خراپ بەکارهێنانی کەسانی ڕابردوو ڕەش و ڕێگر لەلایەن پەکەکەوە

  • ۲ ساڵ پێش

ڕوحۆڵا منداڵە تەرەسی ماڵباتێک بوو کە بە قسەی براکەی هەرجار ئیشێکی خراپی دەکرد و دەکەوتە بەندیخانەوە.

چاودێر ماوەیەک پێش دیمانەیەکی لەگەڵ برای ڕۆحۆڵا ئەرجۆمەندی ئەنجام دا و ئەمە دەقی دیمانەکەیە:

چەندین ساڵ پێش تەڤلی بوونی لەنێو پەکەکە بە هۆی شەڕکردنەوە کەسێکی کوشتبوو و چەند ساڵ لە گرتووخانە بوو بەڵام لە کۆتایی دا بێ تاوان سەربەست کرا. دوای ئەوە هەرچەند کە توانامان هەبوو پاڵپشتیمان دەکرد.

لەو دوایانەدا ئیشێکی بینیبووەوە و لەشاری بانە لە نیزیکی سنوور سەرقاڵی ئیش بوو. پێش هەموو ئەمانە وادیارە کە ئەو کاتەی کە لە ئازەربایجانی ڕۆژئاو سەرباز بوو پەکەکەی ناسیبوو و بەداخەوە کاتێک کە لە نێزیکی سنوور ئیشی دەکرد دووبارە بینیانیەوە و بۆیە ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە ئەوان بتوانن کەڵکی خراپ لە پێشووی ڕۆحۆڵا وەربگرن و تەڤلی بکەن. کاتێک کە براکەم ون بوو ئێمە هیچ هەاڵێکمان لێ نەبوو و نەماندەزانی سەردانی کوێ بکەین بەڵام وێڕای هەموو کێشەکان کە بۆ ماڵباتی دەنایەوە، هێشتاش هیوامان هەبوو کە بۆ شار یا وڵاتێک ڕۆشتبێت تا ژیانێک بۆ خۆی دەست پێبکات.

بەداخەوە ئەم هیوایە پووچ بوو، نێزیکی ساڵ و نیوێک دوای ون بوون ڕوحۆڵا لەڕێگای هەندێک لە ناسراوانەوە کە لەتەلەڤزیۆن بینیبوویان، ئاگاداریان کردینەوە کە ئەندامی پەکەکەیە. دوبارە دونیامان لەسەر خرا بوو، هیوادار بووین کە ژیر بووبێت بەڵام لە چاڵێکەوە دەرهات و کەوتە نێو بیرێکەوە کە نەیدەتوانی دەرکەوێت و هەر واش بوو. بەداخەوە دوای ماوەیەک ئاگادار بووینەوە کە لە سوریا کوژراوە بەڵام ئەم هەواڵە لەڕیگای دەنگووباسەوە پێمان گەیشت و کەس پەیوەندی پێوە نەکردین و وردەکاری کوشتنەکەی پێ نەداین. دوای هەواڵی کوشتنی دایک و خۆشکێکم تووشێ دردێک بوون کە هەڕ ڕۆژ سەردانی نەخۆشخانەمان پێدەکەن.

میدیاکانی پەکەکە بەردەوام هەواڵی کوژران بڵاو دەکەنەوە، و هەڵبەت پێشتریش هەندێک نموونەمان بینیبوو بەڵام قەت ناکرێت متمانەیان پێبکریت کە لەکوێ و چۆن کوژراون.

زۆرجار بینراوە کە ناو و وێنەی ئەندامانی کوژراویان بڵاو کردووتەوە، بەڵام هەڵە بووە.

هەروەها بینیومانە کە میدیاکان کەسانێکیان بەناوی کوژراو ڕاگەیاندووە بەڵام دواتر وێنە یا هەواڵێک لەبارەیانەوە بڵاو بۆتەوە کە دەریخستووە زیندوون.

بۆیە لەبارەی ئەو شتانەی کە دەگوترێت و بڵاو دەبێتەوە لەلایەن میدیاکانی پەکەکەوە هەردەم دەبێت گۆمانمان هەبێت و هەڵبەت ڕێبازی نامرۆییان کە هەردەم یاری بە دەروونی ماڵباتەکانیشە، سەرکۆنە دەکرێت.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان بە سەر ماڵباتەکاندا دەسەپێت، هەندێک جار دەبێتە هۆی لەناوچوونی تەواوی ئەو ماڵباتانە.

سوء استفاده پ.ک.ک از افراد دارای سوء پیشینه و اشرار.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک