بەیانییەی چاودێر لەبارەی ڕێکەوتنی ئەمنی لەنێوان ئێران و ئێراق دا

  • ۶ مانگ پێش

جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێکەوتنی ئەمنی دەوڵەتانی ئێران و ئێراق لەبارەی چەک داماڵین و گواستنەوەی گرووپە چەکدارە کوردیەکان.

چاودێر وەک دەزگایەکی مافی مرۆڤ، ناڕامیاری و ئێن جی ئۆ کە لەماوەی ئەم ساڵانەی چالاک بوونی دا بەردەوام بەدواداچوونی بۆ ماف لەڕوانگەی ناڕامیاریەوە بۆ کێشە قووڵەکانی ناوچەکە کردووە و ورد بۆتە لەسەریان، ئێستا و دوای ساڵانێک بەدواداچوون و داوکاری لە بارەی بوون و چالاکی گرووپە شەڕخواز و چەکدارە کوردیەکان لەناوچە سنووریەکانی ئێران و ئێراق، و هاوکات لەگەڵ ئەوەش بۆ جێبەجێ کردنی بڕگەکانی ڕێکەوتنی ئەمنی نێون ئێران و ئێراق لەمەڕ داماڵینی چەک و گەواستنەوەی ڕێکخراوە چەکداریە کوردیەکان، ئەم چەند خاڵەی خوارەوە دەخاتە بەرباس:

  1. چاودێر زۆر جار داوای لە ئێران وەک تاوانباری پلە یەکی مەرج و دۆخی ناوچە کوردنشینەکانی ئێڕان، ڕەخنەی پێشکەش کردووە. زیانە کۆمەڵایەتییەکان، چاو لێکردن لەناوچە کوردنشینەکان و دانیشتوانی وەک هاوڵاتی پلە دوو، نەبوونی گەشە و پەرەسەندوویی ئابووری، ژێرخان، پەراوێزنشینی بەربڵاو، ئالنگاری ئاسایشی و چاندی و ژینگەیی، ئاسانکاری بۆ گرووپە چەکدارەکان، ڕفاندنی منداڵان و هەڵخەڵەتاندنی ژنان و گەنجان، چالاکی تێرۆریستی، باجگرتن و یەکە پیشەسازیە چکۆلە و گەورەکان و لە بەکورتی، نەبوونی پەرەسەندوویی کۆمکرێت و سەقامگیر لەکوردستان، پێش و زیاتر لە هەمووان بۆ دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی دەگەڕێتەوە.

گەر دەوڵەتی ئێران بیەوێت دەتوانێت زەمینەکانی وەبەرهێنانی ئابووری گەورە، پەرەسەندنی ژێرخانەکانی پەیوەندی (فڕۆکەخانە – هێڵی ئاسن) و… لەم ناوچانە دابین بکات. بەڕاستی بۆ هێشتا لەناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات، پرسی کۆڵبەری زاڵە؟ دەوڵەتی ئێران دەبێت نیگەرانی هاوڵاتییە ئێرانییەکانی و چارەنووسی هەزاران گەنجی کورد بێت کە بە هەر هۆکارێک فریویان گرووپە چەکدارەکانیان خواردووە و تەڤلی بوون و ئێستا دوای مردنیشیان تەرمەکەیان دیار نییە کە لەکوێ نێژراوە. ئێران دەبێت بە تواناوە پارێزوانی لە سەروەری خاک و گیانی هاوڵاتیانی بکات کە بەداخەوە لەم بوارەدا، سەرکەوتوو نەبووە. بەڵام ئێشتا و دوای ساڵانێک، داخوازی هاوڵاتیان و دەزگاکانی وەک چاودێڕ، دەبێت بگوتریت کە ئێمە وەک ئێن جی ئۆیەک و دەزگایەکی مافی مرۆڤ، لەسەرەتای چەک داماڵینی ئەم گرووپانە کە لەنێو پێرستی ڕەشی وڵاتە جیاوازەکاندان، پێشوازیمان کردووە. چاودێر لەگواستنەوەی ئەم گرووپە شەڕخوازە بۆ قووڵایی خاکی ئێراق و دووربوونیان لەناوچە سنووری و کوردنشینەکانی ئێران، بەتەواوەتی ڕازیە و پێی وایە یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی پەرەنەسەندوویی کورستان بوون و چالاکی ئەم گرووپە تێرۆریستانەیە. تا کاتێک کە ئەندامانی تاک و تروکی پاک، پەژاک، کۆمەڵە و دێمۆکرات و… لەم ناوچانەدا هاتۆچوو بکەن، پەرەسەندوویی و ئاسایش، پارێزواانی لەگیان و دارایی خەڵکی کورد، پێک نایەت و ئێران دەبێت زووتر بەمجۆرە رژد هەڵسووکەوتی لەگەڵیان کردبا. پاک، پەژاک، و کۆمەڵە و…، گرووپی چەکدارن کە دەبێت دادگایەکی متمانە پێکراو و شیاو بەدواداچوونیان بۆ بکات. باجگرتن لە یەکە بەرهەمهێنەرەکان و پیشەسازیەکان، کرداری تێرۆریستی لەدژی خەڵکی سڤیل، ڕفاندنی منداڵان، بەکارهێنانیان وەک منداڵ سەرباز، تێکدانی ژینگە و… یەکێک لە هۆکارەکانی دۆخی ئێستای ناوچە کوردنشینەکانە. بابەتێک کە لەڕەتکەرەوەی ئەرکەکانی ئێران نەبووە و نییە. چاودێر پێی وایە جێبەجێ کردنی ئەم ڕێکەوتنە و دەستپێکردنی چەک داماڵینی تێرۆریستەکان یەکەم هەنگاوە و هەنگاوی دووەم دەبێت چاودێری کردن لە جێبەجێکرانی بێت و درێژەی داواکاریەکان لە دەوڵەتی ناوەندی ئێراق و کوردستانی ئێراق.

  1. چاودێڕی لەمەڕ ڕاستگۆ بوون لەجێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە زۆر گرنگە. بە مەرجی ڕامیاری – ئاسایشی کە زاڵە لەسەر ئێراق و گەندەڵی بەربڵاو لە هەوڵێر و دەسەڵاتەکەی، بەردەوام زەمینەی ئەوە دەهێڵێتەوە کە جارێکی دیکە بگەرێنەوە بۆ مەرجەکانی پێش ڕێکەوتنەکە. گەر هەولێر ئیرادە و ڕاستگۆیی هەبێت، قەت ئەم گرووپانە نابێت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دا بوونیان هەبێت. بۆیە دەوڵەتی ئێران دەبێت ئامادەی هەرجۆرە پێشلکاری ڕێکەوتنەکە لەلایەن هەولێر و گرووپە چەکدارەکانەوە بێت. لەبیر نەکەین لایەنی سەرەکی دەوڵەتی ئێران و بەغدان و ئێران دەبێت بەدواداچووم بپ داواکاریەکانی بەڕژدی لەلایەن دەوڵەتی ناوەندی بەغاوە بکات. لەکۆتایدا ئەم ڕیکەوتنە و هەرجۆرە دانوستان و دیپلۆماسیش دەبێت یەک شت بێت: “ئاسایش، سەقامگیری و پەرەسەندووی کوردستان لەدۆخی ئاسایی وەک هەرێمەکانی دیکەی ئێران”.
  2. چارەنووسی منداڵان و هاوڵاتیانی ئێرانی بەتایبەت ژنان، دەبێت لە ئەجێندای ڕژدی ئێران دا بێت. لەڕاستی دا، جێبەجێ کردنی ڕێکەوتن و چەکداماڵین و گواستنەوەی شوێنی ئەم گرووپانە، نابێت ئاستەنگ بێت لەمەڕ بەدواداچوونی چارەنووسی هاوڵاتییە ئێرانییەکان. ئەمە بابەتێکی گرنگە و ڕەهەندی کەرامەتی و مرۆیی بەربڵاوی هەیە. هەزاران ژن و منداڵ، لەم چەند دەیەیەدا ڕفێندراون یا هەڵخەڵەتێنراون. زۆرێک لەوانە، بە پێی قسەی ئەم گرووپانە کوژراون. بەڵام کەس نازانێت تەرمەکانیان لەکوێی و لەکوێ نێژراون. زۆرێکیشیان زیندوون و دەوڵەت دەبێت بیانگەڕێنێتەوە باوەشی ماڵباتەکانیان. لەڕاستیدا، چاودێر جەخت دەکاتەوە کە گرنگترین هەنگاو بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە و چاودێری ئەنجام دانی بەندەکانی لەلایەن ئێراقەوە، ئازادی هاوڵاتییە ئێرانییەکانە. ئەمانە تەنانەت گەر تاوانێکیشان کردبێت، هەر هاوڵاتی ئێرانین و دەبێت تاوان بدەنەوە. منداڵانێکی زۆر لەلایەن پەکا و پەژاک و کۆمەڵە و دێمۆکرات و… ڕفێندراون. تەنانەت مافی خوێندن، ماڵ و مافەکانی دیکەی مرۆڤیان لێ زەوت کراوە و ماڵباتەکانیان زۆر نیگەرانن. گرنگترین ئەرکی دەوڵەت و وەزارەتی دەرەوە، بەدواداچوونی کنسولییە بۆ چارەنووسیان. نابێت جێگۆڕکێ گرووپە چکدارەکان ئاستەنگ بێت لەوەی کە وڵامی ئەم کردارە تاوانباریانەیان و هەروەها ڕفاندنی منداڵان بدەنەوە.
  3. درێژەی وردبوونەوە لەمەڕ پەرەسەندوویی کوردستان و بە بێ بیانوو و ڕوانگەی ئاسایشییەوە، هەنگاوی دواتر و ئەرکی سەرەکی دەوڵەتە. ئێستا چیتر ناکرێت بە بیانووی بوونی گرووپە چەکدارەکان، پەرەسەندووی و گەشەی کوردستان ڕابگیردرێت. پاراستنی وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت، هاوتەریب لەگەڵ وەبەرهێنانی بەربڵاوی دەوڵەت لەبەشی پیشەسازی و یەکەکانی بەرهەمهێنان، کۆتایی هێنان بە پرۆژەکانی ژێرخان (پەرەدانی ڕژد بە فڕۆکەخانەی سنە، کرماشان، و تەواوکردنی هێڵی ئاسنی سنە)، باشترکردنی دۆخی جادەکانی پارێزگا، زیادکردنی ژمارەی بازارچە سنووریەکان و هەناردەکردن لەناوچە سنووریە کوردنشینەکانی ئێراق و تورکیا، هەڵکشانی ڕێژەی ئیش کردن بەتایبەت ئیش کردنی ژنانی خوێندەوار، گەشەی زانکۆی کوردستان لە هەموو بەشەکان دا، باشترکردنی ڕژدی پشکی دەرمان و پەروەردە و وەرزش و ئاسایشی پارێزگا کوردنشینەکان، گەشەدان بە گەشتیاری لە گوندەکان و ناوچە سنووریەکان، و چارەسەری ڕیشەیی کێشەی کۆڵبەری، ئەمانە دەبێت بەرنامەی سەرکی ئێران بێت. چاودێر، ئازادی هاوڵاتیانی ئێرانی و پەرەپێدان بە ئابووری کوردستان وەک داواکاریەکی ڕژد دەخاتە بەرباس و بەدواداچوونی بۆ دەکات. ئێمە هەروەها خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی ڕژدین لەگەڵ گرووپە تێرۆریستیە کوردەکان و یەکەمین لایەنێک کە لەبواری ئاسایش، سەقامگیری و پەرەسەندن و مافی هاوڵاتیان، ئێمە بە بەرپرسیاری دەزانین، دەوڵەتی ئێران و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییە.

بیانیه دیدبان حقوق بشر کردستان ایران در مورد توافق امنیتی دولت‌های ایران و عراق

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک