ڕخنەی وەزیرێکی ناوچە کوردنشینەکانی باکووری ئێڕاق

  • ۸ مانگ پێش

ڕخنەی وەزیرێکی ناوچە کوردنشینەکانی باکووری ئێڕاق لەبارەی بڕیاری دادوەری لەدژی ڕۆژنامەنووسە رخنە گرەکانەوە.

ڕخنە گرانی پارتی پێیان وایە دەستگیری ئەم ڕۆژنامەنووسانە زۆرتر لەسەر بنەمای مەیلە ڕامیاریەکان بووە تا ئەوەی کە هەنگاوێکی یاسایی بێت.

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم لە نامەیەک دا بۆ ئەنجوومەنی دادی هەرێم ڕخنەی لە بڕیاری دەرکراو لەدژی ڕۆژنامەنووس شێرڤان شروانی کرد و نیگەرانی دەربڕی و وتی کە ئەم سزایە بەڕواڵەت لە ژێر کاریگەری نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەکەی بووە.

کوێستان محەمەد عەبدۆڵا لەنامەی 23ی ژوئیەدا سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی و جەختی کردەوە: “وەزارتخانەکەمان هیچ سکاڵایەکی لەدژی شروان نییە و لە دانیشتنی دادگاش کە شرڤانیان بۆ چوار ساڵ سزا داوە، ئاگادار نین”. شرڤان وێڕای تێپەڕراندنی ماوی سزاکەیە بە تۆمەتی ساختەکاری لەدۆسیە و واژۆی یەکێک لە گیراوان، لە 20ی ژوئیە بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە سز درا. پێش دەرکردنی سزاکە، بڕیار بوو لە 9ی سێپتەمبەر دا ئازاد بکرێت.

ئەم سزایە لە هەرێمی کوردستان لەئاستی جیهانی دا ڕخنەی لەسەرە و گۆڕان و یەکێتی بە توندی ئیدانەیان کردووە. پەیامی وەزیری ئەم گۆمانەی هێناوەتە کایەوە کە سزای دەرکراو لەدژی شرڤان، لەجێی خۆیدا نییە و بە حەز و مەیلی ڕامیاری بووە. نامەکەی ئەم وەزیرە جەخت دەکاتەوە کە وەزارەتخانەکە دەیەوێت ئەوەی کە ناوی لێناوە نادادپەروەری چاکسازی تێدا بکرێت.

لەساڵی 2020 شرڤان لەگەڵ هاوکارانی ڕۆژنامەنووسی غەدار زێباری و ئەیاز کەرەم و چالاکانی وەک شڤان سەعیدن ئۆمەر و هاریوان عیسا دەستگیر و بە تۆمەتی لەتمە دان لە سەربەخۆیی، یەکێتی یا ئاسایشی ناوچەکە بۆ ماوەی شەش ساڵ سزا دران. ڕخنەگرانی پارتی پێیان وایە کە ئەم دەستگیرکردنانە بە حەز و مەیلی ڕامیاری بوو تا ئەوەی کە هەنگاوێکی یاسایی بووبێت.

.https://www.ikhrw.com/headline/%d8%a7%d9%86%d8%aa%d9%82%d8%a7%d8%af-%db%8c%da%a9-%d9%88%d8%b2%db%8c%d8%b1-%d9%85%d9%86%d8%b7%d9%82%d9%87-%da%a9%d8%b1%d8%af%d9%86%d8%b4%db%8c%d9%86-%d8%b4%d9%85%d8%a7%d9%84-%d8%b9%d8%b1%d8%a7%d9%82/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک