فریوێکی به ناو شەڕ لەدژی داعش

  • ۲ ساڵ پێش

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

  • قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە 18 ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

هەروەک چۆن محەمەد یۆسفی لە دیمانە لەگەڵ چاودێر باسی کرد، “ساڵانێک بوو کە تووشی مادە هۆشبەرەکان بووم و هەرچیم هەبوو لەو ڕێگایەدا خەرجم کرد لەلایەن مالباتەوە دەرکرابوون و چیتر هیوایەکم بە ژیان نەمابوو تەنانەت نەمدەوێرا خۆشم بکوژم”.

ئەو لەدرێژەدا وتی: “ئەو کاتە داعش هێرشی کردبووە سەر ناوچەکە، بڕیارم دا بڕۆم بۆ ئێراق یا سوریا با لەوێ بکوژرم من قەد نەمدەناسین و نەمدەزانی پەکەکە و یەپەگە وپەژاک چین؟

کێشەی تاککەسی و ماڵباتی لەنێو ماڵباتە کوردیەکانی ئێران بەردەوام وەک دەرفەتێکی بە نرخە بۆ پەکەکە و پەژاک و کەڵکی لێوەردەگرن بۆ تەڤلی کردنی هێز.

لەنێوان دیمانە ئەنجام دراوەکان لەگەڵ ئەندامانی ئەم گرووپە، ئەو خاڵەی کە لەزۆربەیاندا هاوبەشە فریوخوارنە بە بەڵێنی پڕو پووچ.

لەوانەی کە فریوی ئەم جۆرە ژیانەی خوارد محمەد یوسفی بوو کە لەکاتی شەڕی داعش تەڤلی بوو.

لەم نێوەندەدا محەمەد بەمجۆرە دەڵێت: “لەڕێگای ئەنتەرنێتەوە ناسیانم و وامدەزانی کە بەس لەدژی داعش شەڕ دەکەن بۆیە بڕیارم دا تەڤلی ببم کاتێک کە گەیشتمە ئێراق چەند کەسێک هاتن بە دوامدا و منیش تەڤلی بوونی خۆم ڕاگەیاندا.”

بەڵام ئەمەش هەڵخەڵەتاندن بوو. کەسانی وەک محەمەدیش دوای تەڤلی بوون زانیان کە چیرۆکی ڕاستەقینەی ئەمانە چییە و بەدوای چییەوەن.

 

محەمەد لەدرێژەی دیمانەکەی دا وتی: “ماوەیک هەناردمیان بۆ ناوچەیەک کە هیچ پەیوەندی بە شەڕی داعشەوە نەبوو بەڵکوو هی پەژاک بوو. زۆر قسەم لەگەڵ کردن و شەڕم لەگەڵ کردن کە بمنێرن بۆ شەڕی دژ بە داعش بەڵام ئێستا کە دەبینم هەموو شەڕەکان لەدژی ئێران و تورکیایە، بەڵام ئەوان وتیان جیاوازی نییە کە کوێ شەڕ بکەین، ئێمە سەربازین و لەهەرکوێ پارتەکەمان پێمان بڵێت شەڕ دەکەی و جیاوازی نییە لەدژی کێ”.

هیوادارم لەگەڵ هەڵکشانی زانیاری لەنێو ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان و هەڵبەت دابەزینی ئاستی کێشەی ئابووری و چاندی و هەڵبەتە کۆمەڵایەتی نێوانیان، ئەندامێتی لەنێو ئەم ملیشیا کوردیانەدا کە باسی دەکەن و دروشمی تێکۆشان بۆ گەلی کورد هەڵدەدەن بەڵام لەڕاستی دا زۆرترین زیانیان ب کورد گەیاندووە، بگاتە کەمترین ئاستی خۆی.

ئەم گرووپانە نموونە و کرداری زۆریان لەپێناو پێشلکاری مافی مرۆڤ لە کارنامەیاندا هەیە کە کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ لەمەڕ ئەم هەنگاوانەیان، دەبێت سەرنج و وردبوونەوەی زۆرتر پیشان بدەن.

نبرد با داعش فریب دیگری که «محمد یوسفی» را گرفتار پژاک کرد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک