پەژاک ئیدریسی بە جلی سەربازیەوە ڕفاند

  • ۲ ساڵ پێش

باوکی ئیدریس شەفێعی زەڕنە لە پەیوەندی لەگەڵ پەیامنێری چاودێر چیرۆکی کۆڕەکەی بەمجۆرە باس کرد:

دەبێت سکاڵا لەلای کام ڕێکخراوی مافی مرۆڤ تۆمار بکەم؟ هاوژینەکەم لەداخی منداڵەکەم دەیەوێت خۆی بسووتێنێت. جا ئەم چ دادوەریەکە؟

ئیدریس کاتێک کە زانکۆی تەواو کرد ڕۆشتە سەربازی و چەند مانگێکی مابوو کە تەواوی بکات کە ون بوو.

سەرەتا هەوستمان دەکرد کە لە سەربازی هەڵاتووە، بەڵام نەدەکرا دوای دوو ساڵ سەربازی بیەوێت هەڵبێت. بۆیە گۆمانم کرد و بڕیارمان دا کە بەدوایدا بگەڕێین بەڵام بەداخەوە هیچ هەواڵێکی لێ نەبوو.

قەت بیرمان نەدەکردەوە کە تەڤلی پەژاک بێت، چونکە قەت حەزی لێیان نەبوو و هەردەم دەیگووت کە دوای زانکۆ و سەربازی دەیەوێت ئیش بکات. هیچ یەک لە ئێمە تا ئێستا نەمانبیستبوو کە بیەوێت تەڤلی پارتێک بێت، چەندین مانگ هەواڵێکمان لێ نەبوو بەڵام چون سەربازیەکەی لە ناوچەی سنووری سەردەشت بوو و گومان لەقسەی هەندێک لەهاوڕێیانی کرد کە لەوانەیە هەڵیانخەڵەتاندبێت و تەڤلی پەژاک بووبێت. دەرئەنجامی بەدواداچوونی زۆر تێگەیشتین کە ئیدریس کاتێک کە لە سەربازی بووە و بۆ پشووی چەند کاژێری لە بنکە ڕۆشتووتە درەوە هەر بەو جلانەوە پەژاک فریوی داوە و ڕفاندوویە. چەندین جار وێنەکەیمان برد و ڕۆشتین بۆ ئێراق لە ئەنجام دا پەژاک پەژراندی کە کاتێک سەرباز بوو لەگەڵ خۆیان بردوویانەتە دەرەوەی وڵات، بەلام هەرچەندە پێداگریمان کرد کە پیشانمان بدەن، نەیاندا. لەماوەی چەند ساڵ چەندین جار سەردانی قەندیلم کرد بەڵام ڕێگای بینینیان پێ نەدام چیتر بێ هیوا بووم تەنیا کارێک کە دەمتوانی بیکەم ئەوە بوو کە چاوەڕێ بم تا ڕۆژێک بگەڕێتەوە بەداخەوە لەم ساڵانەدا کە چاوەڕێ بووم بەس هەواڵێکم پێگەیشت ئەویش کوژرانی ئیدریس بوو، دووبارە ڕۆشتمەوە بۆ قەندیل تا بزانم ڕاستە یا نا بەڵام وڵامێکیان نەدامەوە و پێیان وتم کە بەدوایدا ە مەگەڕێ چیتر مردووە. بەڵام گەر ڕاست دەکەن بۆ تەرم یا گۆڕەکەیان پێشان نەدام؟ تەنانەت پێیان نەوتین کە لەکوێ و چۆن کوژراوە، لەوێ زۆر تووڕە بووم بەڵام وڵاممان بەس هەڕەشە بوو و بۆیە بە بۆنەی هاوسەرمەوە کە دەیویست خۆی بسووتێنێت بە بەختەوەری توانیم ڕزگاری بکەم. دوای ڕفاندنی منداڵەکەم و هەواڵی مردنی دەروونی ماڵبات یەکسەر تێکشکا تا ئاستێک کە چەندین مانگ پێش کە دایکی لەداخی دووری کۆڕەکەی ویستی ژیانی نەمابوو و دەیویست خۆی بسووتێنێت و دووبارە توانیم پێشی لێبگرم باشە ئستا دەبێت لای کێ سکاڵا تۆمار بکەم؟ چۆن دەنگم بگەینمە جیهان کە کۆڕەکەمیان ڕفاندووە و بەکوشتیان داوە و تەنانەت وایان کرد کە دایکی تا ئاستی شێت بوون بڕوات و خۆی بسووتێنێت؟

ئەوەی ڕوونە و زۆر جار لە باسی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی دا ورووژراوە، پەرەسەندوویی و سەقامگیری ئابووری ناوچە سنووریەکانە کە دەبێت پرسی سەرەکی بێت بۆ ئێران.

گەر پەرەسەندوویی لەم ناوچانە دا هەبێت، لەوانەی چیتر چیرۆکی ژیانی هەندێک لە گەنجانی کورد بەرو تەڤلی بوون لەنێو ئەم ملیشیا کوردیانە دا دووپات نەبێتەوە و بەرەو ئەوێ ڕانەکێشرێن.

لەوانەیە گەر بەرپرسانی نەتەوەیی و پارێزگایی لە هزری چارەسەرکردنی کێشە و بژیوی ژیانی ئەم ناوچەدا بان، ئەوڕۆکە هیچ گەنجێک بە هۆی نەبوونی ئیش و کار و داهات ناچار نەدەبوو کە ماڵەوە بە جێ بێڵێت و تەڤلی ئەم گرووپانە نەدەبوو.

پژاک ادریس را در لباس سربازی ربود

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک