پێکدادان لەنێوان گرووپە چەکدارە کوردیەکان

  • ۱۰ مانگ پێش

بەرهەمی 40 ساڵ سەرکەوتنی چاندی چەک و تێرۆرە.

بە پێی ڕاپۆرتی چاودێر لەزاری میدیاکانی هەرێمی کوردستانەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجەشەم یەکەمی پووشپەڕ، لەنێوان دوو حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێڕان (باڵی موهتەدی) لەناوچەی زەڕگوێز پێکدادان هاتە ئاراوە کە بەو هۆیە دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کوژران و ژمارەیەک بریندار بوون. بەپێی نووسینی ماڵپەڕی سومەر نیوز، ئەم پێکدادانە لەناوچەی زاگرۆس لە 25 کیلۆمەتەری شاری سلێمانی ڕووی داوە و تێدا جۆرەکانی چەک بەکارهاتووە و بە قسەی بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان، هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پێشگرتن لەدرێژەی ڕووداوەکە، دەستێوەردانیان کردووە. کۆمیتەی ناوەندی گرووپی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیش، لەڕێگای دەرکردنی بەیانێکەوە باسی لە هێرشی ئەندامانی گرووپی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی شۆڕشگێڕی کوردستان بۆ سەر ناوەندی پەرەوەردەکەیان کردووە.لەم بەیانەدا هاتووە لەڕێگای تەقەکردن بەرەو ئەندامانی ئەم گرووپە دوو کەسیان بە ناوەکانی سامانی ئیبراهیمی و هیوا سادقی کوشتووە.

بەمجۆرە دەرکرێت بگوترێت کە گرووپە چەکدارە کوردەکان بە جێگای یەک گرتن لەسەر ئارمانجەکانیان (جیا لە هەڵەبوونی ئەم ئارمانجانە) ئێستا دەستیان داوەتە پێکدادانی چەکداری و سڕینەوەی یەکدی. ئەم گرووپانە بڕیار بوو لەڕێگای یەکگرتنەوەی تەواوەوە، ئازادی و ئاسایش بۆ خەڵکی کورد هەڵبەت لەڕێگای تێرۆر و چەکەوە بەدی بێنن.

لەڕاستی دا ئەم گرووپانە کە باسی دێمۆکراسی و هەڵگرتنی دەنگی دژبەر، وتووێژی و لێکتێگەیشتن، ڕاکێشانی هەموو تاکەکان و گرووپەکان بۆ گەیشتن بە ئارمانجی دێمۆکراسیان دەکەن، زیاتر لە حەوت مانگە نەیانتوانیوە یک بگرن و بەس حەوت مانگ بوو کەتوانیان دەنگی دژبەر بپەژرێنن. ڕووداوێکی پێکەنیناوییە کە ئەم گرووپانە باسی بەدی هاتنی مافی کوردان دەکەن، بەڵام بۆ خۆیان دەستیان داوەتە پێکدادانی چەکداری و کوشتنی ئەندامانی یەکتر.

پێکدادانی چەکدای لەنێوان گرووپە کوردیەکان (بە پێشینەی ڕەشی کرداری تێرۆریستیەوە) بە تێچووی ئاسایشی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و ئێراق و هەڵبەت خەڵکی ناوچەکەیە. واتە، دووبارە گەنجانی کورد بوونە قوربانی شەڕی مێژوویی و بێ ئەنجامی ئەم گرووپانە کە هیچ تێگەیشتنێکیان لە کۆمەڵگا، بەڕێوەبردنی بەربڵاوی وڵات، ڕێکارەکانی گەیشتن بە دێمۆکراسی و… نییە. سەرکردەکانی ئەم گرووپانە و منداڵەکانیان لە ئەورووپا دەژین و تیوری دادەنێن؛ بەڵام تێچووی ئەم بۆچوونانە گەنجانی کورد دەیدەن.

لەبەرگرتنی ڕێگای توندوتیژ بۆ کۆمەڵگا و ڕۆشتن بە دوای ویستەکانی خۆی دا، لەکارنامەی ئەم گرووپانەدا زۆر جار بینراوە؛ کاتێک کە ئەمانە بەس 7 مانگ یەکدیان پێ هەڵگیرا، ئایا دەکرێت بڕوایان بە بەڕیوەبەری کۆمەڵگای کورد هەبێت؟ دروشمەکانی وەک دان بەخۆداگرتن، بەرپرسیارتی هەڵگرتن و هەڵگرتنی زۆرتر لەڕێگای ژیربێژی وتووێژ و لێکگرتن بۆ گەیشتن بە ڕێگا چارەی پرسەکان، بەس لە سەر کاخەز و وەک بەیانییە بڵاو دەبێتەوە؛ بەڵام لەکرداردا، چەک و چاندی چەکە کە لەنێوان ئەم گرووپانەدا باوە.

خاڵی گرنگ لەم پێکدادانەدا، ژێر پرسیار ڕۆشتنی هەموو قسە و باسەکانە کە ئەم گرووپانە دەیانکرد. ئەو خاڵەی کە چاودێر لەسێ ساڵەی چالاکییەکانی دا ئاماژەی پێداوە.

پێکدادانی گرووپی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەگەڵ گرووپی کۆمەڵەی زحمەتکێشانی شۆڕشگێڕی کوردستان جارێکی دیکە ئەم پرسیارانەی دووپات کردەوە:

  • بەرهەمی 40 ساڵ پێکدادانی چەکداری ئەم گرووپانە بۆ خەڵکی کوردی ئێران و ئێراق و تورکیا و سوریا چ بووە؟ واتە چ دەسکەوتێکیان هەبووە؟ بەرهەمی پەژاک، حدکا، حدک و کۆمەڵەکان بۆ خەڵکی کورد جگە لەوەی کە ناوچەکەیان ملیتاریزە کردووە و پێشیان لە پەرەسەندوویی ناوچەکە گرتووە و خەڵکی بێ بەش کردووە و نۆخبەکان وخەڵکانی دیکەیان بۆ ناوچەکانی دیکەی ئێران ئاوارە کردووە و لەناوبردنی پیشە و پەرەنەسەندوویی چ بووە؟ بۆ ئەم گرووپانە واز لەم کردارە بێ ئەنجامانەیان ناکێشن؟ جا بۆ خەمی ئەوان، مافی خەڵکی کورد نییە؟ بۆ واز لە پێکدادان و چالاکی چەکداری ناهێنن؟ گەنجانی کورد کە لەپێکدادانەکانی ئەم دوایەدا و لەو ساڵانەدا کە پەژاک و دێمۆکرات کردەوەی تێرۆریستیان ئەنجام داوە و بەهۆیەوە کوژراون کورد نین و مافی ژیانیان نییە؟ بۆ دەبێت بەرهەمی خەباتی ئەم گرووپانە بەس کوشتن و خوێنڕشتن، گرتووخانە و تێرۆر، باجگرتن و ئاوارە بوون و پەرەنەسەندوویی مێژوویی کوردستان بێت؟
  • ئایا لەسەروو دانانی نەتەوە وەک بابەتێکی نەتەوەیی ئێرانی و جەخت کردن لەسەر دابەشکردنی مێژوو بە ناوەی پێکەنیناوەی وەک نەتەوە ستەم لێکراوەکان لەئێران، بەرهەمێک جگە لە ملیتاریزەکردنی چالاکی ئێن جی ئۆەکان و نانەوەی ناکۆکی لەنێوان خەڵک دا هەبووە؟ ئایا لەسەروو دانانی نەتەوەیەک لەبەرانبەر نەتەوەی یەکگرتووی ئێڕان، دەبێتە هۆی ڕووخانی سیستمە جیاوازەکانی زاڵ لەم وڵاتە؟ بۆ پالەوی یەکەم و دووەم بەم جۆرە چالاکیانە لەناو چوون؟ کۆماری مەهاباد لەسەر دەستی سوپای ئێران لەناو چوو؟ ئەم گرووپانە کەی دەیانەوێت واز لەم خەباتە جیایی خوازانەیان بێنن؟
  • هێزی چەک لەدەستی ئەم گرووپانەدایە کە بە جوانی دەریخستووە کە چاندی سڕینەوە و تێرۆر، لە سرووشتی هەرجۆرە خەباتێکی چەکداری و جیایی خوازانەیە، گرووپە کوردەکان، زۆر زیانیان لەم چاندە بینیوە. پرسیار ئەوەیە کە ئەم گرووپانە ئێستا کە هێزیان نییە خەریکی سڕینەوە و کوشتنی یەکترن گەر ڕۆژێک دەسەڵات بەدەستیانەوە بێت چ دەکەن؟ گەر ڕٶژێک پەژاک لەکوردستانی ئێران دا دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت، دەبێت چاوەڕێ باجگرتن، منداڵانی سەرباز، تێرۆر، زیان گەیاندن بە چالاکییە پیشەسازیەکان و… لە ئاستێکی بەرزتردا بین. گەر ڕۆژێک حدکا و حدک و کۆمەڵەکان لە ئێران دا زاڵ بن، لەوانەیە هەرشەو پێکدادان و تێرۆر و سڕینەوەی یەکدی و تەقەی چەک ڕوو بدات و گوێمان لەمانە بێت. ئەم گرووپانە یەکدیان پێ هەڵناگیردرێت؛ کەوایە چۆن دەیانەوێت لەسەر بەلووچ، تورک، فارس، عەرەب، گیلک و… دەسەڵات بکەن؟ بڕیارە 85 ملیۆن ئێرانی تێرۆر بکرێن و لە شاخەکانی باکووری ئێراق بنێژرێن و بڵێن کە سوپای تورکیا کوشتوویانین؟ بیرۆکی خەباتی چەکداری و ئەوینی بە چەک، لەنێوان گرووپە چەکدارەکان لەنێوان ئەوان و خەڵکی کورد و ئێران مەودای دروست کردووە. ئەوان بوونەتەوە فرقەیەکی چەکدار و داخراو کە وەک خەڵکی ئاسایی بیر ناکەنەوە ژیان ناکەن و نازانن کۆمەڵگا واتای چییە. ئەوان لە نێوان شاخەکان و پرتووکەنی خۆیان دا گیریان خواردووە و وادەزانن کە بیردەکەنەوە. واتە چەک، هەموو بەشەکانی چاندی ڕەوتە ڕامیاریەکانی کوردی تەنیوەتەوە و گەندەڵی کردوون و لەئەنجامدا هەرجۆرە ناکۆکی هزری ڕامیاری دەبێتە شەڕی چەکداری.
  • تەرمی سامان و هیوا لەکوێیە؟ ئایا ڕادەستی ماڵباتەکانیان کراوەتەوە یا بڕیارە وەکوو کوژراوەکانی پەژاک لە شاخ بنێژرێن؟ بەڕاستی ئەم گرووپانە چەند ئەندامیان هەیە؟ چەندیان لێ کوژراوە؟ عەبدۆڵا موهتەدی کە خۆی یەکێک لە سەرکردەکانی ئێران دوای کۆماری ئیسلامی دەناسێنێت بۆ بێدەنگە و ئێستا لە ئەورووپا نیشەجێیە؟

پێکەنیانوبوونی ئەم بەسەرهاتە ئەوەیە کە پەژاک ئامادەبوونی خۆی دەربڕیوە کە ناوبژیوانی بکات. واتە گرووپێک کە بۆ خۆی ساڵانێکە خەریکی تێرۆر و سڕینەوەی دژبەران و لەسێدارەدانی ڕێکخستنی، منداڵ ڕفاندن، باجگرتن و هێرش بۆ سەر خەڵکی بێ تاوانە، بانگهێشتی لایەنەکان دەکات کە بە وتوووێژ پرسەکانیان چارەسەر بکەن و ئامادە بوونی خۆشی بۆ بەدی هێنانی ئەمە دەربڕیوە کە کەشێکی ئارام و دۆستانە بۆ وتووێژەکان بڕەخسێنێت. جا کێ پەژاکی قبوڵە؟ پەژاک بۆ خۆی ئێرانییە یا تورکیەیی؟ ئەم ئامادە بوونەی پەژاک وەک ئەوەیە کە لەناکۆکییە ناوخۆیەکانی ئێران، گرووپێکی تێرۆریستی وەک موجاهێد بڵێت من ئامادەم ناوبژیوانی بکەم.

هەر ماوەیەک پێش ئێستا بوو کە سیامەند موعینی لە قسەلۆکەکانی لە پەرلمانی ئەرووپا وتبووی: “سیستمی گونجاو پەژاک سیستمێکە هاوشێوەی کۆمەڵگای دێمۆکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان واتە کۆدار و ئامادەین لە سیستمێکی گشتی گەلان و نەتەوەکانی ئێران دا جێ بگرین. ئەمەش وەک ئەرکی ڕۆشنبیری، ئاکاری و ڕامیاری خۆی و هەمووان دەزانیین چوونکە داخوازی کۆمەڵگاکەمان ئەمەی”. هێشتا دوو هەفتە بەسەر قسە پێکەنیناوەیەکانی تێپەڕنەبووە کە گرووپە کوردیەکان ڕوویان لە سڕینەوەی ئەندامانی یەکدی کردووە و سیستمی کۆمەڵگای دێمۆکراتیک کە پەژاک باسی لێدەکات، پیشان دەدات کە تەنانەت لە شاخەکان و بنکەکانی ئەم فرقە چەکدارانەدا، توانای جێبەجێ کردنی نییە.

درگیری داخلی میان گروه‌های مسلح کُرد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک