ئەندامی پێشووی گرووپی چەکداری پاک: هەموو بەڵێنەکانی گرووپە چەکداریەکان درۆن

  • ۷ مانگ پێش

پاک، گرووپێک پڕ لە ئاڵۆزی.

بە پێی ڕاپۆرتی چاودێر، یەکێک لە گرنگترین هۆکاری فریوخواردنی گەنجان و لاوانی کوردی ئێرانی و تەڤلی بوونیان بە گرووپە چەکدار و شەڕخوازەکان و گیرخواردن لە پێکهاتەی مافیایی ئەم گرووپانەدا، کێشەی داراییە. لەڕاستی دا، حەڵقەی “نەبوونی ئاسایش و پەرەسەندووی کوردستان، کێشەی دارایی و نەبوونی ئیش و کاری گونجا و لە ئەنجام دا هەڵخەڵەتانی گەنجان و ئەندامێتیان لەم گرووپانەدا” چەند دەیەیە کە بۆتە هۆی ئەوەی تا ژمارەیەک زۆر لە هاوڵاتیانی ئێڕانی، فریوی ئەم گرووپانە بخۆن و لەگەڵ تەڤلی بوونیان، یاری بە داهاتوو و چارەنووس و پێشکەوتنی ئیش و خوێندنیان بکەن و گەریش زیندوو مان، کێشەیەکی زۆر تاقی بکەنەوە. یەکێک لەم گرووپە چەکدارە شەڕخوازانە، گرووپی پاکە کە نەتەنیا  دان بە کردەوە تێرۆریستییەکانی دا دەنێ، بەڵکوو سەرکردەکانی منداڵان دەکەن بە پاسەوانی خۆیان. ئەم کردارانە و بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز لەکاتێکدایە کە کنوانسیۆن و ڕێساکانی نێودەوڵەتی بە ڕاشکاوانە ئەم کردەوانەی وەک تاوان ناودێڕ کردووە.

چاودێر لە بانە سەردانی یەکێک لە ئەندامانی پێشووی کردووە. ئەم کەسە ناوی پ. مۆحەمەدی لەدایکبووی 1380یە لەکاتی هەڵخەڵەتاندنی بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەندامی ئەم گرووپە بووە. ئەم هاوڵاتییە ئێرانییە، هۆکاری تەڤلی بوونی کێشەی دارایی و ماڵباتی ناودێڕ کردووە و جەختی کردووتەوە کە :”بەدوای ئەوە بووم کە ژیانێکی ئارامم بێت . لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ناسیانم و بەڵێنی زۆریان پێ دام و وتیان گەر تەڤلی بی ئەوە مانگانە مووچەت پێ دەدەن و تەنانەت دەتوانم ئیش بکەم و پارە کۆ بکەمەوە تا بتوانم یارمەتی ماڵباتم بدەم”.

دەستپێکردنی بەڵێنە درۆەکان

مۆحەمەدی بە پەیامنێر چاودێری وت: “دروەکانیان کاتێک دەستی پێکرد کە گەیشتمە بنکەکەیان. هیچ دەنگ و باسێک لە بەڵێنیە داریی و ژیانی ئاسوودە نەبوو و بەس وەک کرێکار بۆ ماوەیەکی زۆر ئیشمان دەکرد. گەلەک ڕاهێنانی دژواری ڕۆژانەیان بەناوی وەرزش ئەنجام دەدا کە قەت بەکەڵک نەدەهاتن. بە جێگەی ئەوەی کە ڕۆژێک وەرزشێکی بەکەڵک بکەین ڕاهێنانێکیان پێ دەکردین کە هەموو ئێسکەکانمان ورد دەبوو”.

لەدرێژەدا وتی: “ئارمانج لەم ڕاهێنانانە بەس ماندوو کردن بوو. ئارمانجێکی دیکەی لەپشتەوە نەبوو و فیلمیان لەمەش دەگرت. ئارمانجیان لە تۆمارکردن بەس نمایش بوو. ئارمانجی پاک، نمایشی هێز و توانای بۆش و درۆین و دروست کردنەی وەهم و خەیاڵ لەنێو ئێمەدا بوو و دەیەویست بەم درۆانە ئێمە وەک مرۆڤی توانا تێکۆشەر پیشان بدات لەکاتێک دا بەس ماندوو دەبووین و قەت بۆ شەڕ نەدەڕۆشتین. زۆرێک لە گەنجان وەک من هەڵخەڵتابوون و بەدوای ئیش و داهات دا بوون. پاک، ئەم وێنانەی بۆ نمایشی هێز دەویست و خودی سەرکردەکانی ئەم گرووپەشە دەیانزانی کە توانایەکی ڕاستەقینەیان نییە. ئەم ڕاهێنانانە بەس بۆ ماندوو کردنی ئێمە بوون. ئێمە دوای فیلمەکە، لەبەر ئازار و ئێش پێچمان لەخۆ دەدا. دوای ئەم ڕاهێنانانە پۆلی مانیفستی گرووپ، شەڕی دەروونی، تیوری، پەروەردە بە زمانی کوردی و… هەبوو و لەکۆتایدا قاپێکی فاسۆلی یا نۆک یا بڕۆێشیان دەداینێ و هەموو خۆراکیشمان هەر ئەمە بوو”.

هەڵاواردن لەپێکهاتەی پاک دا

پاک، گرووپێکە پڕ لە ناکۆکی. بۆ خۆی دەڵێت کە ئازادی و مافی کوردانی دەوێت، بەڵام لە پێکهاتەکەیدا هەڵاواردنی نەتەوەیی لەسەر بنەمای شار بوونی هەیە. لک لەوەی کە خەڵکی هەرشارێک لە دەستەیەک دا بوون، زۆر ئازارم دەبینی. بۆ نموونە لەنێوان کەسانێک کە لە بەشی سۆران بوون، هۆرام یا کەلهۆر وەک تیم ڕێکدەخران و جیاوازیان لەنێوان هەبوو. ئەمە دەبووە هۆی کێشە و شەڕ. واتە پێکهاتەی گرووپێک کە لەسەر بنەمیا خێڵایەتی، نەژاد، زمان و… بوو هۆکاری هەڵاواردن بوون. گرووپێک کە ئەندامی زۆریشی نەبوو، بەڵام هەر ئەو ژمارە کەمە سەرقاڵی شەڕی خێڵایەتی بوون و ناکۆکی زۆر لەنێوانیان دا هەبوو.

هەندێک جار کە چەند کەسێک حەزیان لێک نەدەکرد بە درۆ و بۆختان وایان دەکرد کە فەرماندەکان لێیان بدەن یا لەگرتووخانەیان بکەن. من نێزیکی چوار ساڵ ئەم مەرجە دژوارەم هەڵگرد. هەڵبەت لەڕۆژی یەکەمەوە پێیانم وت کە ڕێگا بدەن بگەڕێمەوە بۆ ئێران بەڵام ڕێگەیان نەدا. پاشگەز بووم بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو.

سات ژماردن بۆ هەڵاتن

لەدرێژەدا وتی: “ماندوو ببووم. چاوەڕێ بووم کاتی خۆی بگات. کاتی بوونی سێ ساڵە لە پاک دا گەیشت تا لەو گرتووخانەیە ڕزگارم بێت. دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ و تەواوبوونی گرێبەستێک کە لەگەڵ ئەو گرووپە هەمبوو گەیشت و دەمتوانی داببڕم بەڵام دووبارە بە بیانووی جیا جیا ڕایانگرتم. ئەم بیانووانە بووە هۆی ئەوەی کە بەجێگای سێ ساڵ، چوار ساڵ لەوێ بم. واتە نە تەنیا مافێکم نەبوو، بگرە یەک ساڵ زیاتر دیلی ئەم هزرە گەمژانە بووم. چوار ساڵ لە تەمەن و گەنیم لەوێ لەناو چوو. بە جێگای خوێندن و ئیش کردن و بوون لە پاڵ ماڵبات، لەتەنیشت گرووپێکی چەکدار کەبەس بیریان لەخۆیان دەکردەوە، دەژیام و هیچ فێر نەبووم.

لەئەنجامدا، شەوێک کە زۆر تەنگاو ببوم دەستم کرد بە هاوار و قێڕە و لەخۆم دەدا بۆیە دوای هەفتەیەک لەو کەمپە دەرچووم ئەوەش دوای چوار ساڵ و خێرا خۆم گەیاندە کنسولگەری ئێران، لەوێ گەڕاندیانمەوە بۆ ئێران. ئێستاش لەگەڵ باوکم خەریکی جووتیاریم و هیواردارم ئەم ئیشەم خێراتر کۆتایی بێت تا بتوانم دووبارە بگەڕێمەوە قوتابخانە و دیپلۆمەکەم وەربگرم. گەر پاک نەبا، ئێستا دیپلۆمیشم گرتبوو و ئیش و کارێکیشم دەست پێکردبوو. بەڵام لەنێو پاک دا بەس چەک و تیوری فێر بووم. ئێستا لە مەزرا نە تیوری گەمژانەی پاک بەکەڵک دێت و نە چەکەکەیان. چوار ساڵ بێ بەش بووم لە پارە و ژیانی ئاسوودو و بینینی باوک و دایک و…

ئەم بەڵێنانەی پاک و ئەوانەی وەک ئەوان، بەس ژیان لەناو دەبەن و من بەختەوەر بووم کە توانیم زیندوو بگەڕێمەوە بۆ ئێران.

عضو سابق گروه مسلح پاک: تمام وعده‌های گروه‌های مسلح دروغ است

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک