لەڕۆژانی یەکەمی هاتنی پەژاک ئەبووبەکر ون بوو

  • ۱ ساڵ پێش

ڕامیاری ون کردنی پەکەکە و پەژاک بە شێوازێک پێشکەوتووە کە گەنجانی ماڵباتێک هەڵدەخەڵەتێنن و دەیڕفێنن کە لەمبارەوە برای ئەبووبەکر محەمەدی ئەوەی بەسەر براکەیدا هاتووە بەمجۆرە باسی دەکات:

ئەم ئیشێکە چیتر لەم ساڵانەدا توانای ئەنجام دانیان نییە چونکە خەڵکی ناوچەکە ناوەڕۆکی سەرەکی پەژاک و پەکەکەیان ناسیوە و بەم ئاسانییە فریوی بەڵێنە درۆەکانیان ناخۆن. خۆزگا ئەو ساڵانەش ئێمەو ئەبووبەکریش ئەمەمان زانیبا و توانیبامان پێشمان لێگرتبا.

ئەبووبەکر 18 ساڵی بوو و خەریکی خوێندن بوو و لەگەڵ ئەوەش ئیشی دەکرد، هێشتاش نازانم چۆنیان هەڵخەڵەتان و تەنانەت چۆن کوژرا.

هەڵبەت ئەمەش بڵێم کە هێشتا دیار نییە کە بەڕاستی کوژراوە یا نە.

چوونکە ئەندامانی پەژاک بۆ خۆیان هەرجار وڵامێک دەدەنەوە، جارێکدەڵێن هەواڵی کوژرانی ئەبووبەکر بە هەڵە بڵاو کراوەتەوە و زیندووە و جارێکیش دەڵێن ڕاستە.

کاتێک کە ئەبووبەکر ون بوو هەموو شوێن بەدوایدا گەڕاین بەڵام هەواڵێکی لێ نەبوو تا ئەوەی کە ماوەیەک هەندێک ئەندامی پەژاک کە لەناوچەکەمان هاتوچوویان دەکرد پێیان وتین کە تەڤلی بووە. بۆیە باوک و دایکم چوون بۆ ئێراق و نێزیکی هەفتەیەک لەوێ بوون بەڵام ڕێگەیان پێ نەدان بینینن.

چەندین ساڵ تێپەڕ بوو لەئەنجام دا هەواڵی کوژرانی ئەبووبەکر لەڕێگای میدیاکانی پەکەکە وە بڵاو کرایەوە و بۆیە ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە دووبارە من و باوک و دایکم بڕۆینەوە بۆ ئێراق.

سەرەتا وتیان کوژراوە بەڵام تەرمەکەی لای ئێمە نییە و بۆیە گۆڕێکیش لەئارادا نییە. دوای چەند ڕۆژ دوارە وتیان کە هەواڵی کوژرانی بە هەڵە بڵاو کراوەتەوە. م

هاوکات کە ئێمە دڵخۆش دەبووین بە زیندووو بوونی براکەم و پێداگریمان دەکرد کە بیبینین دووبارە ڕایاندەگەیاند کە کوژراوە بەڵام نەیانتوانیوە تەرمەکەی بگەڕێننەوە.

لەو ڕۆژە بەدواوە هەموو ژیانمان بۆتە گۆمان. نازانین کام قسەیان بڕوا پێ بکەین، باوک و دایکم نە خەویان هەیو و نە خۆراک. بۆ دەبێت وامان پێ بکەن. بۆ چێژ دەبەن لە ئازاردانمان؟ گەر ئەبووبەکر بەڕاستی مردووە کوا گۆڕەکەی، گەر زیندوو لانی کەم هەواڵی زیندوو بوونی پێمان بدەن نە ئەوەی کە هەر وا بمانهێڵنەوە.

در روزهای اول ورود پژاک ابوبکر ناپدید شد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک