پەژاک ئەوەندە شەرەفی نییە کە تەنانەت سەرەخۆشییەکی سادە بکات

  • ۲ ساڵ پێش

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ برای محەمەد حسێن شەهبازی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی 18 ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەو منداڵانە محەمەد حسێن شەهبازییە.

دەقی دیمانەکە:

محەمەد حسێن کۆڕی بچووکی ماڵەوە بوو کە لەساڵی 81 لە پڕێکدا ون بوو، لەو کاتە دا ئێمە هیچمان لەبارەی پەکەکەوە نەدەزانی و نەماندەزانی کە کێن و چ دەکەن.

بەداخەوە لەو ساڵانەدا محەمەد حسێن کە تەمەنێکی کەمی هەبوو لەلایەن یەکێک لە هاوڕێیانیەوە هەڵخەڵەتێنرا و تەڤلی پەکەکە کرا، هەڵبەت تا سێ مانگ دوای ون بوونی ئێمە هیچ هەواڵێکمان لێ نەبوو و نەماندەزانی لەکوێیە تا کاتێک کە هەر ئەو هاوڕێیەی محەمەد حسێن کە لەگەڵ خۆی بردبووی هەڵات و گەڕایەوە بۆ ئێران، و پێمانی وت کە لەئێراقە، بەڵام کاتێک کە پاشگەز ببوونەوە لێکیان دابڕیبوون و چیتر هەواڵی محەمەدحسێنی پێ نەبوو بەڵام بۆ خۆی توانیبووی هەڵبێت.

دوای ئەمە، من و ماڵباتەکەم ڕۆشتین بۆ ئێڕاق کە بڕاکەم ببینینەوە و بیگەڕێینەوە بۆ ماڵەوە بەڵام قەت ڕێگایان نەدا بیبینین و بە ناچار گەڕاینەوە. چیتر هیچ هەاڵێکمان پێ نەگەیشت تا ئەوەی کە دوای سێ ساڵ دووبارە خۆم ڕۆشتمەوە بۆ ئێراق، لەوێ بە هەڵکەوت توانیم بیبینم کاتێک قسەم لەگەڵ کرد وتی کە زۆر حەز دەکات بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە بەڵام ڕێگای پێ نادەن . بەڵێنی بە من دا کە لەدەرفەتێکی گونجاودا هەڵبێت. هەموو ئەو کاتەی کە قسەمان دەکرد دەیگووت کە هەڵەیەکی گەورەی کردووە. دەبێت چۆن چاو لەناو چاوی دایک و باوکی بکات.

دوای ئەو دیدارە ئاگاداری نەبووم، بە هۆی کێشەی ماڵباتیشەوە چیتر نەمتوانی بڕۆم بەدوایدا و بیینیمەوە و چیتر هەواڵێکی لێ نەبوو. بەداخەوە لەم ساڵانەدا دایک و باوکم کۆچی دوایان کرد.

چەندین ساڵ تێپەڕ بوو تا ئەوەی کە چەند مانگ پێش هەواڵی کوژرانی لە تەلەڤزیۆن بڵا کرایەوە هەوڵم دا کە بڕۆم بۆ ئێراق تەرمەکەی ببینم بەڵام بەداخەوە ئەم مەرجە نەڕەخسا.

دوای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە کەس پەیوەندی پێمانەوە نەکرد و کەس هەواڵێکی پێ نەداین. جا دەبێت کە نیزیکی 20 ساڵ گەنجی ماڵباتێک ببەن و دوای ئەم هەموو ساڵە بە کوشتی دا بدەن و پەیوەندیەکیش نەکەن کە سەرەخۆشی بکەن، تا ئێستاش بڕوا ناکەم کە مردبێت نەکەسێک هەواڵێکی پێ داین و نە پەیوەندیەک و نە هیچ.

ئیشم بە چاک و هەڵەی ئەوەی بڕاکەم کردوویە نییە، بەڵام من دەڵێم کە محەمەد حسێن 20 ساڵی تەمەنی لەنێو ئێوەدا بوو و بۆ ئێوەئیشی کرد شەرەفتان نەبوو کە تەنانەت پەیوەندیەک بگرن و سەرەخۆشییەکی چکۆلە بکەن؟

برادر محمدحسین شهبازی: پژاک آنقدر شرافت نداشت که حتی یک تسلیت ساده بگوید!

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک