پەژاک تەنیا کۆڵەکەی سەردەمی پیریمی ڕفاند

  • ۲ ساڵ پێش

گەنجانی کوردی ئێرانی زۆرێکیان لە شەڕ لەگەڵ سوپای تورکیا لە باکووری ئێراق و باکووری سوریا لە ڕیزی پەکەکە کوژراون کە زۆربەیان دوای چەند ساڵ تێپەڕبوون بەسەر کوژرانیان ڕاگەیەندراون.

چاودێر وەک دەزگایەکی ئین جی ئۆ کە لێکدانەوە بۆ زیانەکانی پەکەکە و پەژاک دەکات، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە گوێ لە قسەی خەڵک و قوربانیان گرتووە لەوانە ماڵباتی دابڕاون، زیان بەرکەوتووەکان و ….

بەپێی بەڵگەی بەردەست و بە قسەی زۆرێک لە ماڵباتەکان کە منداڵەکانیان لە ڕێزی پەکەکە وپەژاکدان دەرکەوتووە کە زۆربەی ئاندامانی پەکەکە و پەژاک لە تەمەنی منداڵیدا ڕفێندراو و بە زۆر تەڤلی کراون.

هەروەها بە دڵنیایەوە دەکرێت بگوترێت %98 ئەندامانی پەکەکە و پەژاک ئەو کەسانەن کە شوێنی ژیانیان لە سەر سنوور و گوندە دوورەکانە کە ڕفێندراون یا هەڕەشەیان لێکراوە و بە زۆر تەڤلی کراون و یا هەندێکیان کەسانی خوێندەوارن کە بە پێی هەستە درۆزنەکان تەڤلی ئەم گرووپە دەبن و لە ئەنجام دا ناوەڕۆکی ڕەشی ئەم گرووپانە دەزانن و هەندێک جار خۆیان ڕزگار دەکەن و هەندێک جار لەلایەن فەرماندەکانیانەوە بۆ ئەوەی هەڵنەێن دەنێردرێن بۆ تورکیا تا لەوێ بکوژرێن.

زۆربەی زۆری ماڵباتە کوردەکان پێیان وایە کە پەکەکە و پەژاک و باڵەکانی کەرەستە و ئامێرن لەدەست وڵاتانی ڕۆژئاوایی و هیچ ئارمانجێکیان نییە و کەڵکی خراپ وەردەگرن لە دروشمی کورد و کوردستان بۆ ئەوەی کە بە ئارمانجە پیسەکانیان بگەن.

چاودێڕ لە دیمانە لەگەڵ باوکی پوریا قادری (لەدایکبووی 1375ی مەریوان)دا ئەنجام داوە ئەمە دەقەکەی:

پوریا کۆڕێک بوو کە ئەوەندە حەزی لە خوێندن بوو کە ڕۆشتە زانکۆ بەڵام بەداخەوە لەڕێگای یەکێک لەهاوڕێیەکانی بە ناوی ئارمان سۆهرابی لەخشتە برا و ماڵی بە جێ هێشت.

نێزیکی حەوت ساڵە کە هیچ هەواڵێکمان لێی نییە، پێم وابێت ئەندامی پەژاکە و من و خێزانەکەم لە هەموو ماڵباتەکانی دیکە کە بەدوای منداڵەکانیان دا ڕۆشتن دەناسن؛ لە 7 ساڵی پێشەوە هەرساڵ جارێک دوو جار دەڕۆینە تا هەواڵێکی لێوەرگرین بەڵام قەت گوێمان نادەن و یەک چرکەش ناهێڵن کە بیبینین.

داین جار زستانی ڕابردوو بوو کە ڕۆشتین بۆ بنکەیان بەڵام وەک هەمیشە بێ ڕێزیان لێکردین جار ئێمە چمان دەوێت؟ بەس چرکەیەک کۆڕەکەمان ببینین. هەر ئەو هاوڕێیەی کە فریوی دا بوو خۆی دوای دوو ساڵ هەڵات. کاتێک کە قسەی دەکرد دەرکەوت کە خۆی ماوەیەک لەوە پێش پەیوەندی هەبووە  و تەنانەت بۆ خۆشی لەخشتە براوە و بە پێی بەڵێنەکان کە پێیان دابوو هەم ئەو و هەمیش کۆڕەکەی منیان فریو دابوو بەڵام کەتێک کە زانیبووی چی بەسەر دێت هەڵاتبوو بەڵام وتی کە ئاگای لە پوریا نییە چوونکە لەگەڵ گەیشتنیان بۆ ئەوێ لێکیان دابڕیون.

پۆریا گۆچانی دەستم بو کۆڕێک کە هەستم دەکرد لە سەردەمی پیری دا دەتوانم پاڵی پێوە دەم بەڵام بردیان و پشتیان شکاندم.
ئێستا لە سەردەمی پیری دا ناچارم کرێکاری بکەم کێ وڵامدەرەوەیە؟ بۆ کۆڕەکەمیان بەند کردووە؟ بۆ لەماڵباتەکەمیان ستاند؟

پژاک تنها تکیه گاه دوران پیری ام را ربود

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک