ژن، شووناس و شەڕی چەکداری

  • ۶ مانگ پێش

ژن لە ڕۆژهەڵاتی ناوین خەریکە خۆی پێناسە دەکاتەوە، کەوتووتە نێو ئەو کۆڵانانەی کە ئاسایشیان نییە.

لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دوو وشەی ڕەگەز و نەتەوە بۆتە کۆڵەکەی ئەکتەربووین. لەم نێوەندەدا پەراوێزخستنی ژنان و کچان لەهەندێک کۆمەڵگا و نەتەوەکان، زەمینەی تەڤلی بوونی لەنێو گرووپە چەکدارەکان ڕەخساندووە. وەک بڵێی ژن لە ڕۆژهەڵاتی ناوین خەریکی جارێکی دیکە لەو کۆڵانانەی کە ئاسایشیان نییە خۆی پێناسە دەکاتەوە نە تەنیا ئاسۆیەکی ڕوونی نییە بگرە بوون ژن ڕادەکێشێت بۆ نێو دیلی و مردن. لەباس و خواستی دەست بەسەرداگرتنی ڕەگەز و نەتەوە، ژنان و کچانی کوردی ئێرانی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە دەرفێندرێن یا بەدیل دەگیردرێن و ئەمە چیرۆکە خەمناکە درێژەی هەیە تا ئەوەی کە ڕۆژانە دەبێتە ئازارێک. ژنان و کچانی کورد تووشی دروشمی ژن، مردن، کۆێلایەتی بوونەتەوە.

بەکارهێنانی ژنان و کچان وەک قەڵخانی مرۆیی، بابەتێکی جیهانییە کە لە توانا نێونەتەوەیەکان بۆ ئەوەی کە کارەساتێک ڕوونەدا، پێشی لێدەگیردرێت. گەڕان بەدوای شووناس بە جێگای قارەمانی لە کۆمەڵگا و ماڵبات دا، ژنێک دەکات بە تێرۆریست کە نەتەنیا شووناس بەڵکوو مرۆڤایەتیەکەش لەکیش ڕۆشتوو دەبینێت. بۆیە یەکەم بڕیارنامەی گرنگی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە بەڵێننامەی 1325 لەبارەی ژنان، ئاشتی و ئاسایشەوە پەسەند کراوە کە تێدا خوازیاری لەپێش گرتنی ڕێگاچارەی تایبەت بۆ پاراستنی ژنان و کچان لەبەرانبەر توندوتیژی لە پێکدادانەکان دایە. بەرپرسیارتی لەسەر بنەمای ڕەگەز لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە گۆڕەپانە جیاوازەکانی ڕامیاری دەسنیشان دەکات.

بە پێی گریمانەی تواناکردنی شووناس: “ژنان بە دوای گۆڕانکاری بەکەڵک بۆ گەشەدان بە دۆخیاننن تەنانەت لە مەرجی سنووردای ژیانیشیان و لە ڕەوتی تواناکردنی شووناسی خۆیان لەوانەی لە ڕێڕەوی هەڵەدا بجووڵێنەوە. بۆیە بڕیارنامەکان و بەڵگە نێودەوڵەتییەکان جەخت لەسەر بەشداری ژنان لە گۆڕەپانە جیاوازەکانی وەک کۆمەڵایەتی، ئابووری، ڕامیاری و بڕیارداین و پاراستنی ژنان و کچان بەمەبەستی نەکەوتنە نێو شەڕ و پێکدادان، دەکاتەوە. خاڵێک لێردایە کە دەوری ماڵبات، کۆمەڵگا، بەرپرسان، گرووپە مرۆڤ دۆستەکان و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی تا چ ئاستێک لە پێشگرتن لە ڕوودانی هەرجۆرە ڕووداوێکی ڕۆژانە لەمەڕ ڕفاندنی کچان و ژنان و تەڤلی کردنیان لە گرووپە چەکدارە تێرۆریستە کوردیەکاندا بەکاریگەرە؟ چاودێر لە دەقی داهاتووی دا، وڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.

زن، هویت و منازعات مسلحانه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک