دەوڵەتی یۆنان دەسپێڕاگەیشتنی هەزاران کۆچبەر بە خۆراکی بڕیوە

  • ۹ مانگ پێش

ئەمە یەکەمین جار نییە کە کۆچبەران، پەناخوازان لە یۆنان تووشی قەیران خۆراکی دەبن.

وێڕای بڕینی یارمەتییە خۆراکییەکانی زۆرێک لە کۆچبەران لە لایەن یۆنانەوە و پێشگرتنیان لە ئیش کردن، چاودێرانی مافی مرۆڤی ئەورووپا – دەریای ناوەڕاست (یۆرۆ – مۆد) لەمەڕ قەیرانێکی خۆراکی لە ناوەندی کۆچەران لە دوورگەی لسبووس، هۆشداری داوە. ئەم چاودێرانە سێ شەمەی ڕابردوو هۆشداریان دا کە یۆنان هەزاران پەناخواز کە دەستیان بە خۆراک و کەرەستە سەرەتاییەکانی ژیان ڕاناگات، بەرەڵا کردووە. لە 17ی گۆڵان یۆنان ڕایگەیاند کە لەناوەندی دەستپێڕاگەیشتنی داخراوی ماوروونی لە لسبووس بەس ئەوانەی کە بەدوای پەناخوازیەوەن خۆراک دەدرێت. بەرپرسانی یۆنان وتوویانە کە پەناخوازە وەرگیراوەکان و ئەوانەی کە بێ بەشن لە مافی پەناخوازی یا دۆخی کۆچبەری، لەوانە زیانبەرکەوتووترینەکان، چیتر خۆراک و پێخۆر نادات.

چاودێران لە بەیانییەکەیاندا وتوویانە کە بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی کاتی ئامادەکردن و بژاردەکانی زۆر سنورداری دابینکردنی خۆراک، ئێستا زۆرێک لەم ناوەندانە ڕووبەڕووی مەترسی دەستبەجێی نەبوونی ئاسایشێ خۆراکن.

زۆرێک لەو کۆچبەرانەی کە  لەدەرەوەی سیستمی پەناخوازی دەژین و یا بێ بەشن لە دوخ کۆچبەری، مافی یاسایی ئیش کردنیان نییە و لەسەرلێشێوایی لەوانە برسێتی دان.

ڕامیاری هەڵاواردن کە بۆتە هۆی پەرەسەندنی قەیران

لە بەیانییەی یۆرۆ مەد دا هاتووە: “لەبەر ئەوەی کە داخوازی پەناخوازیان ڕەت کراوتەوە، ناتوانن کەڵک لە یارمەتییەکانی دەوڵەت وەربگرن و بێ بەڵگە، ڕێگەیان پێنادرێت کە ئیشی ڕێک و پێک بکەن، بڕیاری پێشگرتنیان بەمەبەستی دەستپێڕاگەیشن بە ئاو و خۆراک، لەکرداردا ئەمانەی لە دەرەوەی سیستم داناوە و بەتەواوەتی پشت گوێی خستوون”.

لەم بەیانەدا هاتووە: “ئەمانە لەوێ بوونەتە پارویەکی ئاسان بۆ خراپ بەکارهێنانی توندوتیژی و ڕووبەڕووی مەترسی بەکارهێنانیان لەلایەن ڕێکخراوە تاوانبارەکانەوە هەیە کە لە تێکۆشانیان بەمەبەستی مانەوە، کەڵکی خراپ وەردەگرن”. لەم بەیانەدا ئاماژە دراوە بەوەی کە بۆ یەکەمین جار نییە کە کۆچبەر و پەناخوازەکان لە یۆنان تووشی قەیرانی خۆراکی دەبنەوە. لەساڵی 20121، شێست لە سەدی دانیشتوانی کەمپە سەرەکییەکن تووشی نەبوونی ئاسایشی خۆراک بوون. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە دێسەمبەری ڕابردوو، کۆمەڵێک لە کەمکردنەوەی یارمەتییە دەوڵەتییەکان لەلایەن یۆنانەوە بووە هۆی قەرەباڵخی کەمپەکان و دەسپێڕانەگەیشتنی بەربڵاو بە خۆراک و ئاو.

یۆرۆ – مەد ئایدیۆلۆژی دژە کۆچبەری یۆنان و بە گشتی ئەورووپا وەک هۆکاری ئەم قەیرانە دەزانێت. میشیلا پوگلیز لێکۆڵەری ئەم ڕێکخراوە نادەوڵەتییە دەڵێت: “کێشە ئەمە نییە کە خۆراکی تەواو لەبەردەست دا نییە، بەڵکو کێشەکە ئەوەیە کە یۆنان بە زانابوون دەسپێڕاگەیشتنی بەو خۆراکەی کە هەیە بۆ ئەم کەسانە سڕیوەتەوە و ئەمە بەس یارمەتیدەری هاتۆچووی کۆمەڵایەتی و هەڵاواردنی زۆرتر بە هۆکاری ڕامیاری دەدات.”{1}

 

[۱]. https://www.newarab.com/news/greek-govt-cut-food-access-thousands-migrants?amp

دولت یونان دسترسی هزاران مهاجر را به مواد غذایی قطع کرده است

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک