پاڵەوان سازی پەژاک لەکوژراوەکانی

  • ۲ ساڵ پێش

بە پێی ڕاپۆرتی چاودێر لەزاری فوراتەوە دەزگای فەرمی پەکەکە و پەژاک، جارێکی دیکە گەنجێکی ئێرانی لە تورکیا کوژرا؛ بەڵام پەکەکە هەواڵی کوژرانی دوای 5 ساڵ ڕاگەیاند. ئەمە لەکاتێدایە کە ئەمە بۆ خۆی بەڵگەیە بۆ ون کردنی زۆرەملێ و شەڕی دەروونی لەدژی ماڵباتی ئەو کەسە. چونکە لەم حاڵەتەدا، خانوادە ئاگاداری چارەنووسی منداڵەکەی نییە و نازانێت ئایا زیندووە و یا نا؟ لەم حاڵەتەدا، ماڵبات نازانێت بۆ بەدواداچوون دەبێت سەردانی کوێ بکات.

ئەم ڕامیاریە نامرۆیانەی پەکەکە و پەژاک بۆ ڕاگرتنی ڕەوتی بەدواداچوونی ماڵباتەکانە تا ئەوان وا بزانن کە منداڵەکانیان کوژراون و چیتر بەدوایاندا نەڕۆن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پەکەکە ڕایگەیاند: لەبەرواری 28 دێسەمبەری 2016 (8ی بەفرانباری 1395) بە هۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی پاراستنی میدیا، سێ ئەندامی پەکەکە کوژراون.

یەکێک لەمانە ئێرانییە و ئەمەیە ناونیشانەکەی:

ناو و پاش ناو: ڕامین زەند پوور

نازناو: مەزدەک کوردستان

لەدایکبووی سنە

ناوی دایک شاناز و ناوی باوک سدێق

 خۆشکی ڕامین لە دیمانە لەگەڵ چاودێردا وتی: بە هۆی نەبوونی ئێشی گونجاو لەسنە ڕامین بڕیاری دا کە بۆ دۆزینەوەی ئیش بڕوات بۆ ئێراق و لەوێ کەسوکاری زۆرمان بوو و تا بۆ خۆی ماوەیەک ئیش بکات و هەردەم پەیوەندیمان هەبوو وێڕای ئەوەی کە خزمان لەوێ هەبوو بەڵام هیچ جۆرە حەز و مەیلێکیمان بۆ هیچ پارتێک نەبوو و من دڵنیام کە هاوڕێیانی لەوێ بوونەتەوە هۆی ئەوەی کە ڕامین وەها بڕیارێکی هەڵە بدات. پەژاک براکەمانی لێ ستاندین و بووە هۆی ئەوەی کە تا کۆتایی تەمەن داخدار بین. ئەوان تەنانەت تەرمی براکەمیان نەدایەوە تا بۆ خۆمان بینێژین و ئەمە بووە هۆی قسە و باسی نێوان ماڵبات و ئەندامانی پەژاک.

پەژاک لەکاتی سپاردنی تەرمەکە لە هەرێمی کوردستان، بە قسە و باس لەگەڵ ماڵباتم تووشی ناخۆشی بوون.

خۆشکی ڕامین دەڵێت: قارەمان سازی پەژاک لە کوژراوەکان و خراپ بەکارهێنان لەڕێگای بانگەشەوە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنەوەکی، گرنگایەتی زۆری بۆ گرووپ هەیە و لەم ڕێگایەوە پرۆپاگەندەیەکی زۆر دەکات و بەدوای ئەوە دایە تا قازانجی دیکەی دەست بکەوێت بەڵام ڕووبەڕووی دژایەتی توندی ماڵباتی ئێمە بووەوە.

گواستنەوەی تەرمی ڕامین لە شنگال بۆ ڕانیە و لە لەوێیەوە بۆ قەندیل و سەنگەسەر بووە هۆی تووڕەیی ماڵبات. چوونکە ماڵبات و خزم و کەسوکاری ئێمە بە لەبەر چاوگرتنی ئەوەی کە لە کەرکووک خزمان هەبوو و دەیانویست لەوێ بینێژن بەڵام ئەندامانی پەژاک ڕێگایان نەدا تەنانەت ئاستەنگ بوون لە ئامادەبوونی خزم و کەسوکارمان لە ڕێوڕەسمەکەدا و تەنیا ڕێگایان بە باوک و دایکم دا کە بەشدار بن.

ئەم هەڵسووکەوتەی پەژاک بووە هۆی پێکدادانی جەستەیی نێوان ئێمە و پەژاک.

هێشتاش دیار نییە بۆ پەژاک هەواڵی کوژرانی ئەندامانی دوای چەند ساڵ ڕادەگەینێت. ئایا ئەم کەسانە بەڕاستی لە پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا کوژراون؟ تەرمەکەیان لەکوێ نێژراوە؟

بۆ پەکەکە کەڵ لەمنداڵان وەردەگرێت بۆ شەڕ کردن؟ بۆ ئەندامانی ئێرانی پەکەکە دەبێت لە شەڕ لەدژی تورکیا بکوژرێن؟ ئەم پرسیارانە ساڵانێکە کە لەلایەن گرووپەکانی مافی مرۆڤەوە لە پەکەکە دەکرێت بەڵام کاردانەوەیان، درێژەی ڕامیاری منداڵ سەربازی و ون کردنی زۆرەملێ بووە.

 

قهرمان سازی پژاک از کشته های خود

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک