یاسر به‌بۆنەی ئۆتۆمبێلەوە بووە ئەندامی دێمۆکرات

  • ۱ ساڵ پێش

چاودێر لەدرێژەی وتووێژەکانی لەگەڵ ئەندامانی دابڕاوی ملیشیاکانی وەک دێمۆکرات و کۆمەڵە و په‌ژاک، ئەمجارە لەگەڵ یاسر کەریم پوور یەکێک لە ئەندامانی پێشووی دێمۆکرات وەک منداڵ سەرباز کە تەڤلی ئەم گرووپە بووە، قسەی کردووە.

یاسر لەو کاتەدا بەس 16 ساڵی بوو و بەداخەوە ماوەیەک بوو کە لەگەڵ باوکی کێشەی هەبوو و ئەوەش بەس لەبەر هەڵسووکەوتی منداڵانەی بوو کە وێڕای نەبوونی مۆڵەتی شۆفێری داوی لەباوکی دەکرد ئۆتۆمبێلی بۆ بکڕێت.

یاسر لە دیمانە لەگەڵ چاودێر وتی: وام دەزانی دەمەوێت لەماڵ بڕۆم و وا بە باوکم پیشان بدەم کە دەتوانم بە تەنیا بژیم، بەڵام بەداخەوە ڕێگایەکم گرتە پێش کە ڕێگە کوێرە بوو. لەلایەن محەمەد کۆڕە مامم لەڕێگای کەشی ئەنتەرنێت دێمۆکراتم ناسی و پێکەوە بڕیارمان دا تەڤلی بین.

دوای چەند ڕۆژ کەسێک کە پێشتر دەمانناسی پێمانی وت کە بڕۆن بۆ پیرانشار و لەوێ لەڕێگای قاچاخچییەکەوە کە هاوئاهەنگی کردبوو لەگەڵی، دەڕۆنە هەرێمی کوردستان. لەگەڵ محەمەد ڕۆشتین بۆ پیرانشار و لەوێیەوە بۆ کۆیە لەهەرێمی کوردستان و گەیشتینە بنکەی دێمۆکرات.

پێج مانگ خولی پەروەردەی بەکارهێنانی چەک و … کۆتایی پێهات.

چیتر ناچار بووین لەگەڵ مەرجی دژواری ئەوێ ڕابین و ببپەژرێنم کە بۆ خۆم داهاتووەکەم لەناو بردووە و مانەوە و ژیان لێرەم بەسەردا سەپێنراوە.

لەمبارەوە باوکی یاسر لە دیمانە لەگەڵ چاودێر وتی:

یاسر کۆڕێکی زۆر سادە و ئارام بوو و هیچ کات نەببوو کە پێکەوە بە شەڕ بین بەڵام ئەم دویانە بەبۆنەی ئۆتۆمبێلەوە بڕێک کێشەمان کەوتە نێوان، هەندێک جار هەڕەشەی لێ دەکردم گەر ئۆتۆمبێلم بۆ نەکڕی تەڤلی دێمۆکرات دەبم و دەیگوت ئەوان هەموو شتم دەدەنێ.

بەڵام بەڕاستی من قەت بیریشم لێنەدەکردەوە کە پەیوەندی بکات بە ئەندامانی دێمۆکراتەوە، وام دەزانی بەس هەندێک قسەی منداڵانەن چوون قەت حەزی لە هیچ پارتێک نەبوو و تەنیا ئارەزووی ئەوە بوو ئۆتۆمبێلێکی هەبێت.

بۆیە لەلووتکەی ناباوەڕی دا ڕۆژێک لەماڵ ڕۆشت، جارێکی دیکەش دەیڵێمەوە کە بەڕاستی هزرم نەدەکردەوە کە بەبۆنەی پرسی کڕینی ئۆتۆمبێل لەماڵ بڕوات.

دوای هەشت مانگ پێداگری من و دایکی گەیشتە ئامانج و قەبوڵیان کرد کە کۆڕەکەم بگەڕێنمەوە.

کاتێک کە یاسر گەڕایەوە و بۆ خۆشی دانی پێدانا کە ئەو کات زۆر منداڵانە هەڵسووکەوتی کردووە و توانای لێکدانەوەی ڕاستییەکانی نەبووە و بۆیە ئەندامانی دێمۆکراتیش ڕێک کەڵکی خراپیان لەمە وەرگرتبوو و لەڕێگای بەڵێنەوە کۆڕەکەیان هەڵخەڵەتاندم.

ئێستا بەس سپاسی خودا دەکەم کە کۆڕەکەم گەڕاوەتەوە باوەشی ماڵبات و توانی ژیانی هاوسەرگیری پێک بێنێت، ئەمە بۆ من بەسە کە کۆڕەکەم ژیانێکی باشی هەبێت.

 

یاسر نوجوان بخاطر ماشین عضو دموکرات شد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک