بەرجام لە قۆناخی داگیرسانی گڵۆپە سەوزەکەدا؟

  • ۲ ساڵ پێش

لەگەڵ هەناردنی وڵامی ئێران بۆ پێشنیازی ئەورووپی ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکا و لایەنە ڕۆژئاوایەکان دایە.

فەراتاب: دوای پێنج مانگ وەستان لە ڕەوتی دانوستاندنی بەرجام، ئێستا دەسپێشخەری ڕێکەوتنی چاوەڕوانی کراوە گەیشتە کۆتا بڕیاری تاران. کە ئەوڕۆ سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیش گەر بەفەرمی وڵامی ویستەکانی ئێران بدرێتەوە ئەوە بەرجام لە هەڵدێری لەناوچوون ڕزگاری دەبێت.

ماوەیەک پێش میدیاکانی بیانی باسی ئەوەیان کرد کە داخوازیەکانی رۆژئاو ا و نەرمی نواندنی ئێران لە هەڵوێستە سەرەتایەکەی و درێژەدان بە ڕەوتی دانوستاندن لە ڤیەن کرد کە ئەم بۆچوونە لە لایەن ئێرانەوە ڕەت کرایەوە و بە بێ بنەما دانرا کە بەس بۆ دروست کردنی کەشی گوشاری دەروونی لەدژی گرووپی دانوستاندن کاری ئێرانی بە مەبەستی خێرا پەژاراندنی بەندەکانی ڕێکەوتننامەکە بووە لەلایەن ڕۆژئاوایەکانەوە.

دەقی نوێی لەبارەی ڕێکەوتنەکەوە

بەلام هەواڵەکان باس لە کۆتایی هاتنی دەقی نوێی ڕێکەوتننامەکە دەکەن لەلایەن ئەنریکە مورا جێگری ڕامیاری دەرەکی یەکێتی ئەورووپا لە پێگەی هاوئاهەنگ کەری وتووێژە بەرجامییەکان کە ئامادە کراوە و لەڕێگای ڕابرت مالی، سەرۆکی شاندی دانوستاندن کاری ئەمریکی پێش ئەوەی کە شوێنی دانوستاندنەکان بە جێ بهێڵێت، بە بەرپرسانی ئەمریکی وتووە و تا ئاستێک بۆچوونی ئەرێنیان لەمەڕ ئەو دەقە نوێیە وەرگرتووە.

کاردانەوەکان لەئێڕان

بە پێی ئەو پۆستانەی ئەم دوایە کە لەئینستاگرام دا لەلایەن عەبدۆڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و وتووێژیان لەگەڵ هاوتا تورک و عەمانییەکەی باسی کردووە، لەڕێگای نێوەندگەری ئەرووپا پەیامەکەیان گەیاندووە بە ئەمریکا و ئێستا هیودارن لانی ڕۆژئاواییش بە چاوێکی ڕاستبینانە و بەشێوازێکی کرداری لەمەڕ دەقی کۆتایی بەرجام، بڕیاری دادوەرانە بدات و ڕێز لە ویستەکانی ئێڕان بگرێت.

ڕێکەوتن لە چەند هەنگاوی بۆچوونەکان

بە پێی ڕاپۆرتی فراتاب، ڕۆژی ڕابردوو عەبدۆڵاهیان لە دیمانەیەک دا هەڵوێستەکانی ئێران لەمەڕ دانوستاندنە پێشووەکانی ڤیەن خستە ڕوو و جەختی لەسەر ستراتژی بوونی ڕامیاری دەرەکی سەربەخۆ کردەوە کە بەرژەوەندی ئێران و ئێرانییەکانی لێ بوەشێتەوە و ئارمانیان بەدی هاتنی ئەوەیە لە تیوری و کردار دا، تا ئەو شوێنەی کە وەک پێشتر لەگەڵ دەزگای دیپلۆماسی نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژئاوایی لە سەر مێز دانوستاندنەکان بووین بۆ ئەوەی بتوانین بەشێک لە گوشار ئابووریەکان لەسەر خەڵک کەم بکەینەوە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی وتی: “ئێەم نامانەوێت لە هێڵە سوورەکانم تێپەڕ بین” بە قسەی خۆی وادیارە هۆکاری درێژبوونی دانوستاندنەکانیش هەر ئەمە بووە.

کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی دا بەربەیانی یەکشەمە باسی لە کاردانەوەکان بۆ دانوستاندنەکانی ڤیەن کرد و وتی: “گەر پێشکەوتن لە دانوستاندنەکانی ئەم دوایەدا بەدی هاتووە، بەڵام بە تەواوەتی داخوازی و بەرژەوەندیەکانی ئێران دابین ناکات و ئێمە دەمانەوێت بڵێین بەدوای ڕێکەوتنی خێرادا نین بە پێچەوانە بەدی هاتنی داخوازیەکان مافی ئێرانە”.

ئەمە لەکاتیکدایە کە نوێەنەرانی ئەرووپی لەئێستادا باس لە نەگۆڕانی دەقە نوێیەکە دەکەن و وای پیدەچێت کە ڕاگەیاندنی کۆتایی دانوستاندنەکانی ڤیەنای لەگەڵ بێت. بەڵام بەرپرسانی ئێرانی پێداگرن لەسەر ویستی کۆماری ئیسلامین و هیچ دەقێک بە فەرمی ناناسن تا نەگەنە ویست و داخوازیەکانی ئێرانییەکان و گەر ڕۆژئاوا نەرمی بنوێنێت لەبەرانبەر ئەم ویستانەوە ڕێکەوتن دەکرێت و رادەگەینرێت.

ڕووسەکان، ئاڵاهەڵگری گۆڕەپانی دانوستاندنی بەرجامن

نوێنەرانی دانوستاندن کاری ڕووسیش لەم ڕۆژانەدا بێدەنگیان شکاندووە و لە تویتەکانیان دا باسی تێبینییەکانی ئێرانیان لەبارەی چەند مادەی دەقەکەوە کردووە. ئەم ماوەیە ڕووسەکان ڕامیاری چەند ڕەهەندیان لەبارەی دەستنیشان کردنی ستراتژی تیوری لەمەڕ بەرجام واتە هەندێک جار هاودەنگ لەگەڵ ئەورووپا و هەندێک جاریش هاوتەریب لەگەڵ ڕای دەسەڵاتدارانی تاران بوون. بەڵام ئەوان بۆ خۆیان باش دەزانن کە هیچ ڕێگایەکی گونجاوتر لە بەرجام لەبەردەم ڕامیاری ئەتۆمی ئێران بوونی نییە کە گەر هەبێتیش دژی بڕیارداینەکانی ئەم دوایانەیە کە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە.

زیاتر لە بەرجام

بە پێی بۆچوونە جیاوازەکان لەبارەی ژیانەوەی بەرجام و دەقە نوێیەکە لەلایەن نوێنەرانی ئەورووپاوە، لەگەڵ و دژی زۆری لەناوخۆ هەبووە، هەردەم لە میدیاکانی گرێدراو بە پێی کەش نانەوە بۆ ڕای گشتی، جەخت لەسەر ئەم پرسانە کراوەتەوە کە تەنیا لە مەرجێکدا کە ڕۆژئاوا پێبەند بێت بە مادەکانی گرێدراوی گەماروەکان و گەرەنتی کردن، بۆ متمانە داین بە نوێنەرانی ئێرانی، ڕێکەوتنەکە واژۆ دەکرێت.

بەڵام لایەکی دیکەی پرسەکە لایەنی دیکەی دانوستاندن کارە، ئەم جۆرە داخوازیانە کە وەک زیاتر لە بەرجام ناو لێدەکەن بۆ خۆی سێبەر دەخاتە سەر گۆمانەکان لەمەڕ پرسیارەکانی ئاژانس دادەنێت کە هێشتا تاران وڵامی نەداونەتەوە و تەنیا سەرکەوتن و ڕێگا چارەی ئێران لەمەڕ ئەو کارتە سوورەی کە پێدراوە، وڵام دانەوە بەم پرسیارانەیە تا دۆسیەی ئێڕان لە ئەنجوومەنی ئاسایشێ نێودەوڵەتی بۆ هەمیشە دابخرێت.

پێشبینی و بەرنامەیەک کە گۆمانی زۆری لەبارەوە هەبێت و گەڕانەوەی کات گەر زۆری تێپەڕیبێت، وەک بڵێیت حەز و خولیایەکی سەرەتاییە بۆ گەیشتن بە ئارمانجێکی سەقامگری و حەز لە بڕیارە یەکلایی کراوەکان لەلایەن بەرپرسە باڵاکانی هەردوو و سارد بوونەوەی و داهاتووی ئەم ڕێکەوتنە دەباتە ناو سڕی و خەونێکی مێژوویی ڕامیارییەوە.

ڕاپۆرت: عێماد عەزیمی

سەرچاوە: فراتاب

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک