دەسکورتی ژیان سیراونی خسته داوێنی پەژاکەوە

  • ۲ ساڵ پێش

ئەم بابەتە کە له به ر دەسکورتی ژیان ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی داوێنی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە 18 ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

یەکێک لەو چەند ماڵباتە کوردە ئێرانییە کە بوونەتە قوربانی ڕامیاری بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز، ماڵباتی سیروان ڕەسووڵییە.

هەروەک باوکی سیروان لە دیمانە لەگەڵ چاودێر دا باسی کردووە “سیروان لەوکاتە دوو منداڵی هەبوو کە بەداخەوە بە هۆی هاوبەشی لەگەڵ هاوڕێیانی و دەسکورتی ژیان مایە پووچ بوو و قەرزێکی زۆری بە سەردا شکاوە، زۆر دەترسا بکەوێتە بەندیخانە.

ئەو لەدرێژەدا وتی: “پەژاک بەڵێنی پێ دا گەر تەڤلی بێت دەستبەجێ لە ئێران دەیبنە دەرەوە و تەنانەت یارمەتی دەدەن تا ژن و منداڵەکەشی لەلای بن.”

هەروەک چۆن لە دیمانەکانی پێشووداش جەختمان لەسەر ئەم بابەتە کردووتەوە کێشەی ئابووری و بژیوی ژیانی گەنجان لە ناوچە سنووریەکان و کوردنشینەکان بۆتە هۆی ئەوەی کە بڕیاری دەرەوەی میێشک بدەن و فریوی بەڵێنی ژیانی باشتر بۆ تەڤلی بوونی پەژاک بخۆن.

بەواتایەکی دیکە، کێشەی زۆری ئابووری و دەسکورتی دانیشتوانی ناوچە سنووریەکانی بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی ژیانیان، زیانی کۆمەڵایەتی زۆری لەگەڵ بووە و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە هەندێک تەڤلی ئەم گرووپە بن.

خاڵێکی دیکە، زۆرێک لەو کەسانەی کە لەسەرەتاوە فریوی بەڵێنییە پڕووپووچەکانیپەکەکە و پەژاک دەخۆن، دوای ئەوەی دەڕۆنە ئەوێ جیاوازیەک دەبینن و بۆیە بڕیار دەدەن کە هەڵبێن و بگەڕێنەوە.

لە چیرۆکی ژیانی سیروانیش ئەم خاڵە بەڕچاوە کە دوای ئەوەی کە دەزانێت لە چاڵێکەوە کەوتووتە نێو بیرێک بەدوای دەرفەتێک دا دەگەڕێت تا خۆی ڕزگار بکات.

بەڵام دەبێت ئاماژە بەم بابەتە بدەین و جەختی لەسەر بکەینەوە کە ئەم بەختە بۆ هەمووان نییە و هەندێکیان لەکاتی هەڵاتن دا دەکوژرێن و هەندێکیشیان کە دەیانەوێت هەڵبێن دەستبەسەر دەکرێن و ….

بۆیە دەبێت بە شێوەی ڕیشەیی هۆکاری تەڤلی بوونی گەنجانی کورد لێکبدرێتەوە کە ئەوەش نەبوونی دەرفەتی ئیش و کێشەی زۆری ئابووری و لەئەنجام دا زیانی کۆمەڵایەتییە کە داوێنیان پێ دەگرێت.

تنگدستی معیشتی «سیروان رسولی» ها را به دامان پژاک می کشاند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک