هەڵکشانی ژمارەی منداڵانی سەرباز لەلایەن ملیشیاکانی پاڵپشتی کراوی ئەمریکا و تورکیا لە سوریا

  • ۹ مانگ پێش

بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتوەکان، زیاتر لە یەک لەسەر سێی بەکارهێنانی مندالان وەک سەرباز لە سوریا هی هەسەدەیە کە لەلایەن ئەمریکا پاڵپشتی دەکرێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کە لە 28ی ژوەن بڵاوکراوەتەوە، گرووپە چەکدارەکانی پاڵپشتی کراو لەلایەن ئەمریکا و تورکیا لەسوریا، بەشێوەیەکی بەرچاو کەسانی خوار تەمەن یاسایی بەکاردێنن. ئەم ڕاپۆرتە دەڵێت کە ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لەساڵی 2020 لەلایەن ملیشیاکانەوە لەم وڵاتە بەکارگیراون، زیاتر لە 1200 کەسە. لەدرێژە دا هاتووە کە لەنێوان ئەو گرووپانەی کە منداڵەکان بەکاردێنن، ملیشیا کوردەکان کە هاوکاری ئەمریکان زۆرترین ڕێژەی هەیە ئەمانە لەگەڵ داگیرکاری ئەمریکا چاودێری کێڵگە نەوتییەکانی سوریا دەکەن.

ئەم ڕێکخراوە دەڵێت زیاتر لە 600 نموونەی بێگاری کردن لە سوریا لەلایەن هەسەدە دایە. ئەمە لەکاتێکدا کە هەسەدە لە ساڵی 2019 ڕێکەتننامەیەکی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ کرد بۆ ئەوەی کۆتایی بە منداڵ سەربازی بێنێت.

زیاتر لە 600 نمونەی بێگاری کردن منداڵیش لە نێو گرووپە ملیشیاکانی سوپای نەتەوی سوریا دا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت بوونی هەیە کە لە شەڕەکان دا بەتایبەت لەدژی داعش بەشداریان پێکراوە. جگە لەمە، ئەم ڕیکخراوە دەڵێت کە تەحریرۆشام کە پێشتر بەرەی نوسرەی سەەر بە ئەلقاعێدە بوو، زیاتر لە 380 مێرمنداڵی بەکار هێناوە. دەگوترێت کە 25 نموونەش لەنێوان هێزەکانی دەوڵەتی سوریا و ملیشیا لایەنگرەکانیدا تۆمار کراوە.

بسام ئەلئەحمەد بەڕێوەبەری کارگێڕی دەزگای نیودەوڵەتی ڕاستی و دادپەروەردی وتوویە کە لە هەندێک حاڵەت دا منداڵەکان بە زۆر بێگاریان پێکراوە. ئەو وتی کە هەندێکیان بە هۆی بیروڕای ئائینزایی یا باوەڕیەکانیانەوە تەڤلی دەبن، ئەمە لەکاتێکدایە کە هەندێکی دیکە بۆ دابین کردنی مافی خۆیان یا ماڵباتەکانیانی تەڤلی ئەم گرووپانە دەبن.

ئەحەمەد دەڵێت کە هەندێک لەم منداڵانە تەنانەت وەک جاش لە شەڕە دەرەکییەکان دەرنێردرێن بۆ دەرەوەی وڵات. ناونووسین منداڵانی سەرباز لە زۆربەی پێکدادانەکانی سوریا دا بابەتی بەرباس بووە. لەو ماوەیە کە هەوڵ دراوە هێز تەڤلی بکرێت لە بەرەی نوسرە لەنێوان ساڵانی 2013 تا 2016، کە زۆرتر لەلایەن مەلای سەعوودی عەبدۆڵا ئەلوحسێنی سەرۆکایەتی دەکرا، ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان لەنێوان هەزاران کەسێک دا بوون کە بۆ تێکۆشان لەدژی سوپای سوریا ناویان نووسی کە زۆربەیان ئەرکی خۆتەقاندنیان پێ سپێردرا.

لەساڵی 2016، لە ئەندامانی تەڤگەری نورەدین زینکی، گرووپێکی چەکداری پاڵپشتی کراو لە لایەن ئەمریکاوە، لەکاتی سەربڕینی منداڵێکی 12 ساڵان بە ناوی عەبدۆڵا عیسا فیلمی لێهەڵگیرا کە بە پێی قسەی ئەوان، یەکێک لە تێکۆشەرانی ملیشیاکانی پاڵپشتی کراوی دەوڵەتی سوریا بووە.

ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان پیشان دەدات کە بەکارهێنانی منداڵان لە سوریا و لە ژێرخانی سەربازی، هێشتاش درێژەی هەیە و گرووپە هاوپەیمانەکانی کورد لەگەڵ ئەمریکا لەپلەی یەکەم دان کە منداڵەکان وەک سەرباز بەکار دێنن.

افزایش تعداد کودک‌سربازان توسط شبه‌نظامیان تحت حمایت آمریکا و ترکیه در سوریه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک