یاسین شوان بوو کەوتە داوی پەژاکەوە

  • ۱ ساڵ پێش

یاسین قوورووی ڕۆژێکی هاوین لە پشووی قوتابخانە وەک جارانی پێشوو سەرقاڵی شوانی بوو.

لەناکاو چەند کەسێکی چەکداری بینی کە جلی کوردیان لەبەر بوو بەڵام نەیدەزانی کە کێن و یا سەربە کوێن. سەرەتا ترس ویستی هەڵبێت بەڵام بە هێمنی قسەیان لەگەڵ کرد و داوایان لێ کرد چەند کاژێرێک گوێ بە قسەکانیان بدات. لە هەموو قسەکانیان دا باسی ئەوەیان دەکرد کە ژیانی شوانی دژوارە گەر تەڤلی ئێمە بیت ژیانێکی ئاسوودەت دەبێت، لەو تەمەنەدا ئەم قسانە بۆ یاسین دڵخۆشکەر بوون و بۆیە بێ ئەوەی کە ماڵەوە ئاگادار بکاتەوە ڕۆشت.

لەهەموو ڕێگاکەدا بەردەوام بیری لەقسە خەوناویەکانی ئەوان دەکردەوە لەگەڵ خۆی دەیگووت:  چیتر ژیانێکی ئاسوودەم دەبێت، هەڵبەت ئەم خەونانە چەند کاژێر زیاتر نەبوون، کە گەیشتنە بنکە ئۆتۆمبێل و ماڵ و کەرەستە و کەلووپەل کە بەڵێنیان پێ دابوو دیار نەبوو، تەنیا شتێک کە دەبینرا کۆن بوون کە لەنێو دڵی خاک هەڵکێنرابوون و بەدژواری دەکرا بڕۆیتە ناویانەوە. هەرچەندە لێیان پاڕایەوە کە ڕێگا بدەن بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە پێیان وت کە چیتر هی ئێرەیە، لەو تەمەنە کەمەدا کە شوێنێکی نەدەناسی توانای هەڵاتنی نەبوو.

20 ڕۆژێک تێپەڕبوو، دوو کەس لەوێ هەڵاتن بەڵام گرتیانیان و لە گرتووخانەیان کردن. ئەم پرسە بووە هۆی ترسی زۆرتر لای یاسین.

لەو سالانەی ڕابردوودا ئەندامانی پەژاک بۆ دابینکردنی پێدایستی ژیانیان دەڕۆنە نێوگوندەکان و هێرش دەکەنە سەر شوانەکان و هەندێک جار دەیانەوێت پەزەکانیان تاڵان بکەن و هەڵبەت هەندێک جاریش شوانە منداڵەکانن کە ئەم گرووپە ناناسن و بۆیە فریویان دەدەن و دەیانڕفێنن.

یاسین قووروویی منداڵێکی شوان بوو کە تەمەنی 14 ساڵ بوو کە کەوتە داوی پەژاکەوە. وردە وردە پۆلەکانی ئایدیۆلۆژیکیان بۆ دانا و لەم ماوەیەدا باس هەر لەبارەی ئۆجالان و پەکەکە و پەژاک بوو و بەس دەیانویست کە مێشكیان بشۆنەوە و هەردەم دەیانگووت: تەنیا ڕێگایەک بۆ بوونمان هەیە ە ئەوەش ئەوەیە کە ئاپۆ پێ وتووین و ئەوەش شەڕ کردنە.

هەندێ باسیان دەورووژاند کە قەت منداڵێک نەیدەتوانی لێی تێبگات، ئەو منداڵانەی کە لەو کەرتەدا بوون هەندێک جار بە زۆر چەکەکانیان هەڵدەگرت. هەندێکان لە چەکەیان کورتتر بوون. ئەم کەرتە ناوی کەرتی منداڵان بوو و کەس بۆی نەبوو کە بڕواتە ناویانەوە، بەس فەرماندە تایبەتەکان دەیانتوانی بڕۆنە ئەوێ. ئەمە بەس بۆ ئەوە بوو کە بێ دەستێوەردانی کەسانی دیکە بتوانن مێشکی ئەو منداڵانە بشۆنەوە.

یاسین مەرجە دژوارەکانی تێپەڕان، لە هەڵگرتنی کەلووپەلی قوورسی خواردن بگرە تا چێش لێنان و نان پەتین بۆ هەموو منداڵانی کەرتەکە.

وردە وردە ڕێگای پەیوەندیەکانی ئەوێ ناسی و بۆیە شەوێک کە پاسەوان بوو هەڵات و خۆی ڕزگار کرد.

ئێستا چەندین ساڵ لەو ڕووداو تێپەڕ دەبێت و ژیانێکی نوێ پێکهێناوە بەڵام هیچ کات ئەو بیرەوریانە لەبیر ناکات.

یاسین چوپانی بود که در کودکی به دام پژاک افتاد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک