بڕیار وا بوو هێمن لەلایەن قوتابخانەوە ببردرێت بۆ گەشت نە بۆ سوریا

  • ۱ ساڵ پێش

هێمن ئێحسانی تەنیا 17 ساڵی بوو و سەرقاڵی خوێندن بوو بە ماڵەوەی وتبوو کە بڕیارە لەلایەن قوتابخانەوە ببردرێن بۆ گەشت بەڵام بەداخەوە دوای ئەوە دیار نەما.

هێمن لە ساڵی 94 لەکاتێکدا کە 17 ساڵی بوو لە گەرماگەرمی شەڕەکەی داعش تەڤلی پەکەکە بوو. ماڵباتەکەی تا ڕۆژێک کە زانیان تەڤلی پەکەکە بووە هیچیان لەبارەی گرووپە چەکدارەکانەوە نەبیستبوو و نەبینیبوو. تەنانەت برا گەورەکەشی کە پەیوەندیەکی گەرم و گۆڕیان پێکەوە هەبوو هەرگیز ئاگاداری ئەمە نەبوو کە تەڤلی دەبێت.

تا ئێستاش پرسی تەڤلی بوونی هێمن بۆ نێو پەکەکە و پەژاک بۆ ماڵباتەکەی ناڕوونە. ڕۆژێک کە هێمن ون بوو سێ مانگی پێ چوو کە زانیان چی بەسەر هاتوو. تا ئەوەی کە ڕۆژێک بۆ خۆی پەیوەندی کرد و بە براکەی وت کە تەڤلی پەکەکە بووە و لە سوریایە. بە بیستنی ئەم هەواڵە ماق و واق مان کە کۆڕێکی لەو تەمەنە بۆ دەبێت تەڤلی پەکەکە بێت و لەسوریا بێت.

هەرچەندە دوای چەندین جار پەیوەندی گرتن دەیگووت کە لەلایەن یەکێک لە هەڤاڵانیەوە پەکەکەی ناسیوە و لەژێر گەرم و گۆڕی گەنجایەتی و شەڕ لەدژی داعش دا تەڤلی بوو. ئەو تەنانەت لەنێزیکیشەوە چەکی نەبینی بوو و سەربازیشی نەکردبوو کە پەروەردە ببینێت چۆن شەڕ بکات.

لەوانەیە هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و لاوان و منداڵانی کورد و چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ مەبەست و ئارمانجی تاکەکەسی سەرکردەکانی گرووپە ملیشیاکان وەک پەژاک و پەکەکە، تەنیا دەسکەوت و خەڵاتی ئەوانەی بێت کە باسی پارێزوانی لە مافی کوردان دەکان.

لەڕاستی دا ئەم کردوە پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی ئەنجامی دەدەن.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هێمن تەمەنی گەنج بووە و حيزی کردووە کە سەربەخۆ بێت. بۆیە لە ساڵی دووەمی دواناوەندییەوە وازی لەخوێندن هێانوە و خەریکی ئێش و کار بوو.

لەبواری دەروونی هیچ کێشەیەکی نەبوو. تەنانەت پەیوەندییەکی گەرم و گۆڕی لەگەڵ ماڵەوە هەبوو. هەردەم ماڵەوە ئاگاداری بوون.

ماوەیەک هیچ پەیوەندی بە ماڵەوە نەکرد. بەڵام دواتر لە سوریاوە پەیوەندی کرد بەڵام زوو دەیپچڕاند.

سەڕەڕای هەوڵە زۆرەکان بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی، بەداخەوە هیچ ئەنجامێک دەس نەکەوت. هرجاریش کە پەیوەندی دەکرد زۆر پێداگری دەکرد کە بگەڕێتەوە. خۆشی حەزی لێ بوو کە بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە. بەڵام لەترسی کوژران لەلایەن گرووپەوە هیچ کات نەیتوانی هەڵبێت.

هیمن قرار بود از طرف مدرسه به اردو برود نه سوریه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک