یونس ڕۆستەمی بیست ساڵە کە ون بووە

  • ۱ ساڵ پێش

تەنانەت کاتێک کە منداڵ بوو لە ترسی ئەوەی کە ئەو ژنە شتێکی لێ بکات باوکی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دەیخەواند.

یونس کۆڕێکی زۆر ئارام بوو هیچ کات ڕێزی باوکی نەدەشکاند. بەڵام بەداخەوە کێشەی لەگەڵ زردایکی دا هەبوو و ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە ماڵەوە بە جێ بهێڵێت. هەڵبەت مافی خۆشی بوو. ژنەکەی باوکی هەڵسووکەوتی خراپی لەگەڵ دەکرد.

هەرجۆرێک بوو گەورە بوو و ڕۆشتە سەربازی. کاتێک کە گەڕیەوە دژایەتییەکانی زڕدایکی لەماڵەوە دەستیان پێکردەوە و بۆیە یونس بە باوکی وتی من حەز ناکەم ڕێزت لەژێر پێ دانێم بۆیە لەم ماڵە دەڕۆم.

هەر واش بوو و بە جارێک ون بوو. باوکی هەرشوێن بەدوایدا گەڕا و وێنەکەی پیشانی هەرکەس دەدا بەڵام هیچی دەس نەکەوت. لە لۆتایدا وێڕای ئەوەی کە قەت بڕوای نەدەکرد یونس توڤلی پارتێک بێت و زۆر دووریش بوو بەڵام وەک کۆتا بەختی سەردانی ئێراقی کرد تا لەوێ بیدۆزێتەوە.

ڕۆشتە بنکەی کۆمەڵە و دێمۆکرات و وێنەکەی پیشان دا بەڵام وتیان لەوێ نییە بۆیە ڕۆشت بۆ بنکەی پەکەکە لە قەندیل و بە پێچەوانەی ئەو دوو پارتە هیچ وڵامێکیان نەدایەوە.

یەکێک لە کردارە جێگیرەکای گرووپە ملیشیاکانی وەک پەکەکە و پەژاک ئەمەیە کە دوای چەند ساڵ لەکوژرانی منداڵان، ماڵەوە ئاگادار دەکەنەوە کە منداڵەکەیان کوژراوە و زۆر جار شوێنی ناشتنەکەشی پیشان نادەن.

بە پێی قسەی زۆربەی ماڵىاتەکان، پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەگەڵ میدیاکان لەبارەی منداڵەکانیانەوە قسە نەکەن تا لەوانەیە بتوانن لەسێبەری بێدەنگی میدیایی درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

لەوانەیە هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و لاوان و منداڵانی کورد و چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ مەبەست و ئارمانجی تاکەکەسی سەرکردەکانی گرووپە ملیشیاکان وەک پەژاک و پەکەکە، تەنیا دەسکەوت و خەڵاتی ئەوانەی بێت کە باسی پارێزوانی لە مافی کوردان دەکان.

بە پێێ بەدوداچوونەکانی باوکی، بۆ خۆی دەیزانی کە تەڤلی پەکەکە بووە بەڵام بۆ وڵامیان نەدایەوە؟ نە وتیان زیندووە نە مردوو.

ئەم باوکە زۆر دژوار ئەم منداڵەی گەورە کرد و ئێشتا بیست ساڵە کە ئاگاداری کۆڕەکەی نییە.

باوکی یونس داوا لە هەموو ڕێکخراو و خەڵک و هەرکەسێک کە ئاگاداری شوێنی کۆڕەکەی دەکات تا یاریدەری بن.

بۆ پەکەکە و پەژاک باوکێک لە بینینی کوڕەکەی بێ بەش دەکن؟ بۆ دوای بیست ساڵ هێشتاش وڵامی نادەنەوە؟

یونس رستمی بیست‌سال است که ناپدید شده است

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک