ناردنی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ
دیدەبانی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ئێران (IKHRW)، هەمیشە لەو بڕوایەدایە کە بەڵگەدارترین ڕاپۆرتەکان، لە ناخی کۆمەڵگە و لە ڕوانگەی ئێوەوە سەرچاوە دەگرن. ئێمە ئەم فەزایەمان ڕەخساندووە تا مەوداکان لەناو ببەین.
ئەگەر شایەتحاڵی پێشێلکردنی مافەکانی هاوڵاتین، ڕاپۆرتێکتان لەسەر دۆخی کۆمەڵایەتی هەیە، یان دەتانەوێت تێبینی و وتارە شیکارییەکانتان بە ناوی خۆتان یاخود بە ناوی خوازراوەوە بڵاو بکەنەوە، ئێرە هی خۆتانە.
ڕاپۆرتەکانتان دوای پێداچوونەوە لەلایەن تیمی دەستەی نووسەرانەوە، بە ناوی خۆتانەوە (ئەگەر ئارەزوو بکەن) لە ماڵپەڕی فەرمیی دیدەباندا بڵاو دەکرێنەوە بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکانی ئێستای کۆمەڵگەی کوردی و کوردستان بێت.
ببنە دەنگی دادپەروەری؛ تریبۆنێک بۆ ڕاستییەکانی کوردستان