یونیسێف: غەززە بووەتە گۆڕستانی منداڵان

  • ۶ مانگ پێش

زیاتر لە ملیۆنێک منداڵ لە غەززە ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو بوونەتەوە.

سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕۆژی سێشەممە لە بارەی زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی منداڵانی کەرتی غەززە هۆشداری دا. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، جەیمس ئەلدەر، وتەبێژی یونیسێف، بە داخەوە باسی لەوە کرد کە مردنی منداڵان سێ هەزار و ٤٥٠ کەسی تێپەڕاندووە و وتی: ترسی گەورەمان لە (زیادبوونی) ژمارەی کوژراوانی منداڵانە لە دەیان منداڵەوە بۆ سەدان کەس و تەنها هەزاران.لە دوو هەفتەدا بەدی هات.

ئاماژەی بەوەشکرد: جێگای سەرسوڕمانە کە ئەم ژمارانە ڕۆژانە بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەبن. غەززە بووەتە گۆڕستانی منداڵان. بۆ هەر کەسێکی تر ژیان دۆزەخە.

ئەلدەر داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و دەستڕاگەیشتن بە پێداویستییە مرۆییەکان لە غەززە دووپاتکردەوە و وتی منداڵانی ئەوێ نەک تەنها بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە بەڵکو بەهۆی نەبوونی چاودێری پزیشکی پێویستەوە دەمرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەڕەشەکان لە سەر منداڵان زیاترە لە بۆمب” و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئاو و زەبر و زەنگ مەترسییەکانی دیکەن کە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە ڕووبەڕووی دەبنەوە. بە وتەی ئەم بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لە غەززە ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو بوونەتەوە، “بۆیە مردنی منداڵان بەهۆی کەمی ئاوەوە، بەتایبەت مردنی کۆرپە بەهۆی ئەمەوە، مەترسییەکی پەرەسەندووە”.

هه ڕوه ها فیلیپ لازارینی، سه ڕۆکی ده زگای فریاگوزاری تایبه تی نه ته وه یه کگرتووه کان بۆ په نابه ڕانی فه له ستینی (UNRWA) هۆشداری دا له وه ی ئاگربه سته ی ده ستبه جێ له غه ززه بۆته مه سه له ی ژیان و مردن بۆ ملیۆنان که س. ئەم بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە ئەو کاروانە هاوکارییانەی لە میسرەوە لە ڕێگەی دەروازەی ڕەفەحەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چوونەتە ناو غەززە، بە بەراورد بە پێداویستی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس کە لە غەززە گیریان خواردووە، بێ بایەخن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک