15 تەباخ، پەکەکە و درێژەی کۆمەڵکۆژی منداڵانی کورد بەدرێژایی 39 ساڵ شەڕی بێ ئەنجام

  • ۸ مانگ پێش

15ی تەباخ ڕۆژێکە کە لەم 39 ساڵەدا پەکەکە چالاکی چەکداری لەدژی سەربازانی ئەنکەرە دەستپێکردووە.

عەبدۆڵا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکە پێش لە کودەتاکەی 1980 هەڵات و لەگەڵ هاوژینەکەی و گرووپێک لە هاوڕێیانی ڕۆشت بۆ لۆبنان و سوریا. لەدوورەوە فەرمانی هێرشی دەرکرد  و وای لێهات کە گرووپەکانی ژێر چاودێری خۆی کە پەروەردەیانی کردبووە، هاوکات هێرشیان کردە سەر دوو بنکەی پۆلیسی ئەرۆە و شەمزینان لە تورکیا. فەرماندەی باڵی سەربازی پەکەکە لەو کاتەدا، کەسێک بوو بە ناوی مەعسووم کۆرکماز. 39 ساڵ لەو ڕۆژە تێپەڕ دەبێت.

بەڕاستی دەسکەوتی پەکەکە و باڵەکانی لەم 39 ساڵەدا چ بووە؟ 39 ساڵ شەڕی چەکداری، تێرۆر، ئاگردانی دارایی خەڵک و دەوڵەت، خۆسووتاندن، کۆمەڵکۆژی و سڕینەوە بۆ کوردانی تورکیا و ناوچەکە چ دەسکەوتێکی بەرچاوی ئابووری، ڕامیاری، مافزانی، کۆمەڵایەتی، ئاسایشی و دەروونی هەبووە؟ پەرەنەسەندوویی ناوچە کوردنشینەکانی لەئێران و سوریا و تورکیا، وەک دەسکەوت هەژمار دەکرێت؟ بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز، تێکدانی ئاسایشی دەروونی و کۆمەڵایەتی کورد و تورکەکانی لە ئەرووپا و تێکدان و شەڕی سەرشەقام لە وڵاتانی ئەورووپی، بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر، شەڕی خۆێناوی ناوخۆیی لەنێوان کوردان، ئاسایشی کردنی مافی خێڵی کورد، هەر هەمووی دەرئەنجامی شەڕی چەکداری گرووپێکی چەپە کە هیچ تێگەیشتنێکیان لە پێویستییەکانی ناوچەکە و وڵاتەکە نییە.

خاڵی گرنگی ئەم دەقە، پێداگری پەکەکەیە لەمەڕ درێژەدان بە شێوازە هەڵە و زیانبارەکانی، ڕۆژانە ماڵپەڕێ ئەم گرووپە چەکدارە شانازی بە درێژەی شەڕ لەگەڵ سوپای تورکیا دەکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە بۆنەی زاڵبوونی سوپای تورکیا لەسەر ئاسمان و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوویان، شانسی پەکەکە بۆ سەرکەوتن لەم شەڕە پارتیزانییە لەشاخ، زۆر دادەبەزێنێت. هەروەها هێشتا دیار نییە ئارمانجی پەکەکە لەم شەڕ چییە؟ دێمۆکراتیک تر کردنی تورکیا، پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆ یا یاری سەربازی و خاڵ وەرگرتن؟ لەم کەشەدا، هێزەکانی پەکەکە بەکردار بوونەتەوە قوربانی ئارەزووی سەرکردەکانیان، چوونکە نە فەرماندەی بە هێز و پسپۆڕیان هەیە و نە چەکی پێشکەوتوو. گەر تورکیا، ئێراق و سوریای داگیر کردووە، هۆکارەکەی ڕامیاری هەڵەی پەکەکە و باڵەکانیە کە بیانوو دەداتە دەستی تورکیا بۆ هێرش کردن. پەکەکە بوو کە بە شەڕی هەڵکێنراوە شکستی بە دانوستاندنەکانی ئاشتی هێنا. ڕامیاریەکانی پەکەکە بووە هۆی ئەوەی کە شارە کوردنشینەکانی تورکیا لە هەر بوارێکەوە پەرەنەسەندووتر و دواکەوتووتر بێت. پەژاک، باڵی ئێرانی پەکەکە نێزیکی 20 ساڵە چەندین ئۆپراسیۆنی تێرۆریستی لە ئێران ئەنجام داوە و بەس خەڵکی ئاسایی کوشتووە. پارێزگای کوردستانیش مەرجی هاوشێوەی لەگەڵ ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا لەبواری پەرەسەندوویی و ڕێژی ئیش و… هەیە. بەشێکی گرنگ لە خاکی سوریاش لەژێر کۆنترۆڵی گرووپەکانی سەر بە پەکەکەیە کە لەئێستادا نەوتی سوریا بە تاڵان دەبەن و هەژاری لەسەر خەڵک و دەوڵەتی سوریا بە هاوکاری ئەمریکا دەسەپێنن. لەڕاستیدا پەکەکە جگە لەوێرانی، چارەڕەشی، تێرۆر، داگیرکرانی بیانی، هەژار و… هیچ دیکەی بۆ سوریا و تورکیا و ئێران و ئێراق و کوردانی ئەم وڵاتانە نەبووە. ئەم دوایانە ماڵپەڕی فورات وێنەی ئەو کچانەی بڵاو کردووتەوە کە دەڵێت بە بۆنەی 15 تەباخەوە تەڤلی پەکەکە بوون.

هەر وەک چۆن لەم وێنەیەدا دەبیندرێت، ئەم کچانە ئەوانەن کە ناکرێت ناویان لێ بنرێت گەنج و هەندێکیان هەرزەکارن. ڕاستییەکە ئەمەیە کە ئێستا پەکەکە گرووپێکە کە لەلایەن چەند کالەمێری ماندوو و شێواوەوە بەڕێوە دەچێت کە فەرماندە و هێزە زیرەک و بە ئەزموونەکانی خۆیان لەلا نەماوە و ئەوانەی لەژێر فەرمانیان دان زۆرتر هەرزەکار و کەم تەمەنن و خەڵکی لادێن کە فریوی درۆەکانیان خواردووە و هێنراون بۆ شاخ.

۱۵ آگوست، پ.ک.ک و ادامه قتل‌عام کودکان کُرد در طول ۳۹ سال نزاع بی‌حاصل

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک