ڕامین بە هۆی نەبوونی ئیش لە سنە ڕۆشت بۆ ئێراق

  • ۱ ساڵ پێش

ڕامین بە هۆی نەبوونی ئیشی گونجاو لەسنە ڕۆشت بۆ ئێراق کە لەوێ خزم و کەسوکاری زۆریان بوو و تا ئیش بکات.

ڕامین ماوەیەک لە شارەکانی ئێراق ئیشی کرد و پەیوەندی لەگەڵ ماڵەوە هەبوو. وێڕای ئەوەی کە زۆربەی خزمەکانیان لە شارە کوردنشینە ئێراقییەکان دا بوو بەڵام هیچ حەزێکی لە هیچ یەک لە پارتەکان نەبوو و لەنێو ماڵباتیش دا حەزێکی وەها نەبوو و بە پێی قسەی خوشکەکەی بەڵنیاییەوە هەڤاڵانی لەوێ بوونەتەوە هۆی ئەوەی کە ڕامین ئەم بڕیارە هەڵەیە بگرێت. پەژاک ڕامیانی لە ماڵبات دابڕی و بووە هۆی داخدار بوونیان بۆ هەتا هەتایە. ئەوان تەنانەت ڕێگایان نەدا تەرمی ڕامیان بۆ خۆیان بینێژن و ئەمە بووە هۆی پێکدادان و ئاڵۆزی لەنێوان ئەوان و ماڵباتی پەژاک. پەژاک لەکاتی ناشتنی تەرمەکە، لەگەڵ ماڵباتی ڕامین دەستەویەخە وەستاوە.

خۆشی ڕامین زەندپوور وەها باسی کرد: پاڵەوان دروست کردنی پەژاک لە کوژراوەکان و کەڵکی خراپ وەرگرتن لێیان لەڕێگای بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمی ناشتن، گرنگایەتییەکی زۆری بۆ ئەم گرووپە هەیە، و لەم ڕێگایەوە بانگەشەیەکی بەربڵاو ئەنجام دەدا بەڵام بەس ماڵباتەکان ئازار دەدات.

پەژاک لەڕێگای بەڕێوەبردنی ئەم ڕێوڕەسمانەوە بەدوای ئەوەدایە تا کەڵکی خراپ لە تەرمی منداڵانی ئەم ماڵباتانە وەربگرێت کە ڕووبەڕووی دژایەتی دژواریان بووەوە و پێکدادان لەنێوانیان دا هاتە ئاراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی چاودێر لەزاری فورات دەزگای فەرمی پەکەکە و پەژاک، جارێکی دیکە گەنجێکی ئێرانی لە پێکدادانەکانی پەکەکە لەگەڵ تورکیا کوژراوە، بەڵام پەکەکە هەواڵەکەی دوای 5 ساڵ ڕاگەیان. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمە بۆ خۆی بە واتای ون کردنی زۆرەملێ و شەڕی دەرونی لەدژی ماڵباتە. چوونکە لەم حاڵەتەدا، ماڵباتە ئاگاداری چارەنووسی منداڵەکەیان نیین و نازانن کە مردووە یا نا؟ نازانن لەکوێ و چۆن بەدوایدا بگەڕێن.

ئەم ڕامیاری نامرۆیانەی پەکەکە و پەژاک بۆ ڕاگرتنی ڕەوتی بەدواداچوونی ماڵبتەکان گرتوویەتە پێش بۆ ئەوەی وای دابنێن کە منداڵەکەیان کوژراوە و چیتر بەدواداچوون بۆ چارەنووسی نەکەن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پەکەکە ڕایگەیاند لە بەرواری 28ی دێسەمبەری 2016 ڕێکەوت لەگەڵ چوارشەمە هەشتی بەفرانباری 1395، لەئانجامی هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی پاراستنی میدیا سێ ئەندامیان کوژراون.

یەکیان ئێرانییە بەم شووناسەی خوارەوە.

ناو و پاش ناو: ڕامین زەندپوور

نازناو: مەزدەک کوردستان

شوێنی لەدایکبوون: سنە

ناوی دایک و باوک:  شاناز و سدێق

گواستنەوەی تەرمی ڕامین لە شنگال بۆ ڕانیە و لەوێیەوە بۆ قەندیل و سەنگەسەر بووە هۆی تووڕەیی ماڵباتی ڕامین چوونکە ماڵبات و خزم و کەسوو کاریان لە کەرکووک بوون و دەیانویست لەوێ بینێژن، بەڵام ئەندامانی پەژاک نە تەنیا ڕێگایان بەمە نەدا، تەنانەت ڕێگایان نەدا کەسوکاری لە ڕێوڕەسمەکەد بەشدار بن و تەنیا دایک و باوکی بەشدار بوون.

ئەم هەڵسووکەوتەی پەژاک بووە هۆی گرژی و ئاڵۆزی جەستەیی لەنێوان ماڵباتی ڕامین و پەژاک.

رامین به دلیل نبود شغل در سنندج به عراق رفت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک