بێ هیوایی هێزەکانی هەسەدە لە بێدەنگی ئەمریکا لەبارەی هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا

  • ۷ مانگ پێش

بۆ یەکەمین جارە کە هەسەدە ڕاشکاوانە داوا لە واشنگتۆن دەکات تا هەڵوێستی فەرمی لەمەڕ هێرشە بەردەوامەکانی ئەنکەرە دژی هێزە کوردیەکان لە سوریا دەرببڕێت.

سەرچاوەکانی هەواڵ وتیان کە ملیشیا کوردەکان کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، هەسەدە بە هۆی نەنواندنی هەڵوێستی فەرمی لەلایەن واشگنتۆنەوە لەدژی هێرشەکانی تورکیا لەدژی ئەم گرووپانە، بێ هیوا بووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەم هێزانە بەکردار بوونەتە هێزی وشکانی ئەمریکا لە شەڕی دژ بە داعش و زیانی گیانی و دارایی زۆریان بەر کەوتووە.

ئەم گرووپە کوردە لەم مانگەدا وێڕای بڵاوکردنەوەی چەندین بەیانیە بێدەنگی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە سوریای ئیدانە کرد و ئەوانی بەرپرسیاری زیادکردنی هێرشەکانی لەدژی سەرکردەکانی دەزانێت. بەرپرسانی کورد ئەم دوایانە دیمانەیان ئەنجام داوە کە تێدا بۆ یەکەم جار بە ڕاشکاوانە بێدەنگی ئەمریکا لەمەڕ هێرشەکانی تورکیایان سەرکۆنە کردووە. سەرچاوەکانی کورد بە ڕۆژنامەی ئەلئەخباریەی وت کە تێکەوتنی درز لەنێوان واشنگتۆن و نوێنەرانی کورد دەتوانێت سێ هۆکاری بێت.

یەکەمین هۆکار ئەوەیە کە هەندێک لە هێزەکانی دێمۆکراتیکی سوریا هێشتاش وەک هاوبەشێک دەڕواننە واشنگتۆن، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمریکا پەیوەندی لەگەڵ ئەم گرووپانە سنوردارە. لەم ڕاپۆرتەدا “مەیلی واشنگتۆن بۆ پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا” هۆکاری کرداری ئەمریکا لە مەڕ کوردانی سوریا باسی لێکراوە.

هۆکاری دووەم شکستی ئەمریکایە لە یارمەتی دانی هەسەد بۆ جێبەجێ کردنی ئارمانجەکانی لەمەڕ پێکهاتنی ئۆتۆنۆمی تەواو لە باکووری سوریا.

هۆکاری سێیەم لەلایەن هەسەدە “مەترسیدارترین” هۆکارە و بەرنامەی ئەمریکا بۆ پێهکهێنانی هێزیکی نوێ لەگەڵ خێڵە عەرەبەکانە کە بە پێی ڕاپۆرتە پێشووەیەکان لەوانەیە بریتی بێت لە تێکەڵ کردنی هەسەدە لەگەڵ هێزە عەرەبەکان کە لەلایەن ئەمریکاوە ڕێک خرابێت. هەسەدە زۆر لەمێژە وەها پرۆژەیەک وەک هەڕەشەیەک بۆ شووناسی کوردی خۆی دەزانێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلئەخبار، یەکێک لە سەرکردەکانی ئەنجوومی دێرەزوور – ئەنجوومەنی پێکهاتوو لە خێڵە عەرەبەکان کە لەلایەن ئەمریکاوە ڕێک خراوە – ئەم دوایانە بە پاڵپشتی واشنگتۆن شۆڕشی لەدژی هەسەدەی سوریای دەستپێکردووە. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، سەرۆکی هێزی عەرەبی ئەبوو خولە “گەر پاڵپشتی ئەمریکا نەبوایا ئەوە نەدەوێران لەدژی هەسەدە شۆڕش بکەن”.

شایانی باسە لە سێ تەباخ هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بووە هۆی کوژرانی چوار ئەندامی هەسەدە. ڕۆژی دواتر، هەسەدە بەیانێکی دەرکرد و داوای لە واشنگتۆن کرد تا هەڵوێستی ڕوون و کۆتایی خۆیان لەمەڕ هێرشەکانی تورکیا لەدژی کوردان ڕابگەینێت. بەم مەودایەوە کە کەوتووتە نێوانیان هەندێک کەس پێیان وایەکە هەسەدە پشتیان بە کێ گەرم کردووە بۆ لەناوبردنی خۆیان لەنێو ئەم وڵاتەدا؟ ئەوان ئێستا پشتیان بە ئەمریکا گەرمە لەکاتێکدا ئەمریکا بەتەنیا هێشتوونەتەوە لەبەرانبەر تورکیا. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەم کوردانەی سوریا، کە سەر بە پەکەکەن، ناکۆکن لەگەڵ دەوڵەتی سوریا. شایانی باسە کە کوردانی سوریا ئەم دوایانە چەندین خولی دانوستانیان لەگەڵ دەمشق ئەنجام داوە. لەکاتێکدا کە هەسەدە نەیتوانیوە بۆ پاراستنی خۆسەری بگاتە ڕێکەوتن. لەبواری داگیرکردنی سوریا لەلایەن تورکیاوە، هاوشێوەی بەشار ئەسەدن. لە ڕابردوودا، هەردوو لایەن لەدژی داگیرکاری تورکیا لەسوریا هاوئاهەنگ بوون. مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لەمانگی ئاڤرێل ئامادەیی خۆی لەمەڕ تێکڵکردنی هێزەکانی لە قۆناخێک لە ئایندەدا، دەربڕی.

مەرجەکان لە ئێستادا بە جۆرێکە کە کوردانی سوریا بە هۆی نەپچڕان لە گەڵ پەکەکە، هەم ئارمانجی هێرشەکانیتورکیایە و ئەمریکاش پاڵپشتیان ناکات.

ناامیدی نیروهای «سوریه دموکراتیک» از سکوت آمریکا در مورد حملات مکرر ترکیه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک