تاوانباری کوژرانی عەزیزئۆغڵوو،خودی پەکەکەیە

  • ۲ ساڵ پێش

شرۆڤەکاری ڕامیاری و تایبەت بە پەکەکە پێی وایە کە پەکەکە زۆرێک لە سەرکردە بەناوبانەگەکانی خۆی سڕیوەتەوە و دواتر سەری داپۆشیون. کوژرانی دەلال عەزیز ئۆغڵوو بەنازناوی ڕاپەڕین لە سلێمانیش لەم پێناوەدا کراوە.

میت تورکیا ئەم دوایانە باسی لە چالاکییەک لە شاری سلێمانی کرد کە تێدا دەلال عەزیز ئۆغڵوو یەکێک لە ئەندامانی پلە بەرزیپەکەکە تێرۆر کرا.

ئەمە لەکاتێکدایە کە هێشتا سەرچاوەکانی نێزیک لە پەکەکە کوژرانی ئەم کەسەیان ڕانەگەیاندووە.

حامد گەوهەری نووسەر و شرۆڤەکاری ڕامیاری کورد بابەتێکی وەشاندووە کە تێدا نووسیوە: بۆ پەکەکە کوژرانی دەلال عەزیز ئۆغڵوو دەشارێتەوە؟

گەوهەری باسی لەو گۆمانانە کردووە کە لەبارەی کوژرانی ئەو کەسەوە بوونیان هەیە: ئەمە یەکەمین جار نییە کە شتێکی لەو جۆرە ڕوودەدات چوونکە پەکەکە پسپۆڕە لەم بوارەدا و ئەمە سێیەمین کادیری پەکەکەیە کە لەم چەند ڕۆژەدا لەڕێگای خیانەتی پەکەکەوە دەکوژرێن.

ئەم نووسەر و چاودێرە ڕامیاریە وتوویە کە پەکەکە هێشتا لەبارەی تێرۆری دەلالەوە هیچی نەوتووە. ئەمە پیشان دەدات کە کوژرانی ئەم فەرماندە و دوو کادێری دیکە گۆماناویە و لەسەردەستی سیخۆرانی پەکەکە ئەنجام دراوە.

گەوهەری ئاماژەی بە دوو هێرشی درۆنەکانی تورکیا لە شنگال داوە و وتی: درۆنەکانی تورکیا لە ڕٶژی پازدەی ئەم مانگە، دانیشتنی شاراوەی پەکەکە لەناوچەی سنونێیان کردە ئامانج و ژمارەیەکیان کوشتن و ژمارەیەکیشیان بریندار کردن.

لە حەڤدەی ئەم مانگەدا، درۆنەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلی هەڵگری سەرکردەکانی پەکەکە لەناوچەی کەلاریان کردە ئامانج کە تێدا سەرکردەی پەکەکە بە ناوەی فەرهاد شبلی کوژرا.

ئەمە لەکاتێکدایە کە کەس جگە لە سەرکردە قەندیل نشینەکانی پەکەکە نازانن کە ئەو هاتبوو بۆ هەرێمی کوردستان.

متهم اصلی کشته شدن دلال عزیز اوغلو، خود پ.ک.ک است!

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک