پەکەکە بەزەیی بە دۆستانی دا ناێتەوە/ئەهوەن چیاکۆ کێیە؟

  • ۲ ساڵ پێش

چاودێر لەگەڵ هەندێک لە ئەندامانی پێشووی پەکەکە دیمانەی کردووە و باسی تایبەتمەندی هەندێکلە فەرماندەکانی ئەو گرووپانەیان کردووە لەوانە: لەیلا عەفرین، حەسەن مەحموودی، شۆڕش بۆکان، ئەوین سنە، دڵخواز بینگۆل، زۆلکەیف، ئازاد هەوراز، بۆزان تەکین، عەلی حەیدەر قەیتان، مەزڵووم عەبدی، ڕێزان جاوید، فواد بێریتان، ئامەد شاهۆ، مەزڵووم هەفتەن و زیلا ڤەژین کردووە و هەندێکی دیکەش داواکاری پەیوەندی لەگەڵ چاودێر بوون و خوازیاری بابەتی زۆرتر لەمبارەوە بوون.

دیمانەی ئەمجارە لەبارەی ئەهۆەن چیاکۆیە.

دەقی دیمانەکە:

خۆتان بناسێنن خەڵکی کام شارن و کەی تەڤلی پەکەکە بوون؟

من عەگید مەهاباد لەساڵی 2007 تەڤلی بوو و لە 2015 دابڕام.

لەبارەی ئەهوەن چیاکۆ و تایبەتمەندیەکانی گەر شتێک دەزانن بۆمان باس بکەن.

کامیاران و مەریوان هاوسنووری هەرێمی کوردستانن و شوێنی هاتۆچووی پەژاک و دزەکردنیان لەناو خاکی ئێران تا داڵاهۆ.

ئەهوەن لە شاهۆ خۆراک و پێداویستی بۆ دابین دەکردین و دواتر سێ هێندەی ئەوەی لێ دەستاندنین.

بە ناوی براکەی کە دوای هەناردنی فەرزاد کەمانگەر توانی بووی خۆی قوتار بکات و دواتر لە شاهۆ کوژرا، بازرگانی لەگەڵ پەژاک دەست پێکردن.

ئەو کچێکی هەیە بە ناوی بیتا و ئێستا خۆی و ژنەکەی واتە بێریڤان مافی منداڵ بوونیان نییە چونکە ئێستا ئەندامی مەجلیسی پەژاکەوە و لەئەوروپایە و ماڵباتەکەی لە ئەنزێ لە قەندیل بە بارمتە گیراون.

شێوەی تەڤلی بوونی چۆن بوو؟ لە بارەی ڕەوتی پێشکەوتنی لەنێو گرووپ بۆمان باس بکە.

هەندێک نازانن چەک بەکار بێنن و برسێتی و نەخوونیان نەکێشاوەو و ئێستا سەرۆکی ئەم پارتەن وەک پارتەکانی دیکە و منداڵانی هەڵخەڵەتاندن و لەژێر بوردمانی تورکیا کردیانیان بە قوربانی و ئەمە ئازاری دەدام کە بۆ کچەکەی خۆی بیتا تەڤلی نابێت؟

ماوەیەک پێش ئێستا لە دیمانەی تەلەڤزیۆن باسی ڕۆشتنی بۆ داڵاهۆ دەکرد، درۆیەک کە بۆ خەڵکی ئەورووپا پەسەند کراو بوو بەڵام درۆیە چونکە هیچ تیمێک نەیتوانیوە لەوێ سەقامگیر بێت.

ئەهوەن وەک شێرزاد کەمانگەر بۆ حسێب خوازی لەبارەی براکەی و ناڕزایەتی دەربڕین بۆ ئەوەی کە هەنێردراوە بۆ تاران، هاتبوو. شایانی باسە کە برای ئەهوەن لەترسا شیرین عەلەم هۆلی بە جێ هێشت و هەڵات. بۆ پێشگرتن لە ناڕزایەتی دەربڕین کردیان بە سەرۆکی پەژاک بەڵام دوور لە ماڵباتەکەی چوونکە ماڵباتەکەی بارمتە گیراون لە قەندیل کە نەبا هەڵەیەک بکات.

سەرۆکی پەژاک لە ئەورووپا زۆر بە ئاسانی و هەروەها ئەمیر کەریمی و کەلهۆر و ئازاد ماکۆی یەکسەر لادا و بۆ خۆی لەوێ مایەوە. سەیر ئەوەیە کە باسی ڕۆشتن بۆ زانکۆ و ژن و منداڵی دەکات و ئیشی کشت و کاڵی و وەک بڵێی خوێندنی لەزانکۆ خوێندووە.

خۆی گەورە پیشان دەدات وەک سەورۆکی پەژاک و کۆدار، ئەو وەک ڕیزان جاوید هەوڵ دەدات وا پیشان بدات کە هەموو شتێک دەزانێت.

بیرەوەریەکمان لە ئەهوەن بۆ باس بکە؟

ڕۆژێک لە قەڵاتوکان دانیشتبووین ئەهوەن لایەنگر بوو پێشتر لە شاهۆ بینیبووم و دوو منداڵی لەگەڵ خۆی هێنابوو.

ئەو تەنانەت نەیدەزانی پەژاک و پەکەکە چین و تیوریەکەشی نەدەزانین چونکە ئیشتی بازرگانی و دابینکردنی کەل و پەل و خۆراک بوو بۆ ئەندامانی پەژاک کە سێ هێندە پارەی لێ وەردەگرتن.

کەماڵ خڕە کە ئەویش کوژراوە لەو پەروەردەیەدا بوو لەگەڵ ئەهوەن باسیان دەکرد هەریەکەیان هەوڵیان دەدە کە خۆیان خاوێن و پاراوتر پیشان بدەن بەڵام هیچیشیان نەدەزانی.

من پرسیارم کرد لە ئەهوەن پەکەکە و کەجەکە چین؟ مێژووی کۆمەڵەی بۆ گێڕامەوە و منیش لە دڵی خۆمدا پێکەنیم و خۆم ڕانەگرت و وتم لێرە کۆمەڵە نییە پەژاک هەیە و ئێمە کۆمونیست نین دێمۆکراتین. گاڵتەم پێدەکرد و دواتر ئاگری شاهۆ هۆشداری دامێ کە گاڵتەی پێنەکەم.

ئەمە بیرەوەری نییە بەڵکوو ڕاسییەکە کە ئەندامانی پەکەکە هەوڵ دەدەن بە سمێل دانان خۆیان پاڕاو پیشان بدەن بۆیە ئەهوەنیش لە ئەورووپا سمێڵی دانا و بۆتە ئاپۆچی.

ئەو لە کەناڵی زەردەشتەوە هەوڵی بردنی ماڵباتەکەی بۆ بریتانیا دەدا کە جەمیل بایک بەنەخشەکەی زانی و پێشی لێگرت. پارەی خەڵک لە ئەورووپا خەرجی لەپ تۆپەکەی بیتا دەکات و جلی جۆراوجۆری بۆ دەکڕێت.

ماوەیەک لەوێ بوون، بۆچوونتان چییە لەبارەی پەکەکەوە؟

ئەوانەی کە توانیان لە پەکەکە و پەژاک هەڵبێن و بگەڕێنەوە، لەچاو ئەوان خائینن. بەڵام خیانەتی گەورە خودی پەکەکە و پەژاک بە خەڵکی کوردستانی ئێرانی دەکات. پارتێک کە خەڵک وەک پارتێکی ئێرانی دەیناسن منداڵان هەڵدەخەڵەتێنێ کە ئاگایان لە پشتەوەی پەردە نییە و قوربانی دەبن.

جیایی خستن لەلایەن وڵاتانەوە لەنێوان سەورکردەکانی پەکەکە وەک نەبوونی متمانە بە ئێرانی و وەک کەرەستە بەکارهێنانیانە.

چاو لەکۆنگرەی پەژاک لە ئەورووپا بکەن، زاڵبوونیپەکەکە بە سەر پەژاک و هەناردنی سەرۆکی خۆی بۆ ئەورووپا و زاڵبون بە سەر دانیشتنی فۆرمالیتەیان لەکاتێکدایە کە ئەهوەن ئەندامی پەرلمانە لە ئەورووپا و سیامەند موعینی هاوسەرۆک و حاجی ئەحمەدی سەرۆکی کۆدار بوون کەواتە لەڕواڵەت دا لادانی ئەوان و دانانی پیاوەکانی خۆیان.

پەژاک دەڵێت سەربەخۆیە ئەمە درۆیە. لەسەرۆکایەتی ڕامیاری و سەربازی پەژاک دا کەجەکە و هەپەگە دەستێوەردان دەکەن.

هیوادارم ئەوانەی کە وەک ئێمە لەڕووی هەست و نەناسینەوە تەنانەت دەبنە دۆستی پەژاک و پەکەکە و یا بوون، ئاگادار بن چوونکە پەکەکە بەزەی بە دۆستانی خۆشیدا نەێتەوە.

«پ ک ک» به دوستانش هم رحم نمی کند/«اهون چیاکو» کیست؟

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک