دیدبانی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ئێران، وەک دامەزراوەیەکی مافی مرۆڤ، ناحکومی، مەدەنی و قازانج نەویست بە ئامانجی پاراستنی مافەکانی هاووڵاتیانی کوردی ئێران لە ساڵی ١٣٩٧دا دامەزراوە.
ئەم ناوەندە بە شێوەیەکی پسپۆڕانە، شارەزایانە و بەردەوام چاودێری دۆخی مافەکانی مرۆڤ و پێشێلکارییەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێراندا دەکات.
بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، بێبەشبوون لە مافە شارستانییەکان، زیانە کۆمەڵایەتییەکان و پێشکەشکردنی پشتگیریی یاسایی بۆ هاووڵاتیانی کوردی ئێران، لە چالاکییە سەرەکییەکانی ئەم دامەزراوەیەن.
دیدبانی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ئێران بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی گشتی و هاندانی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی چالاکیی جۆراوجۆر؛ لەوانە بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپ، سیمینار و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ورد و هەمەلایەنە.
پەیوەندییە گشتییەکان: info@ikhrw.com – نێردەر (ڕاپۆرتدەر): reporter@ikhrw.com

بەڕێوەبەری گشتیی دیدبانی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ئێران
دکتۆر عەلی فەرەهمەند
چی نوێیە
- لە گەڕان بەدوای ئاشتییەکی سەقامگیردا؛ داهاتووی حیزبە کوردییەکانی ئێران و دەرفەتەکانی کۆتاییهێنان بە ململانێی چەکداری
- بانگەوازی هەمیشەیی بۆ وەرگرتنی وتار، بابەت و ناوەڕۆکی مافی مرۆڤی
- هاوارگەلێک کە درەنگ بیستران؛ مەلەفی دوو منداڵەکەی سنە و پرسیارگەلێک دەربارەی سیستەمی داکۆکی لە منداڵان
- پارادۆکسی شەرعییەت و بەرپرسیارێتی؛ داخورانی مافەکانی منداڵ لەژێر سێبەری «براندینگی سیاسی»ی پارتە کوردییەکان
- چاودێری مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ئێران دەرفەتی ناردنی ڕاستەوخۆی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤی دامەزراند