بەرپرسێکی پلەبەرزی پەکەکە لە هێرشێکی تورکیا لە شنگال کوژرا

  • ۸ مانگ پێش

میتی تورکیا ناوی یەکێک لە بەرپرسانی پەکەکە بەناوی مەسعود جەلال ئۆسمان ناسراو بە زاگرۆس چەکدار لە شنگال ڕاگەیاند کە ئەم دوایانە کوشتوویانە. ئەم هەواڵە ئاژانسی ئانادۆگی لەزاری سەرچاوەی ئاسایشەوە ڕۆژی هەینی بڵاوی کردووتەوە.

بە پێی قسەی ئەم سەرچاوە، ئۆسمان دەوری هەبووە لە تەڤلی کردنی زۆرەملێ گەنجانی سوریا و هەروەها بەرپرسی دەرکردنی فەرمان بۆ جێبەجێ کردنی هێرشی زۆر لەدژی تورکیایە. سەرچاوەکە ئاشکرای کرد کە ئۆسمان لەساڵی 2018 لەسوریاوە گوازراوەتەوە بۆ ئێراق و لەوێ بەرپرسیاری پەکەکە بووە لە شنگال.

ناوبراو بە هۆی بەکارهێنانی هێزەکانی پەکەکە لە ژێر دەسەڵاتی لەدژی خەڵکی خۆجێی، دەناسرا. بە قسەی ئەم سەرچاوە، ئۆسمان لەکاتێکدا کە دەیویست لە دانیشتنێک لە شنگال بەشداری بکات، لەلایەن میتەوە کوژروە.

ئەردۆغان ساڵی 2021 هەڕەشەی کردبوو کە لەدژی بنکەکانی پەکەکە لە شنگال هێرشی سەربازی ئەنجام دەدات. بەڵام بە هۆی ناکۆکی لەنێوان بەغا و ئەنکەرە و هەروەها دژایەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، ئەم ئۆپراسیۆنانە دەستیان پێنەکرد. لەمانگی گۆڵان تەنیا چەند ڕۆژ دوای هەڵبژاردنی خولی یەکەمی سەرۆک کۆماری لەتورکیا، هێرشێکی تورکیا بووە هۆی کوژرانی سێ ملیشیای ئیزدی سەر بە پەکەکە.

چاودێران پێیان وایە کە سەرکەوتنی ئەردۆغان لە سێیەمین خولی سەرۆک کۆماری کە تا پێنج ساڵی دیکە دەسەڵاتی بەدەستەوەیە، دەتوانێت هێرشەکان لەدژی هەسەدە زیاد بکات کە یەپەگە بەشی سەرەکییەتی. تورکیا هەسەدە سەر بە پەکەکە دەزانێت و نیگەرانە لە دزەی سەربازی لە ئێراق دا. شایانی باسە کە شیمانەی هێرشی تورکیا لەشنگال بەمەبەستی کۆنترۆڵی دزەی پەکەکە، بوونی هەیە.

یک مقام ارشد پ.ک.ک طی عملیات ترکیه در سنجار عراق کشته شد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک