تورکیا داوا لە ناتۆ دەکات کۆتایی بە هاوکاری کردنی پەکەکە بێنێن

  • ۷ مانگ پێش

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسی ساڵانەی باڵوێزەکان لە ئەنکەرە ڕخنەی لە هاوکاری ناتۆ و پەکەکە گرت.

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاسۆی ئابووی و ڕامیاری دەرەکی خۆی بۆ یەکەمین جار لەسەردەمی وەرگرتنی پۆستەکای لە 7ی تەبخەوە ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا چەندین وڵاتی ناتۆ دەبێت کۆتایی بە هاوکاریەکانیان لەگەڵ پەکەکە بێنن بۆیە بەڵێنی دا کە توانایەکانی سوپا لەمبارەوە بەهێز بکات و هاوکاری سەربازی لەمەڕ هەوڵ بۆ بەهێزکردنی ئابووری ئەنکەرە پەرە پێبدات.

دیپلۆماتی پلەبەرزی تورکیا لەم کۆنفرانسەدا وتی: “ئێمە چاوەڕوانین تا ناتۆ لەمەڕ هەڵسووکەوتی هەریەکە لە ئەندامانی خۆی سەرنج بخاتە سەر نیگەرانیەکان و هەڕەشە ئاسایشییەکان”. فیدان وتی: وڵاتانی ناتۆ دەبێت کۆتایی بە هاوکاریە شاراوەکانیان لەگەڵ ملیشیا کوردە چالاکەکان لە سوریا و ئێڕاق بێنن و سەرنج بدەن کە ئەم گرووپانە هەڕەشەن بۆ ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا. ئەم قسانە دوای وەرگیرانی سوید لە ناتۆ دا بوو. ئەنکەرە پێشتر دوای لە سوید کردبوو کە بۆ ئەوەی تەڤلی ناتۆ بێت دەبێت هاوکاریەکان و پەناداین بە ئەندامانی پەکەکە و باڵە سوریەکەی کۆتایی پێ بێنێت.

تورکیا پەکەکە وەک ڕێکخستنێکی تێرۆریستی دەناسێنێت و ئەوانە وەک بەرپرسیاری کۆشتنی خەڵکی سڤیل لە چەندین دەیەی تێکۆشانی چەکداری دا دەزانێت کە لەوانە کوژانی شەش خەڵکی ئاسایی لە بۆمب دانانی نۆڤەمبەری 2022 لە ئەستەنبۆل دەزانێت. هەروەها جەختی کردەوە کە تورکیا بەدوای دابین کردنی بەرژەوەندی سوریایە و بەڵینی دا کە ” هەموو هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی کە سوریا بەهەشتی گرووپە تێرۆریستیەکان نەبێت” وێڕای پێکدادانەکانی تورکیا لەگەڵ پەکەکە لە سوریا، فیدان ئامادەبوونی ئەنکەرەی لەمەڕ هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی دەمیشق و هەروەها وڵاتانی دیکە کە پەیوەندیەکی باشیان لەگەڵ ئەنکەرە نەبووە، لەوانە ئەرمەنیا و یۆنان، دەربڕی. ئەم قسانە لەکاتێکدایە کە تورکیا هێشتا بە بیانووی بوونی پەکەکە لە سوریا و ئێراق، بەکردار ئەم دوو وڵاتەی داگیر کردووە و هەر ئەم چەند ڕۆژەی پێش، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی کوردستانەوە کوژرانی ملیشیایەکی پەکەکە و بریندار بوونی کەسێکی دیکەی بە هۆی هێرشی درۆنەوە خستبووە ڕوو. هەروەها لە مانگی ژوەن فڕۆکەکان و درۆنەکانی تورکیا چەندین بنکەی پەکەکەیان بوردمان کرد و سێ سەرکردەی ئەم گرووپەیان لە چالاکییە دژ تێرۆریستیەکانیان لە سلێمانی کوشت. ئەم بوردمانە وەک بەشێک لە چالاکییەکانی سەربازی تورکیا لە ئاڤرێلی 2022ەوەیە کە دەستی پێکردووە و جگە لەمە، تورکیا کوردانی سوریای کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن کردووتە ئامانج.

هەسەدە بە هاوکاری هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا بە دوای پێشگرتن لە گەڕانەوەی دەسەڵاتنی سوریان بۆ ناوچە نەوتییەکان. ناوچەیەکی خۆسەریان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دامەزراندووە و بەمجۆرە ئەوێ کۆنترۆڵ دەکەن. سوپای تورکیا لەم ساڵانەدا چەندین جار ڕاستەوخۆ هێرشی کردووە سەر سوریا تا پێش لە دامەزراندنی خۆسەری کورد بگرێت، ناوچەیەک کە کوردەکان پێ دەڵێن ڕۆژ‌ئاوا.

ترکیه از کشورهای ناتو می‌خواهد به همکاری با پ.ک.ک پایان دهند

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک