ناساندنی “بنەماکانی پاریس لەبارەی بەشداری منداڵان لە پێکدادانە چەکداریەکان دا”

  • ۸ مانگ پێش

بنەماکانی پاریس لە 59 وڵات، ئەمەیان واژۆ کردووە کە بەمەبەستی پێشگرتن لە بەکارهێنانی منداڵانی وەک سەرباز و تێکەڵکردنیان لەنێو سەربازانی دیکە لە کۆمەڵگادا.

بنەمای پاریس لەبارەی بەشداری منداڵان لە پێکدادانە چەکداریەکان {1}، پەسەندکراوی ساڵی 2007، منداڵ سەرباز بەم شێوەیە پێناسە دەکات: “منداڵێک کە لەناو هێزێکی چەکداری دەوڵەتی یا نادەوڵەتی دایە، بە هەرکەسێکی خوار تەمەن 18 ساڵ دەگوترێت کە وەک شەرڤان، چێشلێنەر، هێزی خزمەتگوزاری و پاڵپشتی، سیخۆڕی یا بە مەبەستی ڕەگەزی بەکاردەهێنرێن. {2}، بە پێی ئەم پێناسەیە، ڕوونە کە شێوەی تەڤلی بوونی خۆبەشانە و زۆرەملێ، هیچ لە ناوەڕۆکی چەمکەکە ناگۆڕێت. هەرچەندە زۆرێک لە منداڵەکان بە زۆر تەڤلی ئەم گرووپانە دەکرێت و یا ڕفێندراون.

ئارمانج لەم بنەمای پاریسە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بەکارهێنانی نایاسایی منداڵان لەلایەن هێزە چەکدارە دەوڵەتی یا نادەوڵەتییەکانەوەیە {3}، ئارمانجی تایبەتی پێشگرتن لە ڕوودانی ئەم دیاردەیە، گەرەنتی کردنی ئازادی منداڵانی پێکەو تلاو، پاڵپشتی لە گەڕانەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگا و دڵنیا بوون لەوەی کە زۆرترین پاڵپشتیان لێوە دەکرێت. لە پێبەندبوون بەم بنەمایەوە دەوڵەتەکان ڕازی بوون کە بنەما سەرەکییە تایبەتەکان ڕەچاو بکەن کە بۆیان دەسنیشان کراوە. بنەماکە شێوەی کرداری ڕێکتری لەبارەی جێبەجێ بوونی خستۆتە ڕوو. ئەم دوو بەڵگەی بە فەرمی لەلایەن 58 وڵات لە سۆباتی 2007 واژۆ کران. {4}

ئەم بنەمایە سەرنجی تایبەتی خستۆتە سەر کچان. چونکە لەوانەیە ئازادبوونیان کاریگەریەکانی بوون لە نێو هێزە چەکدارەکان یا گرووپە چەکدارەکان لە سەر جەستەی، بواری کۆمەڵایەتی و سۆزداریان هەبێت، و ئەمە جیاوازی زۆری لەگەڵ کۆڕەکان دا هەیە. لە چاوی ئەم بنەمایەوە گرنگە کە جیاوازی نێوان ئەزموونی کچان و کۆڕان لەلایەن یاریزانانەوە دەرکی پێ بکرێت.

ئەم بنەمایە دوای کۆنفرانسی منداڵانی ئازادکراو لە شەڕ {5} کە لەلایەن دەوڵەتی فرانسا و یۆنیسێفەوە لە 5 بۆ 6ی سۆباتی 2007 لە پاریس بەڕێوە چوو پەسەند کرا. ئارمانجی ئەم کۆنفرانسە هێنانە لای یەکی وڵاتان، ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان و نێودەوڵەتییەکان بەمەبەستی باسکردن لەبارەی بابەتی منداڵ سەربازەوە بوو. 59 وڵات بنەمای پاریس و بەڵێنەکانی پاریسیان واژۆ کردوو کە ئەمە ڕەوتێکی کردایە بۆ پێشگرتن لە بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز و تێکەڵکردنیان لەگەڵ سەربازانی دیکە لە کۆمەڵگادایە. ئەم بنەمایە لەبارەی منداڵانی سەربازەوە جەخت دەکاتەوە کە دامەزراندن یا بەکارهێنانی نایاسایی منداڵان، پێشلکاری مافەکانیانە. بۆیە چالاکی پێشگرتن دەبێت بەردەوام بێت. ئازادی، پاراستن و تێکەڵکردنی دووبارە منداڵاکان لەنێو کۆمەڵگا و ماڵبات، دەبێت هەردەم بە بێ مەرج ئەنجام بدرێت و نابێت گرێدراوی هیچ جۆرە ڕەوتێکی هاوتەریبی ئازادکردن یا ڕاگرتنی بوونی گەورەساڵان بن. وێڕای ئەوەی کە ئەم بنەمایە لە ساڵی 2007 لەلایەن وڵاتانی زۆرە واژۆ کراوە، ئێران هێشتا ئەم بنەمایە واژۆ نەکردووە. لەلایەکی دیکەوە گرووپە چەکدارەکان هێشتا منداڵەکان وەک سەرباز بەکار دێنن و ئەم بنەمایە نەیتوانیوە ئاستەنگی ڕژد لە بەردەم پێشلکاری مافی منداڵان دابنێت.

 

 

[۱]. Paris principles and guidelines on children associated with armed forces or armed groups and Paris commitments to protect children from unlawful recruitment or use by armed forces or armed groups.

[۲]. https://www.unicef.org/documents/paris-principles-and-commitments-children-associated-armed-forces-or-armed-groups

[۳]. https://www.unicef.org/mali/media/1561/file/ParisPrinciples.pdf

[۴]. https://www.icrc.org/en/doc/resources/documents/misc/paris-principles-commitments-300107.htm

[۵].The Free Children from War Conference

معرفی «اصول پاریس در مورد مشارکت کودکان در درگیری مسلحانه»

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک