دۆستان و لایەنگرانی لەڕادەبەدەر و تایبەتی پەکەکە و ئۆجالان لە لەندەن

  • ۷ مانگ پێش

بە پێی ڕاپۆرتی چاودێر و لەزاری میدیاکانی گرووپە شەڕخواز و چەکدارەکەی پەکەکە (کە لەپێرستی تێڕۆریستی ئەمریکا و ئەورپاشدایە)، لایەنگرانی ژمارە زۆری ئەم گرووپە لە لەندەن بە مەبەستی ناڕزایەتی دەربڕین بە دۆخی گیرانی سەرکردی ئەم فرقەیە (عەبدۆڵا ئۆجالان کە لەتورکیا گیراوە) کۆبوونەوە. (باش سەیری وێنەکە بکەن).

ئەم گردبوونەوە لەلایەن ئەنجوومەنی گەلی کورد لە لەندەن بە ئارمانجی ئیدانەکردنی گیرانی سەرۆکی فرقە تێرۆریستییەکە ئامادە کراوە. دەبینین کە چەند خەڵکی زۆر لە بەریتانیا و لایەنگرە زۆرەکانی پەکەکە تێدا بەشدارن. ئەم گردبوونەوە لە بەردەم باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بەڕێوە چوو. لەم گردبوونەیەدا کە بووە هۆی ترافیکی زۆر قورس لە لەندەن بە دروشمی ئازادی بۆ ئۆجالان و ستاتۆ بۆ کوردستان بەڕێوە چوو.

هەڵبەت لایەنگرانی ئەم گرووپە نەیانوتووە کە ستاتۆ بۆ کوردستان بە چ واتایە؟ ئایا ئەمانە خوازیاری سەربەخۆیی کوردستانن؟ گەر وڵام ئەرێیە، ئۆجالان بۆ خۆی دژی ئەمەیە. گەر مەبەستیان لە ستاتۆ درێژەی لاوازکردنی و لەناوبردنی وردەوردەی پەکەکەیە بۆ ئەوەی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لەشەڕ و بەڵام گرووپی تێرۆریستی پەکەکە ڕزگاری بێت، ئەمە. ئەمە ڕووداوە پیرۆزە بەدڵی گشت خەڵکی کوردە. هەڵبات لایەنگرە زۆرەکانی پەکەکە لە لەندەن ڕاشکاوانە ڕایاننگەیاندووە کە بۆ گرووپە پاڵپشتی کراوەکەیان لە سوریا بە هاوکاری ئەمریکا، سەروەری خاکی سوریایان پێشل کردووە و سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە تاڵان دەکەن.

هەروەها لایەنگرانی پەکەکە دەبێت وڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە کە بۆ لەنێو ئەم فرقە چەکدارەدا، وەک سەرباز کەڵک لەم منداڵانە وەردەگرن و بە چ هۆکارێک گەنجانی کوردی ئێرانی دەبێت قوربانی شەڕی پەکەکە و تورکیا بن؟

شایانی باسە لەدرێژەی ئەم گردبوونەوەدا، هەندێک لە لایەنگرانی پەکەکە باسیان لەوە کرد کە لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وەزارەتخانەیە کۆبوونەتەوە. جوان دیارە کە ئەمە درۆیە. ئایا بەرپرسانی وەزارەتخانە کەسێک جیا لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیایە؟ ئایا وەزری دەرەوەی بەریتانیا ئاگای لە ناوەڕۆکی تێرۆریستی پەکەکە نییە کە بیەوێت لەگەڵ ئەم فرقە چەکدارەدا دابنیشێت؟ ئایا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لەچاو ئامادەکەرانی ئەم هەواڵە لەنێو پەکەکەدا، مێشکیان نییە کە دەبێت لەگەڵ لایەنگرانی سەرۆکی فرقەیەکی چەکدار کە لەنێو پێڕستی ڕەشتی ئەورووپادایە، دیدار بکەن؟ بۆ لایەنگرانی کەمی پەکەکە لە لەندەن بۆ سەدان و هەزاران گەنجی کورد کە لە شەڕی بێ ئەنجامی پەکەکە لە چوار دەیەی ڕابردوودا کە کوژراون، گردبوونەوە ناکات؟ بۆ دەبێت لەنێو خاکی ئەرووپادا لایەنگەر دەگمەنەکانی فرقەیەکی چەکدار ڕێگەیان پێبدرێت کە گرد ببنەوە؟

محبوبیت فوق‌العاده و ویژه پ.ک.ک و اوجالان در لندن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک