لێکچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و پەکەکە: کوشتنی منداڵان

  • ۵ مانگ پێش

کوشتنی منداڵان!

ڕەنگە تیرۆریستان ئایدۆلۆژیای جیاوازیان هەبێت، شێوازی شەڕ و دەسەڵاتی وێرانکەریان جیاواز بێت، ڕەنگە لە جوگرافیای جیاوازدا کاربکەن، ڕەنگە ئاستی چالاکییەکانیان وەک یەک نەبێت و ڕەنگە هەندێکیان گروپ بن و هەندێکیشیان حکومەت بن. بەڵام یەک شتیان هاوبەشە ئەویش کوشتنی منداڵانە!

ئیسرائیل و پەکەکە بەبێ گوێدانە ناکۆکیەکانیان، لە کوشتنی منداڵاندا وەک یەک مامەڵە دەکەن و بە هێز و شەرەفەوە ئەو کارە دەکەن و ئینکاری ناکەن.

ڕۆژانە دەیان منداڵ لە غەززە بە پشتیوانی و ڕەزامەندی ڕۆژئاوا و ئەمەریکا لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکوژرێن و ڕۆژانەش بەهۆی ئایدۆلۆژیای گەمژانەی پەکەکە چەند منداڵێک گیان لەدەست دەدەن و سەدان ڕێکخراوی مافی مرۆڤیش چاویان لەسەر ئەو ڕەفتارەیە پەکەکە داخراون. ئەمریکا ئەم گروپەی خستۆتە لیستی ڕەشەوە، بەڵام لە سوریا هاوکاری لەگەڵ دەکات بۆ تاڵانکردنی سامانی نەوتی سوریا. جیاوازی ژمارەی کوژراوانی منداڵان دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی تێکدەرانەی جیاوازی پەکەکە و ئیسرائیل. ئەگەر پەکەکە وەک ئیسرائیل شەڕکەر و تانکی هەبوایە، ڕۆژانە زۆرێک لە منداڵانی کورد هەمان چارەنووسی منداڵانی غەززەیان دەبێت.

لە دوایین تاوانی پەکەکەدا، ئەم گرووپە تیرۆریستییە دانی بە کوژرانی دوو منداڵی سەربازەکەیدا ناوە و بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە لە شەڕی تورکیادا کوژراون. بۆچی پەکەکە منداڵ لە شەڕدا بەکاربهێنێت؟ وێنەی ئەم کەسانە دەریدەخات کە ئەوان – لانیکەم – لە کاتی ئەندامێتیدا لە ژێر تەمەنی یاساییدا بوون. بۆچی پەکەکە درێژە بە سیاسەتی قوربانیکردنی منداڵ و گەنجی کورد دەدات؟ بۆچی منداڵی سەرکردەکانی پەکەکە لە شەڕدا ئامادە نین؟ ئەو کەسانە تەمەنیان چەند بوو و چۆن بوون بە ئه‌ندامی پەکەکە؟ ئایا دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ گرنگی بەو بابەتانە دەدەن؟ ئێمە زۆر جار لە ماڵپەڕی چاودێر ئەم پرسیارانەمان وروژاند، بەڵام تاکە وەڵامی پەکەکە/پژاک ئەوە بوو کە بەردەوام بوون لە هەوڵدان بۆ کۆمەڵکوژکردنی منداڵانی کورد لە شەڕی بێئەنجام لەگەڵ سوپای تورکیا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک