سکاڵا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە ئێراق

  • ۷ مانگ پێش

هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا کە دەگوترێ نەخۆشخانەیەکی کردووتە ئامانج و هەشت کەسی کوشتووە، بابەتی سکاڵا فەرمییە لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەمە یەکەمین جار نییە کە لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکان لەدژی خەڵکی ئیزدی هەواڵ بڵاو دەبێتەوە. ئەم هێرشە لە 17ی تەباخی 2021 ناوەندێکی پزشکی بەناوی سەکینەی لە شنگال کردە ئامانج کە 20 برینداری لێکەوەتەوە و چوار کەس لە کەسوکاری بریندار و کوژراوەکان دەڵێن کە هەروەک لە مادەی 6ی جاڕنامەی نێودەوڵەتی مافی سڤیل و ڕامیاری دا گەرەنتی کراوە، تورکیا مافی ژیانیان ئەوانەی پێشلکردووە. جگە لەمە، دەڵێن کە تورکیا لەبارەی کوشتنی خەڵکی سڤیل بەدواداچوونی نەکردووە و ڕێگا چارەیەکی گونجاوی بۆ قوربانییەکان نەخستۆتە ڕوو. ئەم سکاڵا کۆتایی هەفتەی ڕابردوو کرا و ئامادە کردنەکەی دوو ساڵی خایان. تورکیا لەم هێرشەدا هەوڵی دا بوو پەکەکە کۆنترۆڵ بکات و هەروەها یەبەشە بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی، بەرخۆدانی شنگال باس لەوە دەکەن کە تورکیا پەکەکەی کردووتە بیانوو و ئەمە هیچ پەیوەندی بە بابەتەکەوە نییە.

لەم لێداوانی نەتەوە یەکگرتووەکان دا هاتووە کە ئەم نەخۆشخانە لە نێزیکی بنکەیەکی یەبەشەدا بووە بەڵام هیچ یەکیەکی چەکداری سەربەخۆ لەم ناوەندە کە سڤیلە بوونی نەبووە. دەڵێن هەر هەشت کەسە کوژراوەکە فەرمانبەر نەخۆشخانەکە بوون. لەساڵی 2017ەوە نێزیکی 80 ئیزدی بوونەتە قوربانی کە تورکیا لەژێر ناوی هێرش بۆ سەر پەکەکە ئەنجامی داون. دەگوترێت کە سەکینە نەخۆشخانەیەکی سڤیلە و 10 قەرەوێڵەی تێدایە و نێزیکی 20 رزیدێنتی هەبوو کە لەلایەن ئەنجوومی شنگالەوە بەڕێوە دەچوو. یەکێک لەسكاڵا کەران کە فەرمانبەری نەخۆشخانەکە بوو لەم سكاڵایەدا بەناوی سی یەک ناسراوە کە ڕاپۆرتێکی لەبارەی هێرشی ئەو کاتەوە بڵاو کردووتەوە و وتوویە کە دەرئەنجامە دەروونی و جەستەیەکانی چاک نەبوونەتەوە. شاهێتی سێیەم کە یەکێک لە کەسوکاری قوربانیانە وتی کە هیچ ئەندامێکی پەکەکە لەوێ نەبووە. لە 18ی ئاگۆستی 2021 وەزارەتی بەرگری تورکیا وتی کە 10 تێررۆیستی پەکەکەی لە هێرشێکی ئاسمانی دا کوشتووە. لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە هێرشی ئاسمانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە شنگال کردە ئامانج کە فەرماندەیەکی یەبەشەی تێدا کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەم سکاڵا لەلایەن چوار نوێنەری ئیزدیەوە، ئێن جی ئۆیەکی مافی مرۆڤ، و ژنان بۆ دادوەری، ڕێکخراوی نادەوڵەتی ئیزدی جێگیر لە ئەڵمانیا کە لەلایەن پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە بەریتانیا پاڵپشتی دەکرێت. عارف ‌ئابراهام، یەکێک لە سكاڵا کەران وتی: “ئەم دۆسیە زۆر گرنگە و سێمبۆلێکە کە پێشلکاری مافی سەرەکی هاوڵاتیانی ئیزدەی لەلایەن تورکیاوە پیشان دەدات. هیچ بیانویەکی یاسایی بۆ هێرش کردن سەر ئەم نەخۆشخانە بوونی نییە کە سێ هێرشی یەک لەدوای یەک لەماوەی سی خولەک دا ئەنجام دراوە و بووتە هۆی کوژرانی هەشت کەسی سڤیل و بریندار بوونی زیاتر لە بیست کەسی دیکە”.

تورکیا دەڵێت کە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئارمانج گرتنی هاوڵاتیانی ناتورک لە دەرەوەی شوێنی دەسەڵاتی بە بیانووی ئامانج گرتنی تێرۆریستان کەڵکی وەرگرتووە. کۆمیتەی مافی مرۆڤ تەنیا دەزگایەکە کە لەوڵامی تورکیا زیانە واتادارەکانی لەسەر قوربانیان بە ڕوانگەیەکی ڕاستەقینەوە خستۆتە ڕوو.

دۆکتۆر لەیلان فومەن بەڕێوەبەری ژنان بۆ دادوەری وتی: “دوای سەورکەوتن بە سەر داعش دا لە شنگال، هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا گەورەترین مەترسی ئاسایشی لەگەڵ هەبووە. ئیزدیەکان لەوەی کە هێرشی تورکیا بۆ سەر نەخۆشخانەکەی ڕانەگرتووە، واق ماون”.

ناوبراو وتی کە ئەم دۆسیە دەرفەتێکە بۆ پیشان دانی ئەم پرسە کە ئاسایشی ئیزدیەکان خەمی نەتەوە یەکگرتووەکانە. درێژەدان بە ناکۆکی ئاسایشی، گەڕانەوەی ئیزدیەکان کە دوورخراونەتەوە دوای کۆمەڵکوژیکرانیان لە ساڵی 2014ی، هێور کردووتەوە. لە شنگال و کەمپی ئاوارەکان لە باکووری ئێراق، دەیان هەزار ئیزدی ئاوارە نەبوونی دەسەڵاتێکی بەهێز وەک هۆکاری نەبوونی متمانە لەمەڕ گەڕانەوەیان و خزمەتگوزاریە گشتییەکان دەزانن. ڕەوتی سکاڵا لەدژی دەوڵەتێک بە شێوازی نووسراوەیە و ئەمە دەتوانێت دەوڵەتی بەرانبەر ناچار بکات تا قەرەبوو بکاتەوە و گارەنتی بدات لەبارەی ئەوەی کە ئەم کردەوە دووپات نەکرێتەوە. بەریتانیا داوای لە تورکیا و کوردانی ئێراق کردووە تا ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن بەڵام ڕاستەوخۆ هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیای ئیدانە نەکردووە.

[i].https://www.theguardian.com/world/2023/jul/31/un-formal-complaint-turkish-airstrikes-civilian-hospital-iraq

شکایت به سازمان ملل در مورد حملات هوایی ترکیه به بیمارستانی در عراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک