منداڵانی ون بووی کورد/ئەیوب حەیدەری خەڵکی بانە

  • ۲ ساڵ پێش
بە پێی زانیاریەکانی چاودێر کە پشتڕاست کراوەتەوە ئەیوب حەیدەری بە نازناوی سمکۆ تۆڵهەڵدان خەڵکی بانەیە.

ناوی باوی ساڵح و دایکی تەهمێنەیە.

ئەو لەساڵی ۲۰۱۲ بەشێوازی ناباو کە تایبەتە بە گرووپە ملیشیاکان هەڵخەڵەتێنرا و تەڤلی پەکەکە و پەژاک کرا و لەو کاتەوە هیچ زانیاریەکی لەسەر نییە.

چاودێر لەهەوڵدایە تا زانیاری زۆرتر کۆ بکاتەوە و کە وا بوو ئەوا بڵاوی دەکاتەوە بۆ خێزانەکەی و چاالاکی مافی مرۆڤ، هەروەها داوا لەو کەسانە دەکات کە زانیاریان لەبارەی ئەیوب حەیدەریوە هەیە کە لەگەڵمان پەیوەندی بکەن.

شایانی باسە دەگوترێت ناوبراو لە ۶ی نیسانی ۲۰۱۷ لەناوچەی بتلیس کوژراوە، بەڵام بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی ئەمە نییە و هەواڵێکیش لەبارەیەوە لەبەردەست نییە و تەرمەکەشی دیار نییە.

پێشتر چاودێر لەبارەی منداڵانی ون بووی کورد بانگهێشتێکی بڵاو کردبووەوە و داوای لە کۆمەڵە و دەزگاکانی مافی مرۆڤ کردبوو کە لەپێناو ئەم پرسەدا یاریدەری ئەم کۆمەڵەیە بن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک