دوژمنی تێرۆریستە کوردەکان لەگەڵ ئیسلام

  • ۲ ساڵ پێش

گرووپە جیاخوازە کوردیەکان هەرچەند باڵی جیاوازیان هەیە و بە چڕی دوژمنی یەکترن بەڵام لەبارەی بابەتێکەوە هاوڕان و ئەوەش بەکرێگیراویە بۆ ڕاۆژی و ڕۆژئاو پەرەستییە.

توانەوەی جیایی خوازەکان لە بەرنامەی دوژمنانی ئیسلام لەم ساڵانەی دوایدا، ڕایانی کێشاوە بۆ دوژمنی لەگەڵ ئیسلام و موسڵمانان.

لەڕابردوودا دوژمنی ناسیۆنالیزمی کوردی لەگەڵ ئیسلام ئاشكرا نەبوو بەڵام لەم ساڵانەدا دەمکیان لەبەردەم داکەوتووە و بەڕاشکاوانە بێ ڕێزی بە پیروزیەکانی ئیسلام و موسڵمانان دەکەن.

ناکۆکی دیکەی گرووپە نەژادپەرەستەکان لەوەدایە کە ئیسلام وەک ئائینێکی دواکەوتوو دەناسێنن و خۆیان لیبراڵ و سکۆلار دەناسێنن بەڵام لەلایەکی دیکە بانگەش و خۆش خزمەتی بۆ خرستیانی و جوو دەکەن.

بابەتی دژە خێل پەرەستی جاش لەگەڵ ئیسلام پێرستی دوور و درێژی هەیە بەڵام من چەند نموونەی بۆتان باس دەکەم.

یەکەم: کۆمەڵە و پەکەکە

ئەم دوو گرووپە کە دوو کۆڵەکەی سەرەکی گەورەی ناسیۆنالیزمی کوردین، ڕووڕاسترن لە ڕەوتەکانی دیکەی کوردی و هەر لەسەرەتاوە بە ڕاشکاوانە دژایەتیان لەگەڵ ئیسلام دەربڕیوە. بەرنامە دژ ئائینییەکانیان بەشێکە لە پلتفۆرم و پەیڕەوی ناوخۆی ئەم گرووپانە و کەس نییە کە ئاگای لە ڕوخسار و ڕەهەندی دژە ئائینزایی ئەمانە نەبێت. ناکۆکی ئەم ڕەوتانە لەەدا خۆی دەردەخات کە سکۆلاریزم و دژە ئائین بوونی ئەم گرووپانە بەس بەستراوەتە بە ئیسلامەوە و هەرگیز ناوێرن باسی ئائینەکانی دیکە بکەن. لەوکاتەوە کە سەرکردەکانی ئەم گرووپانە ڕۆشتوون بۆ ئەورووپا و ئەمریکا و هاتۆچوو دەکەن و ژیانیان تەرخان کراوە بۆ پاڵپشتی دەزگا هەواڵگریەکانی ڕۆژئاوایی، هیچ کات لەدژی خرستیان و جوو بانگەشەیان ناکەن.

لەکوردستانی سوریا کە خۆسەری پەکەکە لە ژێر چاودێری ئەمریکادایە، ڕێوڕەسمی کەمینەی خرستیانی بە پێچەوانی زۆربنەی موسڵمان بە ڕێز و ئازادی تەواوەوە بەڕێوە دەچێت و ڕێگا بۆ بانگەشەی شاندەکانی خرستیانی ئەمریکایی  ئامادەیە.

 

سەرکردەی کۆمەڵەش لە کوردستان باسی پەراوێز خستنی ئائیزا دەکەن، لە ئەمریکا لە کۆڕی خرستیانە توندئاژوەکاندا بەشداری دەکات و هەوڵ دەدات پاڵپشتی کەسایەتی و ڕامیارڤانە خرستیانەکان وەربگرێت.

دووەم: بارزانی و گرووپی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

لە هەرێمی کوردستانی ئێران بە ناوی ڕێزگرتن لە ئائینەکانەوە هەڕۆژ بەرنامەیەکی دژە ئیسلام بەڕێوە دەچێت. هەرچەند 98 لەسەدی خەڵکی کوردستان موسڵمانن و خەڵک پابەندی دروشم و بەرنامە ئائینزاییەکانن بەڵام دەسەڵاتی ماڵباتی بارزانی بۆ خۆش خزمەتی بە ئەمریکا قەت هەنگاو و هەوڵێکی کەم بۆ دژایەتی لەگەڵ ئیسلام نانێت و نادات.

ساڵی پار لە لووتکەی کۆڕۆنا دا ماڵباتی بارزانی لەڕێگای بانگهێشتی پاپ فرانسیس بەمەبەستی سەردان کردنی کوردستان، کۆڕێکی دەیان هەزار کەسی لە خرستیانەکانی بەڕێوە برد و ڕێگای بۆ کەوتنە ناوەوەی بانگەشەی سەدان شاندی ئائیزای خرستیانی بۆ هەرێم کردەوە. لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی خرستیانی دا بە هۆی پێشلکاری و چەواشە و لەلاڕێدانی ڕەگەزی قەشەکان و دژایەتی لەگەڵ زانست، کەس گوێیان لێ ناگرێت و ئەم بڕوایە بەس سنووردارە بە گرتووخانەی ڤاتیکانەوە. بەلام سەرکردەکانی گرووپی بارزانی وەک ڕزگارکەر و پەیامهێنەر پێشوازیان لە پاپ کرد. خواردنەوەی ئەلکۆی و پرتووکی بانگەشی خرستیانی لەو کاڵانەن کە ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستانەوە دەنێردرێن بۆ ناو ئێران و هەندێک جار هەواڵی دۆزرانەوەی ئەم جۆرە شتانە لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە بڵاو دەکرێتەوە. ئەم دوایانەش بەرنامەی دژە ئیسلامی لە قوتابخانەکان بۆتە هۆی پەرەسەندنی ناڕزایەتی خەڵک لەم ناوچانە.

بەرنامە تەلەڤزیۆنیەکان و چاندیەکانی بزاڤی دەسەڵات لە کوردستان بە تەواوەتی پێداگرە و سوورە لەسەر کەم ڕەنگ کردن و بێ بایەخ کردنی نرخەکانی ئیسلام.

سێیەم: دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

گرووپی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵانی پێشوو کە لەکوردستان چالاک بوو بۆ هەڵخەڵەتاندن و ڕاکێشانی گەنجان نەتەنیا ئاشكرا دژایەتی ئیسلامی نەدەکر بەڵکوو هەوڵی دەدا ڕوخسارێکی ئیسلامی نمایش بکات.

لەگەڵ هەڵاتنی ئەندامانی ئەم گرووپە بۆ هەرێمی کوردستان، وردە وردە ناوەڕۆکی ڕاستەقینەیان ئاشكرا بوو و ئەوڕۆکی جنێو داین بە ئیسلام و موسڵمانەکان بەشێکە لە بەرنامە و بانگەشەیان.

دوای بێ ڕێزی کردنی ناسری ڕەزازی بە ئیسلام، ئەم گروپە پاڵپشتی لەم گۆرانیبێژە پیسەوە کرد و بێ ڕێزی کردن بە پیاو ئائینییەکانی بە ڕەوا زانی.

ڕۆژێک نییە کە کەناڵەکانی هەواڵی ئەم گرووپە بێ ڕێزی بە بیروبۆچوونی موسڵمانان نەکەن و بۆ خوێڕیگەری و خواردنەوە و لادانی باڵاپۆش زەمینە دروست نەکەن.

لەچاو نەژادپەرستانی جیایی خواز، ڕۆژئاواییەکان بە تایبەت ئەمریکا لە سەرووی ئەم سێ سووچەدان و خۆشیان خوارتر لەوان دەزانن و لە خوارووی سێ سووچەکەدا موسڵمان و ئەفریقی و چینی و ڕووسی و … هەن. بۆ لەخۆ گەورەتر هەستی خزمەت کردن و خۆفرۆشیان هەیە و بۆ خوارەوەیان هەست بە خۆ زل بینی دەکەن.

لەنێو نەژادپەرەستان دا هەستی بچووک خستنەوە بە شێوەی حەزکردن لە ڕۆژئاو بوون سەری هەڵداوە واتە هەرکەس لاسایی ڕۆژئاواییەکان بکات ئەوە باشتر دەبیندرێت و هەرکەس وا نەکات ئەوە بە بچووک دەبیندرێت.

دلیل دشمنی گروهک‌های تروریستی کُردی با اسلام

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک