چالاکی مافی مرۆڤ، بارزانی بەرپرسی ژەهرخورادنی ڕۆژنامەوانانی گیراو دەزانن

  • ۸ مانگ پێش

نوێنەری گیراوانی بادینان لە کوردستانی ئێراق پاڵپشتی لەوەی کرد کە گوایا هەوڵی ژەهرخوراندنی ڕۆژنامەنووس شێرڤان شەرڤانی لە گرتوخانەدا دراوە.

ناوبراو پارتی تاوانبار کرد و ڕایگەیاند کە مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیران بەرپرسی هەرجۆرە هەڕەشەیەکە لەسەر گیانی شێرڤان شەرڤانی .

ئایهان سەعیدی کە نوێنەری گرووپی ئازدی ڕاگەیاندنی خۆجێی، دەزگای مێترۆ بۆ مافی ڕۆژنامەنووسان و پارێزوانی لە دهۆکیشە، وتی شێرڤانی لە ئێستادا لە گرتووخانەی هەولێرە و مەترسی مردنی لەسەرە. سەعیدی خوازیاری گواستنەوەی دەستبەجێی شێرڤانی بۆ گرتووخانەی سلێمانی بوو کە لەژێر کۆنترۆڵی یەکێتی دایە.

ئەم ئاشکراکردنە لەلایەن سەعیدیەوە دوای ئەوە دێت کە حەمین مامەند، ڕۆژنامەنووسی دژبەر و چالاکی مافی مرۆڤ لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی دا باسی ئەوەی کرد کە کەسێک خواستوویە شێروانی ژەهرخۆر بکات بەڵام بۆ خۆی ئەم هەوڵەی پووچەڵ کردووتەوە. مامەند ڕەخنەی لە بارزانی بە هۆی سەپاندنی سزای خۆسەرانە و تۆمەتی نابەجێ لەدژی گیراوانی بادینان کرد کە وێڕای پەیوەندی یەک لەدوای یەکی دەزگا نێودەوڵەتییەکان، ئازاد نەکراون. مامەند وتی کە پرۆژەی شێرڤانی لەگەڵ دادیار یەکیان بینیوە کە پێی وتووە: “ئێمە دەسەڵات و توانانی بڕیارگرتنی دادوەرانەمان نییە”. مامەند لەدرێژەدا وتی: ئەمە ماڵباتی بارزانین کە دۆسیەی بادینانیان خستۆتە ژێر چاودێری خۆیانەوە. سەعیدی لە بەیانەکەیدا جەختی لەسەر دووبارەکردنەوەی قسەکانی مامەند کرد وتی: هەر بڕیارێک لەبارەی شێرڤانی و دۆسیەی گیراوانی بادینان بە مەیل و حەزی ڕامیاری لەلایەن بارزانییەوە دەرچێت.

شێرڤانی لە ساڵی 2020 لەگەڵ 80 ڕۆژنامەنووس، هۆنەرمەند و چالاکی دیکەی ناسراو بە گیراوانی بادینان دەستگیر کرا. هەرچەند زۆربەی دەستبەسەرکراوەن بێ تۆمەت و سزایەکی ئازاد کران، بەڵام هەندێکیان هێشتا لەژێر دەسەڵاتی دادگای سەربە پارتین. شەرڤانی وێڕای تێپەڕاندنی سەردەمی سزاکەشی، لە 20ی ژوئیە لەلایەن دادگای هەولێرەوە بە چوار ساڵی دیکە سزا درا. پێش دەرکردنی سزا نوێیەکە بڕیار بوو لە 9ی سێپتەمبەر ئازاد بکرێت. {1}

[۱].https://medyanews.net/kri-activists-hold-barzani-responsible-after-alleged-poisoning-attempt-against-imprisoned-journalist/

فعالان حقوق بشر بارزانی را مسئول مسمومیت روزنامه‌نگار زندانی می‌دانند

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک