پەرەسەندوویی لە ناوچە کوردنشینەکان له ئێراق و پێویستی داخوازکردن لە دەوڵەتی ناوەندی

  • ۷ مانگ پێش

ناوچە کوردنشینەکان لە ئێران یەک لەو ناوچە چەند زمان و چاندەن لە وڵات دا کە هەرچەند وزەیەکی زۆریان بۆ پەرەپێدان هەیە بەڵام بەداخەوە هێشتاش کێشەی زۆر ڕژدی پەرەسەندووی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، ژێرخان و… لەم ناوچە بوونی هەیە و دەبیندرێت.

نەبوونی پەرەسەندوویی هاوسەنگ یەک لە ڕیشەییترین کێشەکانی ئەم ناوچەیە کە دەرئەنجامەکانی بوونەتە هۆی ڕوودانی زۆرێک لە کێشەکانی دیکە کە دەرئەنجامی ڕژد و بەربڵاویان هەیە. لەڕاستی دا، بە هۆی نەبوونی بوونی ژێرخانی گونجاوی ئابووری بۆ پەرەپێدان لەچاو زۆرێک لە ناوچەکانی ئێران، ناوچە سنووریەکان و کوردنشینەکانی ئەم وڵاتە، هێشتا زیانی زۆریان بەردەکەوێت کە بەرپرسیاری ئەم مەرجە، دەوڵەتی ناوەندیە.

دەرئەنجامەکانی پەرەسەندوویی ناهاوسەنگ و نەبوونی پەرەسەندوویی

  1. هەژاری و بێ ئیشی: نەبوونی پەرەسەندوویی هاوسەنگ بووتە هۆی هەژاری و بێ ئیشی لە هەندێک ناوچەی وڵات دا. نەبوونی ژێرخانی ناتەواو، نەبوونی دەسپێڕاگەیشتن بە پەروەردە و نەبوونی دەرفەکانی ئیش و کار، بۆتە هۆی کەمبوونی داهات و هەڵکشانی نایەکسانی داهات. بۆیە ئەمە دەبێتە هۆی زیانە کۆمەڵایەتییەکان، جۆرەکانی داهاتی ناڕەوا و دزی، پەراوێزنشینی و…
  2. نایەکسانی کۆمەڵایەتی: نەبوونی پەرەسەندوویی هاوسەنگ، نایەکسانی لە دەسپێڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری سەرەکی وەک تەندرستی، خوێندن و ژێرخانەکانی گواستنەوەی زیاد کردووە و بۆتە هۆی توندتربوونەوەی نایەکسانی کۆمەڵایەتی و زیادبوونی ناکۆکییە کۆمەڵایەتییەکان.
  3. ناسەقامگیری ئابووری: هەندێک بەشی وڵات کە بەتەواوەتی نەگەیشتوونەتە پەرەسەندوویی، ناتوانن بە پێی پێویست یارمەتی پەرەسەندوویی ئابووری وڵات بدەن و لە ئەنجام دا ئابووری بە تەواوەتی تووشی ناسەقامگیری دەبێت و ئەمە دەبێتە هۆی کۆچکردن زۆرەملێ بۆ ناوەندی وڵات و هەڵکشانی پەراوێزنشینی.
  4. کۆچکردنی ناتەواو: نەبوونی پەرەسەندوویی هاوسەنگ دەتوانێت ببێتە هۆی کۆچکردنی ناتەواو لەو ناوچانەی کە کەمتر پەرەیان سەندووە لەچاو پەرەسەندووەکان. ئەم بابەتە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هێزی ئیشکردن و لەناوچوونی بەهرە خۆجێیەکان لەناوچە کەمتر پەرەسەندووەکان دا.
  5. زیان گەیاندن بە ژینگە: نەبوونی پەرەسەندوویی پیشەیی هاوسەنگ دەتوانێت ببێتە هۆی پیشبوونی کەش و هەوا و خاک کە ئەمە بۆ خۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ئاژەڵ و گیاکان هەیە و بەگشتی زیان بە سەقامگیری ژینگە دەگەینێت. پەیوەندی نەبوونی پەرەسەندوویی لەگەڵ پیسبوونی ژینگە بەم واتایە دێت کە نەبوونی پەرەسەندوویی و نەبوونی پێشکەوتنی ئابووری دەبێتە هۆی هەڵکشانی پیسبوونی ژینگە، گەر پەرەسەندوویی نەبێت ئەوە پێویستی بە باشتر بەکارهێنانی وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان ڕوو لەزیادبوون دەکات. ئەمە بەم واتایە دێت کە زۆر بەکارهێنانی سووتەمەنییە وشکەک و ئەو سەرچاوانەی کە دووبارە پڕ نابنەوە دەبێتە هۆی زۆرتر پیسبوونی کەش و هەوا. لەلایەکی دیکەوە نەبوونی پەرەسەندوویی دەبێتە هۆی ناسەقامگیری ژینگە. بۆ نموونە، دانانی سیستمەکانی گەڕاندنەوە بۆ بەرهەمهێنان و دووبارە بەکارهێنانەوەی ئەو مادانەی کە دەکرێت لە پیشەسازی دا بەکار بهێنرێنەوە، دەتوانێت ببێتە هۆی کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە و تێکدانی ژینگە و پاراستنی سەرچاوە سرووشتییەکان، بەمجۆرە دەکرێت ژمارەی جۆرەکانی گیا و ئاژەڵ زیاد بکرێت و پێش لەناوچوونیان بگیردرێت. لەلایەکی دیکەوە دەتوانرێت یارمەتی پاراستنی سەرچاوە ئاویەکان بدات. لەڕێگای بەکارهێنانی ئاو و کەمکردنەوەی پیستی ئاو، دەکرێت سەرچاوە ئاویەکان بپارێزرێن و سوود لە دابینکردنی ئاوی خاوێن و بەكەڵک بۆ کۆمەڵگا و ژینگە وەربگیردرێت.

جگە لەم کێشانە کە ئاماژەمان پێدا لەناوچە کوردیەکن هەندێک هۆکاری دیکەش هەن کە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵکی ئەم ناوچەیە لەناوچەکانی دیکەی وڵات زیانی زۆرتریان بەر بکەوێت.

  1. هەندێک کێشەی نەژادی، چاندی و ئائینزایی
  2. نزم بوونی ئاستی پەروەردە و ئاسایش
  3. کێشەی چاندی و زمانی
  4. پێشلکاری مافی مرۆڤ
  5. نەبوونی بانگەشە بۆ بەشداری کۆمەڵایەتی

کێشە سەرەکییەکانی ناوچە کوردنشینەکان

  • هەرچەند لەماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا هەوڵ دراوە تا پەرەسەندوویی کوردستانی ئێڕان هاوتەریب لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی وڵات دا ڕوو بدات، بەڵام هێشتاش ناوچە کوردنشینەکانی ئێران زیانی بەربڵاوی پێوە دیارە کە چارەسەرکردنی پێویستی بە دەستێوەردانی دەوڵەت و سیستمی ڕامیاری هەیە، دەستێوەردانێک لەجۆری وەبەرهێنان، سەرنج خستنە سەر ئابووری و پەرەسەندوویی ژێرخانەکان، نە دەستێوەردان لە ڕامیاری – شووناس دا. دەوڵەتی ئێران دەبێت لەڕێگای پەرەدانی هەمەلایەنە بە ئابووری و ژێرخانەکان، کێشەی پەرەسەندوویی سەقامگیر لەناوچە کوردنشینەکان چارەسەر بکات. نەبوونی ژێرخانە پێویستەکان لە زۆرێک لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێڕان، بۆتە هۆی ئەوەی تا ژێرخانە گرنگەکان وەک جادەکان، ڕێگای ئاسن، پاڵ دەریاکان و فڕۆکەخانەکان بە گشتی پەرە نەستێنن و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە وەبەرهێنان ناتوانێت بە شێوەی کاریگەر و بەکارهاتوو لەم ناوچانەدا چالاکی بکەن.
  • کێشەی دیکە، نەبوونی ئاسانکاری تایبەتی دارایی لەلایەن بانکەکان و دەزگا داراییە گشتییەکان و هاندان و پاڵپشتی لەمەڕ ئەم ناوچانەیە، دەبێت بە هێزەوە لەلایەن دەوڵەتەوە بەدواداچوونی بۆ بکرێت تا وەبەرهێنەران ئامادە بن لەم ناوچەیە وەبەرهێنان بکەن.
  • جێگیرکردنی پیشە و کۆمپانیا گەورەکان لەزۆرێک لە ناوچە کوردنشینەکان هێشتا بەدی نەهاتووە کە ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی لەئێران دا. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، دەبێت سەرنجی زۆرتر بخرێتە سەر پارێزگا سنووریەکان و ئەوانەی کەمتر پەرەیان پێداراوە لە باکووری ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهەڵات.

ڕێکار بنەمایەکان

  • دابەشکردنی دادوەرانەی سەرچاوەکان لەم ناوچانە، ئەرکی سەرەکی دەوڵەتە. هۆکاری وەک ڕێژەی بێ ئیشی بەرز، پێویستیە سەرەکییەکانی حەشیمەت، ئاستی پەرەسەندوویی ئابووری و ئەو ژێرخانانەی کە بوونی هەیە لە پارێزگا سنووریەکان، پێویستی بە تەرخان کردنی سەرچاوەی زۆرتری خستۆتە ڕوو.
  • خاڵی دیکە سەرنجی دەزگا دەوڵەتییەکانە لەمەڕ پێشخستنی ئاستی پەروەردە و تەکنۆلۆژیا لە پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران. وەبەرهێنان لە پەروەردە و تەکنۆلۆژیا لەناوچە کەمتر پەرەسەندووەکان دا دەتوانێت یارمەتی پێشکەوتن و پەرەسەندوویی بدات. دانانی وێستگە و ناوەندەکان لەم ناوچەیە، پێشکەشکردنی پەروەدە و توانایە تەکنیکی و ئیشکردنەکان بە گەنجان و دانانی ژێرخانەکانی تەکنیکی زانیاری و پەیوەندی، بەشێک لەو هەنگاوانەیە کە دەکرێت دابەشکردنی سەرچاوەکان باشتر بکات.
  • پەرەدان بە ژێرخانی گواستنەوە: دروستکردن و باشترکردنی ژێرخانەکانی هاتۆ چوو و گواستنەوە بەمەبەستی دابەشکردنی سەرچاوەکان لە هەموو وڵات دا کاریگەری دەبێت. وەبەرهێنان لە پرۆژەی ڕێگای ئاسن، کەنارئاوەکان، فڕۆکەخانەکان و جادەکان لەو ناوچانەی کە کەمتر پەرەیان سەندووە، زەمینەی دەسپێڕاگەیشتن بە بازارە گەورەکان باشتر دەکات و دەرفەتە ئابووریەکان زیاد دەکات.
  • هاندانی وەبەرهێنەران لەناوچە کەمتر پەرەسەندووەکان دا: دەوڵەت دەبێت لەڕێگای ئاسانکاری دارایی و سەرانەی گونجاو و هاندانی وەبەرهێنەران بۆ وەبەرهێنان لەناوچە کەمتر پەرەسەندووەکان دا، ئاسانکاری لەمەڕ هەڵکشان و پەرەسەندوویی ئابووری لەم ناوچانەدا بکات.
  • بەهێزکردنی هاوکاری لەنێوان ناوچەکاندا: لێکتێگەیشتن و هاوکاری لەنێوان ناوچە جیاوازەکانی وڵات دا دەتوانێت ببێتە هۆی دروستکردنی تۆڕ و پەیوەندی لەنێوان کۆمپانیاکان، زانکۆکان و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و بانگەشەکردن. ئەم هاوکاریانە دەتوانن ببنە هۆی گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا و زانست بۆ ناوچە کەمتر پەرەسەندووەکان و هەڵکشانی ئاستی ئابووری.
  • بەشداری خەڵک: بەشداری چالاکی خەڵک و ئێن جی ئۆەکان لەبڕیاردان و بەرنامە دارشتن لەمەڕ دابەشکردنی سەرچاوە، دەتوانێت یاریدەری هەڵکشانی ئاستی دادپەروەری و ڕووناکی لە ڕەوتی بڕیارسەندن دا بێت. بەڕێوەبردنی ڕاوێژکاری، دانیشتنی گشتی و دروستکردنی دەرفەتی بەشداری کردن بۆ خەڵک لەم بوارانەدا دەتوانێت متمانەی گشتی زیاد بکات و دابەشکردنی سەرچاوەکان باشتر بکات.
  • دروستکردنی حەزی ئابووری: دروستکردنی حەزی ئابووری بۆ ڕاکێشانی هێزی ئیش و بەرهێنان لەناوچە کەمتر پەرەسەندووەکان، دەتوانێت ئاسانکاری بۆ پێشکەوتن و پەرەسەندوویی بکات. دروستکردنی پارک پیشەسازیەکان، ناوچەی ئازادی بازرگانی، ئاسانکاری دارایی و سەرانەی گونجاو و دروستکردنی بازارە ناوچەیەکان دەتوانێت یاریدەری ڕاكێشانی بەرهێنان و دروستکردنی دەرفەتە ئابووریەکان بێت لەم ناوچەیە.

کۆتا قسە

  • دیارە کە زۆرێک لەم پرسانە لەبەردەستی دەوڵەتی ناوەندی دایە و هەڵبەتە کرداری دەکرێت و دەتوانێت بکرێت. پەرەپێدانی فڕۆکەخانی کوردستان، دروستکردنی بازارچەی سەرسنوور، هێڵی ئاسن و گەورە ڕێگای نوێ، ناوەندی لێکۆڵینەوە، پەرەپێدانی خزمەتگوزاری شاری، گواستنەوەی بەشێک لە پیشە گەورەکان بۆ پارێزگاکانی وەک کوردستان، کرماشان و ورمێ و شارە بچووکەکان، هاندانی گشتی کۆمەڵگا بۆ گەشتیاری و سەفەر کردن بۆ ناوچە کوردنشینەکان، ئەمانە هەر هەمووی لەدەسەڵاتی دەوڵەت دایە و پەرەسەندنی کوردستانیش داخوازیەکی سەرەکیە لە دەوڵەتی ئێران. هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی وەک تەندرووستی و دەرمانی گونجاو، دروستکردنی نەخۆشخانەی گەورە و کۆمکرێت لە پارێزگا کوردنشینەکان، بانگەشە و پێشخستنی پەروەردەی گشتی لە قوتابخانەکان، سەرنج خستنە سەر چاند و هۆنەری کوردی و خۆجێی ناوچە کوردنشینەکان، پاڵپشتی لە ژنان و منداڵان، بەتایبەت لەبواری دانانی یاسای جۆراوجۆر، پەرەدان بە ژێرخانەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و خزمەتگوزاریەکانی دیکە کە پەیوەندیان بە باشتر بوونی کوالێتی ژیانیش هەر لە بەردەستی دەوڵەت دایە. لەئەنجام دا باشتر مبوونی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی لەناوچە کەمتر پەرەسەندووەکان دەتوانێت باشتر بوونی کوالێتی ژیانی کۆمەڵگای خۆجێی و ڕەخساندنی دەرفەتە ناوازەکانی بۆ تاک هەبێت.
  • چاودێر وەبیر دێنێتەوە و جەخت دەکاتەوە کە دوای شۆڕشی 1357 لەئێڕان، هەندێک ماف و خاڵ بۆ کوردان و نەتەوەکانی دیکە لە یاسادا ڕەچاو کراوە کە توانای ئیشکردنی زۆری ڕەخساندووە، بەڵام لەناوچە کوردنشینەکان کەشی ئاسایش هاتووتە کایەوە بۆیە ڕووداوە تاڵەکانی چەند دەیەی ڕابردوو ئاستەنگ بوون لەسەر ڕێگای پەرەپێدان. چارەسەرکردنی ئەم کەشە ئاسایشییە، جووڵە لە ئاسایشەوە بەرەو پەرەسەندنی ئابووری وێڕای هێنانە کایەوەی کەشی ئاسایش بۆ وەبەرهێنان و پاڵپشتی لە مافی کوردی بۆ ژیان لە ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری دا، هەر هەمووی ئەرکی دەوڵەتی ئێرانە نە دەزگایەکی دیکە.
  • گرنگایەتی دان بە باسی ئاسایش پێش لە ئابووری و پەرەپێدان و لەسەرووی ئەمانەوە دانانی، هەرچەند لە کوردستانی ئێران بە هۆی چالاکی هەندێک گرووپە چەکدارە دژە کوردەکان بە پێشینەی کرداری تێکدەرانە، دەکرێت لێی تێبگەیت، بەڵام نیاز بە گۆڕانکاری دەستبەجێی و سەرەکی هەیە. پەرەسەندوویی ئابووری، دابەزینی ڕێژەی بێ ئیشی، زیادکردنی سەرنجەکان لەمەڕ ئاسایش و سەقامگیری خەڵکی کورد، بۆ خۆی گرنگترین هۆکارە لەمەڕ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کرداری گرووپە توندڕە و شەڕخوازەکان وەک کۆمەڵە، دێمۆکرات، پەژاک، پاک، داعش و… گەر بەڕاستی دەوڵەتی ئێران بیەوێت کێشەی چالاکی چەکداری و کردارە دژە پەرەسەندووەکانی ئەم گرووپانە چارەسەر بکات، ئەوە دەبێت پەرەسەندووی لە سەرتاسەری وڵات ڕەچاو بکات و بەدواداچوونی بۆ بکات نە بەس لەناوچەیەکی تایبەت لەناوەند. کوردستانیش بەشێکە لەئێران نە پەراوێزی ئێران. گەر دەوڵەت بەدوای چارەسەرکردنی بوونی ئەم گرووپانە و چالاکییە دژە خەڵکیاکەیانە، ڕێکاری سەرەکی ئەوەیە کە لەدژی ناوەندەکانی ڕواندنەوەی ئاسایش لە خاڵی دەسپێکەوە دەست پێبکات. (ڕامیاری تورکیا لە شەڕ لەدژی پەکەکە لە باکووری ئێراق) و دووەم ئەوەی کە بەربڵاوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی چینی مامناوەندی کۆمەڵگای کوردنشین، لەکرداردا ئاستی ئەم ڕەوتانە دادەبەزێنێت. لەڕاستی دا هەنگاوە ئاسایشییەکان نابێت لە ناوەچە کوردنشینەکان دا هەڵبگیردرێن، شوێنی ئەنجامی ئەم کردارانە سەرەتای ڕەوتەکەیە کە لەباکووری ئێڕاق دایە و کوردستانی ئێران و ناوچە کوردنشینەکان، شوێنی پەرەسەندوویی و چالاکی ئابووریە.
  • ڕەوتناسی و هەڵسووکەوت ناسی ئەو کەسانەی کە سەر بەم گرووپ و ڕەوتە توندڕەوانەن پیشان دەدات کە زۆربەیان هەژارن. لەنێوان ئەوانەی کە تەڤلی ئەم گرووپانە وەک پەژاک دەبن، ئەوانەن کە ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن یا ئەوەی کە ئاستی داراییان کزە. بۆیە دەبێت دەسەڵاتی ئێران بەجێگای هەنگاوی سەربازی و ئاسایشی، ئارامی و ئاسایشی بژیو و پەرەسەندوویی لەم ناوچانە بخاتە ئەجێندای خۆیەوە، ئەو کاتەیە کە ئالنگاری حەزکردن لەم گرووپانە دەگاتە نزمترین ئاستی خۆی. پەرەسەندووی کوردستان (ئابووری، کۆمەڵایەتی، ژێرخان، پەروەردە و…) یارمەتی زۆر دەدات بۆ چارەسەرکردنی بوونی گرووپە چەکدارە دژ مرۆیەکان لەناوچەکەدا.
  • لەڕەوتی پەرەسەندوویی کوردستان، دەوڵەتی ئێران دەبێت و دەتوانێت کە توانای ئێن جی ئۆەکان بەکاربێنێت. بۆ ئەم مەبەستەش، یەکەم ئەوەی کە دەبێت لە ئێن جی ئۆەکان نەترسێت، دووەەم متمانەی بە توانای ئەم دەزگانە هەبێت. ئەم دەزگانە کە لەلایەن خەڵکەوە بەڕێوەدەبردرێن، سەربەخۆ لەدەوڵەتن و بە ئارمانجی باشترکردنی مەرجەکانی ژیانی تاک و کۆمەڵگاکان لەم ناوچانە چالاکن. زۆرێک لە ئێن جی ئۆەکان خزمەتگوزاری ڕاستەوخۆ بە کۆمەڵگای خۆجێیەکان پێشکەش دەکەن. ئەم خزمەتگوزاریانە بریتین لە تەندرووستی و دەرمان، پەروەردە، تواناکردنی کۆمەڵگا و ئابووری، پاڵپشتی لە منداڵان و ژنان، بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاویەکان و زێرئاو، مادە خۆراکییەکان و یارمەتییە ئاوارتەکانە. ئەمە هەر ئەو ئیشەیە کە دەوڵەت دەبێت ئەنجامی بدات. گەر دەوڵەت کێشەی بودجە یا تێبینیەکی دیکەی هەبێت، ڕێگا بدات با ڕێخکراوەکانی خەڵک ئیشەکەیان بە باشترین کوالێتی ئەنجام بدەن. پەروەردە و زاناکردن لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەک ژینگە، تەندرووستی، مافی ژنان و دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ، پەرپێدان و پاراستنی مافی مرۆڤ و بەهێزکردنی ڕەوتی دێمۆکراتیک کردنیش، دەتوانێت لەلایەن ئەم ڕێکخراوانەی خەڵکەوە بکرێت.

توسعه در مناطق کردنشین ایران و لزوم مطالبه از دولت مرکزی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک