گرووپەکانی مافی مرۆڤ، ڕفاندن و دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنوسان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێراق سەرکۆنە دەکەن

  • ۹ مانگ پێش

بەرپرسانی کوردی ئێراق لە 20 جولای سزای گیرانی ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆی شرڤان شروانی بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە درێژ کردەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دواتر ڕۆژنامەنووسێکی دیکە بە ناوی ئۆمێد باروشکیان بە هۆی ڕخنە گرتن لەم بڕیارە ڕفاند.

شەریف مەنوسوور هاوئاهەنگ کاری بەرنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقیا لە کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان  (CPJ) وتی: “بەرپرسانی کوردی ئێراق دەبێت تۆمەتەکان لەدژی ڕۆژنامەنووس شرڤان شروانی وەلاوە بنێن و دەستبەجێ ئازادی بکەن. لەگەڵ درێژکردنەوەی سزاکەی بۆ چوار ساڵی دیکە بەرپرسانی ئێراق پیشانیان دا کە دەیانەوێت بە جیهان بڵێن کە چەندە لەدژی ڕۆژنامەنووسانن”.

لەساڵی 2020، شرڤان لەگەڵ هاوکارە ڕۆژنامەنووسەکانی غەدار زێباری و ئەیاز کەرەم و چالاکانی وەک شوان سەعیدن ئۆمەر و هاریۆن عیسا دەستگیر کران و بە تۆمەتی کزکردنی سەربەخۆیی، یەکێتی یا ئاسایشی ناوچەکە شەش ساڵ گیرانیان بەسەردا سەپێنرا. ڕۆژنامەنووسان و چالاکن وەک بەشێک لە شەپۆلی دەستگیریەکانی هێزەکانی ئاسایش دەسەڵاتی هەرێم لە وڵامدا هەندێک ناڕزایەتیان دەربڕی کە ئەوانیش لەگرتووخانە کران.

بەیانییەی  CPJ لەو ڕۆژەدا دەرچوو کە دادگای تاوانە قورسەکانی هەولێر شەرڤانی بە تۆمەتی بەڵگەی ساختە بۆ ماوەی چوار ساڵ سزای گیرانی بەسەر دا سەپاند. ناوبراو بڕیار بوو لە مانی سێپتەمبەردا ئازاد بکرێت. ڕەمزان ترتیسی، پارێزەری شرڤان بەم کۆمیتەیە وت کە ئەم بڕیارە “نادادوەرانە و توندوتیژە”، دەستەی مافزانی شرڤان دەیانەوێت ناڕزایەتی لەمەڕ ئەم بڕیارە دەرببڕن. بەرزان شرڤانی، برای ئەم ڕۆژنامەنووسە ئەم سزایە بە ڕامیاری زانی و وتی: “ماڵباتی ئێمە وەها گوشارێک پەسەند ناکات”.

بە پێی وتەی دەستەی ئاشتی نەرەوەی کۆمەڵگای سی پی تی، کە گرووپێکی مافزانی کۆمەڵگای مەدەنییە لە هەرێمی کۆردستان، ئۆمێد باروشکی ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ لە وڵام دا ڕەخنەی لە هەرێم کرد بە بۆنەی درێژکردنەوەی سزای شرڤان کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی دهۆکەوە ڕفێندرابوو. ئەم گرووپە لە 21ی جولای بەیانێکی دەرکرد و وتی: “ئۆمێد باروشکی ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ بە هۆی ڕەخنە کردن لە درێژکردنەوەی سزای گیران بۆ ماوەی چوار ساڵ بەسەر  شرڤان دا ماوەیەکی پێس ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی دهۆکەوە ڕفێندرا”.

باروشکی دوای ناڕزایەتییەکانی 2020 بە هۆی بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە فەیسبووک کە ڕەخنەی لە فەرمانداری دهۆک کردبوو، بۆ ماوەی 18 مانگ گیرا. ئەم سزا بە پێی مادەی 240ی سزای ئێراقی لەبارەی دەست بەرزکردنەوە لە فەرمانبەرێکی دەوڵەتی لە کاتی تێپەڕاندنی ئەرکەکەیدایە. باروشکی لە چلەی 2022 ئازاد کرابوو کە ئێستا دووبارە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ڕفێندراوەتەوە.

[۱].https://new.thecradle.co/articles/rights-groups-condemn-abduction-imprisonment-of-journalists-in-iraqi-kurdistan

گروه‌های حقوق‌بشر ربایش و بازداشت روزنامه‌نگاران را در منطقه کردنشین شمال عراق محکوم کردند

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک