناوچەیی بوون، ئایینزا یا ڕامیاری لە پێکهاتەکانی توندڕەوی بیانی، دژە جوو، هۆکارێکی ئایدیۆلۆژی سەرەکی نییە. لەگەڵ ئەمەش لە هەندێک نموونەدا، توندڕەوی چەپی تورکیش هەستی دژە ئیسرائیلی لەخۆی پیشان دەدات.

نهاد حفاظت از قانون اساسی آلمان: پ.ک.ک یک تهدید برای امنیت آلمان است

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک