خۆشکێک کە دوای هەواڵی مردنی براکەی نەژیا

  • ۲ ساڵ پێش

زۆرجار بینومانە کە ئەندامانی پەکەکە لەڕێگای لەخشتە بردنی تاکەکانەوە کە پێشتر بە هەر هۆکارێک ئەندامی پارتەکانی دیکە بوون و کاتێک کە ناوەڕۆکی ساختەی ئەم گرووپانەیان بۆ دەرکەوتووە لێ دابڕاون، هەوڵ دەدەن بە پیشان دانی ئەمەیە کە ئێمە هەموومان جیاوازین و داینی بەڵێنی جۆراوجۆر ئەم کەسانە لە خشتە ببەن و لاڕێ لابدەن.

کام مافی مرۆڤ؟ کام ماف؟ کام ماف؟ چەندین ساڵەکە ئاگاداری براکەم نەبووین، ئێستا دەست لەئەژنۆ لە ماتەمی مردنی براکەم. چۆن لەم ساڵانەدا تەنانەت کەسێک لە ڕێکخستنەوە بچووکترین هەواڵێکی لێ نەپرسین تا بزانێت کە دوای مردنی حەمید ڕەزا چیمان لێ هاتووە؟

ئەمە بەشێک لە قسە و گلایەکانی برای حەمیدڕەزا حەیدەرنەژادی بوو کە لەدرێژەدا لەبارەی براکەی بەمجۆرەی وت: حەمیدڕەزا خوێندەواری ماڵباتمان بوو و زۆر زانا و مەتین بوو و چەند زمانی دەزانی بەڵام بەداخەوە لە بواری هزریەوە زۆر جیاواز بوو، دەکرێت بگوترێت کە هەندێک ڕۆشنبیر بوو و ئەمە بووە هۆیە ئەوەی کە تەڤلی کۆمەڵە بێت.

نێزیکی 2 ساڵ لەوێ بوو بەڵام کاتێک کە بە قسەی خۆی زانیویە ناوەڕۆکیان چییە و ئەوەی کە بڕیار نییە هیچ بقەومێتت و تەنیا بەدوای حەزە ڕەگەزیەکانیانەوەن بڕیار دابوو کە دابڕێت و بگەڕێتەوە بۆ ماڵێ. پێم وابێت کاتێک کە لەوێ بوو پەکەکەی ناسیبوو و بۆیە دووەمین بڕیاری هەڵەی ژیانی دا.  مانگێک لە گەڕانەوەی تێپەڕ نەببوو کە دووبار ون بوو هەڵىەت ئەمجارە جیاواز لەجاری پێش. چوونکە ئەمجارە تووشی بەڵایەک بوو کە رزگار بوون لێ دژوار بوو، چیتر هەواڵێکمان لێ وەرنەگرت. چەندین جار سەردانی ئێڕاقمان کرد تا بەڵکوو بیبینینەوە و ڕازی بکەین کە بگەڕێتەوە بەڵام بەداخەوە پەکەکە ڕێگای نەدا براکەم بیبینین و وتیان چیتر بەدوایدا نەێن چونکە ڕۆشتووە بۆ سوریا و ناکرێت بیبینن و هەر واش بوو، ماوەیەک دوای ئەوە لەڕێگای دەنگووباسەوە زانیمان کە لەسوریا کوژراوە، دووبارە هەوڵمان دا بڕۆین بەدوایدا بەڵام کاتێک کە ڕۆشتین ئێراق پێمانیان وت کە مردووە هیچ ڕێگایەک نییە کە بڕۆن بۆ سوریا و ببیبینن چونکە ئێمە ڕێگاتان پێنادەین. ئەمانە چ ئاژەڵێکن کە بە ئاسانی گەنجی ماڵباتێک بەلاڕێدا دەبەن و بەکوشتی دا دەدەن تەنانەت کاتێک کە ماڵباتەکەی دەیانەوێت بۆ دواجار تەرمەکەی ببینن و بۆ دوجار ماڵئاوایی لێبکەن ڕێگا نادەن و تەنانەت ناڵێن کە چۆن کوژراوە و یا لەکوێ نێژراوە؟

ئێستا نازانین چی لە گریانەکانی دایکم بکەین کە چاوەکانی ئاسۆیان بۆ نەماوە و خۆشکم کە دوای بیستنی مردنی براکەم گیانی لەدەست دا.

کێ بە هاواری خێزانەکەمانەوە دەگات؟

 

لەکاتێکدا کە جیهان توندوتیژی ڕەت دەکاتەوە و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسییەوە چارەسەر دەکرێتن، بەڵام پەژاک، باڵی پەکەکە بۆ پەرەدانی توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر گەنج بەرەو مردن بنێرێت.

لەڕاستیدا ئەمە پێشلکردنی مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بەشێوازی بەردەوام پێداگری لەسەر دەکەن.

خواهری که بعد از خبر مرگ برادرش تاب زندگی نیاورد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک