تورکیا چاوەڕێیە کە ئێراق پەکەکە لەنێو پێرستی تێرۆریستی بناسێنێت

  • ۷ مانگ پێش

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە 22ی تەباخ لە سەفەرێک بۆ بەغا داوای لە ئێراق کرد کە پەکەکە بخاتە نێو پێرستی تێرۆریستییەوە.

فیدان لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەش لەگەڵ هاوتا ئێراقییەکەی فواد حسێن وتی: “ئێمە چاوەڕوانین کە لەسەر بنەمای هەڤاڵێتی و برایەتی، ئێڕاق پەکەکە بخاتە نێو پێرستی تێرۆریستییەوە. نابێت ڕێگا بدەین کە پەکەکە وەک دوژمنی هەردوو لامان پەیوەندیەکانمان ژەهراوی بکات. ناتوانین بپەژرێنین کە پەکەکە دەسەڵاتی ئێراق ڕووبەڕووی ئالنگار بکاتەوە”.

ئەم بەرپرسەی تورکیا هەروەها وتی کە پەکەکە بەدوای ئەوەیە ئێڕاق ببەستێتەوە بە ڕێڕەوی تێڕۆریستی و بیبەستێتەوە بە سوریاوە.

حسین لە وڵامی ئەم قسانەدا وتی کە هیوادارین ڕێگا چارەیەک ببیننەوە و وتی: بەغا گرنگی بە گەشەی پەیوەندی دوولایەنەکە لەسەر بنەمای وتووێژی بەردەوام لەگەڵ دەوڵەت و وەزارەتخانەکانی تورکیا دەدات. ئێراق هەردەم سکاڵای تۆمار کردووە کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری ئێڕاق، پێشلکاری سەروەری خاکی ئەم وڵاتەیە. شایانی باسە کە کاتی توندتربوونەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە باکووری ئێراق، سەدان گوند چۆڵ کراون و هەزاران کەس ئاوارە بوون. تورکیا بە بیانووی بوونی پەکەکە دەسەڵاتی نەتەوەیی ئێراق و سەرەری خاکی ئەم وڵاتەی پێشل کردووە.

شایانی باسە کە پەکەکە لە پێرستی گرووپە تێرۆریستیەکانی ئەمریکا و ئەورووپادایە. سەفەری دیپلۆماتی پلەبەرزی تورکیا بۆ ئێراق، پێش سەفەرەکەی ئەردۆغان بۆ ئەم وڵاتەیە کە چاوەڕوان دەکرێت هەندێک داخوازی لەبارەی پەکەکەوە بورووژێنێت و لەبارەی دووبارە هەناردەکردنی نەوت لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ کەنارئاوی جەیهان لەتورکیا وتووێژ بکات. ئەنکەرە لەمانگی ئادار و دوای ئەوەی کە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لەپاریس هاوڕێتی بەغای کرد و بڕیاری دا کە هەموو هەناردەکردنی نەوت لەڕێگای کۆمپانیای دەوڵەتی سۆمۆوە ڕابگیرێت. هەروەها ئەم بڕیارە ئەنکەرەی ناچار کرد بە داینی غەرامە بە بەغا بەبۆنەی هەناردەکردنی نایاسیی نەوتی ئەم وڵاتە لەساڵی 2014 تا 2018.

ترکیه از عراق «انتظار دارد» پ.ک.ک را سازمان تروریستی معرفی کند

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک