هەڵاتنی ئەندام و لەت بوونی ڕیزدی پەکەکە

  • ۲ ساڵ پێش

ڕەوتی هەلاتنی ئەندامانی پەکەکە و خۆ ڕادەست کردنیان کە ناوەڕۆکی تێرۆریستی پەکەکەیان ناسیوە، درێژیە هەیە و لەم ڕۆژانەدا پەکەکە چوارئەندامی دیکەی خۆی لەدەست دا و خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی تورکیا کردەوە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەڕێگای بەیانێکەوە ڕایگەیاند کە 4 ئەندامی چەکداری پەکەکە لە ئەنجامی  هەوڵەکانی ڕازیکردن، خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کردەوە.

لەم بەیانەدا بە ئاماژە بە لەت بوونی ڕیزەکانی پەکەکە چ لەناوخۆی تورکیا و چ لە دەرەوە دراوە و تێدا هاتووە کە ئەم چوار ئەندامە لەساڵانی 2013 بۆ 2015 تەڤلی بوون و لە تورکیا و باکووری سوریا و هەرێمی کوردستان چالاکی چەکداریان هەبووە.

بەمجۆرە ژمارەی ئەندامە تورکیەکانی پەکەکە کە خۆیان ڕادەست کردووتەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتە 50 کەس.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پەکەکە هیچ لێدوانێک لەبارەی خۆڕادەستکردنەوەی ئەندامانی بۆ تورکیا نادات و بێدەنگی هەڵبژاردووە.

شایانی باسە کە دابڕان لە ڕیزەکانی پەکەکە لە وێژەوانی ئەم گرووپەدا یەکێکە لە تاوانە گەورەکان و خیانەتە و سزای لەدیدی پەکەکەوە، کوشتنە.

 

فرار عناصر و انشقاق در صفوف پ.ک.ک شدت گرفته است

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک