مەیسەم محەمەدزادە تەنانەت موبایلیشی نەبوو

  • ۱ ساڵ پێش

مەیسەم قووتابی بوو و تەنانەت موبایلیشێ نەبوو و تا ئستاشی لەگەڵ بێت ماڵباتی نازانن چۆن چۆنی ماڵەوە بە جێ هێشت.

مەیسەم هیچ کات کێشەی لەگەڵ ماڵەوە نەبوو، باوکی تائەو شوێنەی کە بۆی دەکرا هەموو شتی دابین دەکرد بۆ منداڵەکانی بەڵام هێشتاش نازانێت کە مەیسەم بۆ ماڵ و ماڵباتی بە جێ هێشت و ڕۆشت.

دوای ون بوون مەیسەم هەموو شوێنێک بەدوایدا گەڕان. سەردانی بنکەی پۆلیس، نەخۆشخانە و ناوەندەکانی دیکەیان کرد بەڵام هەواڵێکی لێ نەبوو. تەنانەت وێنەکەشیان لە ڕۆژنامە چاپ کرد بەڵکوو بتوانن بیدۆزنەوە بەڵام هیچ هەواڵێک نەبوو.

ڕاپۆرتەکان یەک لەدوای یەک بۆ چاودێر دەنێردرێن کە ڕەهەندی زۆر بەداخەوە لەبارەی دۆخی هاوڵاتیانی کورد لە سنورەکان باس دەکات.

گرووپە ملیشیا سەربازیەکان کە ساڵانێکە وەک ئۆپۆزسیۆن چ لە سەردەمی پاڵەی و چ لە سەردەمی کۆماری ئیسلامی دا بەردوام سازی جیا بوونەوە لە ئێرانیان لێدەدا، ئێستا چیتر بەس بە شەڕی ڕامیارییەوە ناوەستن و ڕۆشتووە نێو شەڕی چەکداری و توندوتیژییەوە.

کاتێک کە مندالانی 16 ساڵ لەخشتە دەبن و بۆ شەڕ دەیانێرن بۆ وڵاتێکی دۆست یا جیران و هەرێمی کوردستان، کێ دەبێت هاواری ئەم دایک و باوکان ببیستێت؟

مەیسەم محەمەدزادە منداڵێکە کە ماڵباتەکەی بۆ چوارەمین ساڵ هیچ زانیاریەکیان لەبارەی منداڵەکەیانەوە نییە تا ئەەوی کە چاودێر بەدواداچوونی بۆ کرد و توانی زانیاری لەدۆخ و چارەنووسی ببینێتەوە.

منداڵان دەرفێنن و چەکداریان دەکەن. بۆیان جیاوازی نییە کە 13 ساڵی بێت یا زیاتر، بەس ئارمانج تەڤلی کردنە تەنانەت تاوانبارەکانیش کاتێک کەسێک بە بارمتە دەگرن پەیوەندی بە ماڵباتەکەیەوە دەکەن بەڵام پەژاک و پەکەکە بەۆ ئەوەی کە ماڵباتەکان نەڕۆن بەدوایاندا هیچ هەواڵێکیان پێ نادەن. لە دیمانەی باوکی مەیسەم دەرکەوت کە هێشتاش هیچ هەواڵکیان لە کوڕەکەیان نییە.

ئەم ماڵباتە دوای قسەکردن لەگەڵ کارناسی چاودێر، جا زانیان کە منداڵەکەیان تووشی چی هاتوو، باوکی مەیسەم بەمجۆرەی وت:

کۆڕەکەم دەیخوێند و تەنانەت موبایلیشی نەبوو نازانم چۆن لەماڵ ڕۆشت. هیچ کات کێشەیەکمان پێکەوە نەبووە، تا ئاستێک کە دەکرا هەموو شتم بۆی دابین دەکرد بەڵام نازانم چ قەوما کە لە ماڵ ڕۆشت.

دوای ون بوونی بەدوایدا گەڕاین لە نەخۆشخانە و ناوەندەکانی دیکە بەڵام هیچمان دەست نەکەوت. تەنانەت وێنەکەی لە ڕۆژنامە چاپم کرد کە لەوانەیە بیدۆزمەوە بەڵام هیچ هەواڵێکی لێ نەبوو.

ئێستا کە لەگەڵ ئێوە قسە دەکەم زانیومە کە لە کام بەندیخانە دایە. بەڕاستی وشک بووم نازانم چ بڵێم، کۆڕەکەم قەت پەیوەندی لەگەڵ هیچ پارتێک نەبوو کەوایە گەر تەڤلی پەکەکە بووە بەڵنیایەوە هەڵخەڵەتێنراوە.

دەتوانێت یەکێک لە هاوڕێیانی بێت و یا ئەندامانی پەژاک کە ناوچە بوونیان هەیە هەڵیانخەڵەتاندبێت. بە خودا نازانم چ بکەم، دۆخی دارایشم گونجاو نییە کە بتوانم بەدویدا بڕۆم. تەنیا دەتوانم داوا لەو ڕێکخراو و فەرمانگانە بکەم کە گەر هەواڵێکان لەبارەیەوە دەست کەوت ئاگادارمان بکەنەوە.

ئەوە چوار ساڵە کە نەمبینیوە بەس داخی دووری منداڵەکەمان لە دڵی من و دایکی ماوەتەوە.https://www.ikhrw.com/headline/%D9%85%DB%8C%D8%AB%D9%85-%D9%85%D8%AD%D9%85%D8%AF%D8%B2%D8%A7%D8%AF%D9%87-%D8%AF%D8%A7%D9%86%D8%B4%D8%A2%D9%85%D9%88%D8%B2-%D8%A8%D9%88%D8%AF%D8%8C-%D8%AD%D8%AA%DB%8C-%D8%AA%D9%84%D9%81%D9%86/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک