پەیوەندیمان پێوە بکەن
جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتییە کە لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨دا لەلایەن کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە پاریس پەسند کراوە.
ئەم جاڕنامەیە کە ڕاستەوخۆ لە پاشھاتەکانی جەنگی جیهانیی دووەمەوە لەدایکبووە، بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی گەردوونی ئەو مافانە ڕوون دەکاتەوە کە هەموو مرۆڤێک شایستەیەتی. لەبەر ئەوە، مافەکانی مرۆڤ وەک ئەو مافە زگماکییانە پێناسە دەکرێن کە هەموو کەسێک لە هەموو کات و شوێنێکدا لێیان بەهرەمەند دەبێت.
“دیدەبانی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ئێران (IKHRW)“ ھەوڵ دەدات بۆ پێشخستنی وەدیهاتنی مافە مەدەنی و مرۆییەکان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، پێشکەشکردنی ڕاوێژی یاسایی و خستنەڕووی چارەسەر بۆ قوربانیان و ئەو کەسانەی کە بەهۆی توندوتیژی و توندڕەوییەوە زیانیان بەرکەوتووە.