وشکەساڵی بەهێز لە ئێراق لەسەر چۆمی دیجلە و فورات

  • ۸ مانگ پێش

وشکەساڵی بەهێز لە ئێراق بەهۆی بەنداولێدان و کردارەکان لەسەر چۆمی دیجلە و فورات لەلایەن تورکیاوە.

لەم ساڵانەدا بە هۆی زستانی وشک و لێدانی دەیان بەنداو لە سەر چۆمی دیجلە و فورات لەلایەن تورکیاوە، ئاستی ئاوی خۆڕ بۆ سوریا و ئێراق کەمیکردووە، ئاوە ژێرزەوینیەکانی ئێراق و سوریا لە دۆخێکی گونجاو دا نین.

بەنداوە لێدراوەکان لەلایەن تورکیا لەسەر چۆمی دیجلە و فورات، کە هیلالی بەپیت پێکدێنن، بۆتە هۆی وشکەساڵی زۆر و دابەزینی ئاستی ئاوەکان لە لای خواروە واتە ئێراق و سوریادا. بە پێی ڕاپۆرتە خۆجێێەکان، ئاستی ئاوی کۆگاکراوی بەنداوی تشرین لە مەنبێج لەباکووری سوریا 85 لەسەد دابەزیوە و ئەم بەنداوە ڕووبەڕووی مەترسی وشک بووندایە. بەپێی پەیمانی ساڵی 1987، تورکیا دەبێت لانی کەم 500 مەتری سێ جا ئاو لە چرکەیەدا لە فوراتەوە بنێرێتە سوریا، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئاستی هەنووکەیی گەیشتۆتە 200 مەتر لە چرکەیەدا.

لەباکووری سوریا کە زۆربەیان کوردن، ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە. ئیسمایل هیلالی ماسیگر کە هەموو تەمەنی لەپاڵ چٶمی ئەسەد بوو، بە ئاژانسی فرانسەی وت کە دەبێت واز لەئیشەکەی بێنێت چوونکە دەریاچەکە ئەوەندەی پێویست ئاوی تێدا نەماوە. عەلی شەبلی ڕاوچی دەڵێت: لەڕابردوودا ڕۆژانە 50 کیلۆ ماسیمان دەتوانی بەکاربێنین بەڵام ئیستە بە دژواری دەگاتە یەک بۆ دوو کیلو و لەهەندێک کاتیش دا هەر هیچ.

گرووپی هۆلەندی پی ئەی ئیکس دەڵێت کە لەساڵی 2022 ئاستی ئاوی ئەم دەریاچەیە چوار مەتر کەمی کردووە. هەرچەندە بەشێکی بە هۆی گەرم بوونی هەوا و گۆڕینی ئاو و هەواوە بووە، بەڵام گرنگترین هۆکار، ڕامیاری ئاوی تورکیایە. وینتروپ راجرز ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سلێمانی بۆ فارن پاڵست نووسی: چۆمی سەرچناری ئێراق کە سەردەمانێک ژیانی داری بی و ڕێوی تێدا بووە، وشک بووە. ئەم چۆمە لە نێو گەرمای پڕووکێنەری ئێراق و تەنانەت لە بەهاریش دا ئاوی نەبوو و بەس چۆڕە ئاوێکی ئەویش لە قووڵایی بەستێنی بەردەکانە دا بوونی هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کۆچکردنەوە، سوریا و ئێراق لەو وڵاتانەن کە بە هۆی گۆڕانکاری کەش و هەواوە زیانی زۆرتریان بەر دەکەوێت. ڕاجرز وتی بە هۆی زستانە وشک و بێ ئاوەکان، خوانە ژێرزەوەیەکان دەرفەتی پڕ بوونەوەیان نییە، کوردانی ئێڕاق ناچارن بیری قووڵ تا 700 مەتر لێبدەن. سێ بەنداوی گەورەی تورکیا (ئاتاتورک، کیان و کاراکایا) لەگەڵ چەند بەنداوی دیکە لەسەر فورات لێدراون. دیجلەش شەشەمین بەنداوی لەلایەن تورکیاوە لەسەر دروست کرا کە ئاوەکەی کەم کردەوە. بەنداوی ئیلیسوش نوێترین بەنداوە کە لەساڵی 2021 لەسەر ئەم چۆمە لێدراوە و شاری 10000 ساڵەی حەسەن کەیفی کردە ژێر ئاوەوە.

لەئێستادا بەنداوە لەبەردەستەکان بۆ دروست کردن لەسەر دیجلە لە 200 ملیۆن مەتری سێ جاوە تا 1900 مەتر توانانی کۆگاکردنی ئاویان هەیە. پرۆژەی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاناتۆلی 22 بەنداو لە خۆ دەگرێت کە لەسەر چۆمە دووانەکان دروست کراون. ئەم وڵاتە هەروەها وەک بەشێک لە ئۆپراسیۆنی دژە تێرۆری ، بەنداوی جۆراوجۆری لەسەر چۆمە بچووکەکان لێداوە کە بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕێرەوەکانی پەکەکە دەپچڕێنێت. لەساڵی 2011 یەکێک لەو بەنداوانە بووە هۆی وشک بوونی چەندین چۆمی ئێراق کە گوندەکانی هەفتەنینی ئێراقی ناچار کرد باخەکانیان بە جێ بهێڵن. ئێراق بەردەوام داوا لە تورکیا دەکات کە ڕێڕەوی ئاوەکە بکاتەوە و زیادی بکات و لە مانگی ئادار دا ئەم داخوازەی دووبارە کردەوە. ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ئەوەی کە دیجلە تەنیا 35 لەسەدی تێکڕای لە سەدەی ڕابردوودا، لەساڵی ڕابردوودا ئاوی هەبووە، تەنیا مانگێک ڕێگای دا کە ئاوەکە زیاد بکات. ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ئاوەکەیان بەرداوە، داخوازی تورکیا لە ئێراقیش راگەیان کە بەغداد دەبێت پەکەکە لەنێو لیستی تێرۆر دابنێت و وەها پێناسەی بکات.

خشکسالی شدید در عراق با سدسازی‌ها و اقدامات رودخانه‌های دجله و فرات توسط ترکیه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک